باوکی جینا....
باوکی جینا توڕە بوو بە ڕادەی دۆزەخ ..
ڕایکردە ژوورەوە و بە شێوەیەکی توند سەری جەی
لە کۆشی جینا دوور خستەوە
جیناش بە ڕوخسارێکی پرسیارەوە سەیری باوکی کرد
پاشان دووبارە لە جەی نزیک بووەوە
بەڵام باوکی قۆڵی جینای گرت و بە توندی
وای لێکرد هەڵبستێتەوە و لەسەر پێیەکانی بۆستێت"بەرم بدە"
جینا وتی و هەوڵی دەدا دەستی باوکی دوور بخاتەوە"بە نەفرەت بیت!"
باوکی هاواری کرد
جیناش چاوەکانی قەپات کرد ،،جینا بە دەنگی
بەرز و ژاوەژاو زۆر بێزار دەبێتباوکی قۆڵی جینای ڕاکێشا و لەگەڵ خۆی بەرەو دەرەوەی
دەبرد بەڵام جینا پێیەکانی لە زەوییەکە چەقاند و ئینجێکیش نەجوڵا
باوکی زیاتر مەچەکی ڕاکێشا تاکوو وای لە جینا کرد بجوڵێ"جەی ، خوات لەگەڵ!! دەتبینمەوە"
جینا هاوارێکی کرد و لەگەڵ باوکی ئەوێیان جێهێشتجینا چاوەڕێی ئەوە نەبوو باوکی پاش گەڕانەوە بۆ ماڵەوە
هەڕەشەی ئەوەی لێ بکات کە نابێت بڕواتە دەرەوە
بەبێ پرسی باوکی،،جینا نەی دەوێرا هیچ قسەیەک بکات
لە جێشتخانەکە لەسەر کورسی مێزی نانخواردن
دانشتبوو
باوکیشی لە ژووری دانیشتنەکە بوو خەریکی کاری خۆی بووجینا چاوەکانی کەوتنە سەر مەچەکی کە چاوەکانی
لەسەر جێگە ددانەکەی جەی نیشتەوە
زەردەخەنەی کرد و کەمێک پێکەنیباوکی سەرنجی دا و سەری بەرز کردەوە بۆ جینا
"بە چی پێ دەکەنیت؟"
وتی کاتێک سوور دەیزانی سەیری جێ ددانەکەی جەی دەکات"هیچ"
جینا وتی و هەستایەوە بەرەو ژوورەکەی ڕۆشتبەتەواوی دەکرا نیوە شەو بێت
جینا کتێبەکەی خستەوە سەر مێزەکەی لا سەری
و گڵۆپەکانی کوژاندەوە و بە بەتانییەکە سەری خۆی داپۆشی
و بەتەما بوو بخەوێت
لەو وەختە بوو کە هەم بەخەبەریت هەم نوستوشیبەڵام وردە وردە هەستی بە دەستێک کرد کە بەتانییەکەی
هەڵ دەداتەوە
هیچ گوێی پێ نەدا وایزانی تەنها وەهمێک دروست ئەکات
بەڵام دەستەکە بەتەناییەکەی لەسەر سەری لابرد
جینا قیژاندی پر بە ژوورەکەی بەڵام هەر زوو دەستێک
دەمی داپۆشی و
نزیک بووەوە لە گوێچکەی"منم"
دەنگێکی ئاشنا وتی
جینا بەتەواوەتی نەیدەزانی کێیەهەربۆیە چاوەکانی کردنەوە سەیری کرد کە جۆنگ سۆنگە
چاوەکانی فراوان بوونەوە کاتێک ئەوی بینیچۆن لێرەیە؟
چۆن بە بێدەنگی هات؟دەستی برد بۆ دەستی جەی و دووری خستەوە لە دەمی
"تۆ چی دەکەیت لێرە؟ چۆن هاتیت؟"
"وتم ئابراکە دابراک و گەشتمە ئێرە"
"ئێی ، قسەکانت هیچ هەزەلی نین"
"باشە، منیش بۆ هیچ هۆکارێک ناوم نەناویت پێنج ساڵان
پاشان تۆ نەخۆشی زەهایمەرت هەیە؟""نا، بۆچی؟"
"وای ، تۆ هەر خۆت دوێنێ شەو هاتبوویت بۆ
ئەوەی خوێنم بدەیتێ و چاک دەتزانی من
خوێنمژێکم بەڵام ئێستا لەپڕ لەبیرت کرد"" پێم مەڵێ کە خوێنمژەکان توانای ئەوەشیان هەیە
بچنە شوێنان بە بێدەنگی؟""ئەزانی چۆنە؟..--"
ویستی بۆی تەواو بکات بەڵام بیرۆکەیەک کەوتە مێشکی"دەتەوێت بۆت تاقی بکەمەوە؟"
جینا تەنها سەری بە مانایی بەڵێ جوڵاند
"دەستت؟"
جینا دەستی بۆ بردە پێشەوە
جەی گرتی و لە ماوەی کەمتر لە
چاو تروکاندنێک خۆیان بینیوە
لە شوێنێکی سەیروەسفێکی بکەین؟
وەک کەنار دەریایەک بوو بەڵام لمی لێنەبوو
ڕووبارێکی گەورە بوو دەکرا لە ڕووباری نیلیش
گەورەتر بێت
بەڵام ئەو شتەی کە تێیدا بوو ئاو نەبوو
بەڵکو خوێن بوو
مانگە درەوشاوەکەش لەوسەر بۆستێت
بەڵام مانگەکەش وەک ئاسایی سپی نەبوو
بەڵکو ڕەنگێکی هەبوو وەک ڕەنگی خوێنجینا لە سەرسامی نەیدەزانی چی بکات
و چی بڵێت
پاش ماوەیەک ڕووی کردەوە جەی"ئێرە کوێیە؟"
YOU ARE READING
𝙎𝙖𝙫𝙞𝙤𝙧 | 𝐏.𝐣𝐬
Vampireتەواوکراوە ✅ جارێک لە جاران خوێنمژێکی بێتاوان هەبوو کە لە شارۆچکەیەک دەژیا ،، دانیشتووانی شارۆچکەکە بە خوێنمژەکەیان زانی .. پاشان بەندییان کرد لە ژوورێکدا بەمەبەستی ئەوەی بیکوژن ، تەنها دانیشتووێک یارمەتی خوێنمژە بێتاوانەکە دەدات .... Vampire X hum...