C.8

201 50 406
                                    

پێش ئەوەی نیکی بتوانێت ددانی بچەقێنێتە
نێو ملی جینا هەستی بە دەستێکی بەهێز کرد
کە پاڵی پێوەنا،بەرەو دیوارەکە کەوت

جیناش سەری بەرز کردەوە و سەیری کرد
جەی لەوێیە بە دەمووچاوێکی توڕە و
بێزارەوە ئەڕوانێتە نیکی کە کەوتووە
لای دیوارەکە و پێ ئەکەنێ

جینا چاوەکانی تا دوا ئاست کرانەوە
و وتی
"جەی"

جەی ڕووی کردە جینا و برۆیەکی بەرز کردەوە

"بانگم مەکە!"

جینا سەرسام بوو بە رەفتارەکانی جەی
و هیچی تری نەوت دەربارەی

جەی وردە وردە لە نیکی نزیک بووەوە و
خۆی نزم کردەوە تا گەیشتە ئاستی نیکی

"چۆن بوێری دەکەیت؟"
جەی وتی بە دەنگێکی نزم و مەترسیدار

نیکی پێکەنی بە دەنگێکی بەرز و بە
تۆنێکی گاڵتەجارانەوە وتی

"چیە؟ خەمباریت کە خەریک بوو
گاز لە جیناکەت بگرم ؟ هم؟"

"بە نەفرەت بیت ، ون بە"

جەی ئاگاداری کردەوە

نیکی هەڵسایەوە و چاوێکی لە جینا
داگرت

"دەتبینمەوە،ئازیزەکەم"

وتی و ون بوو

جەی بەرەو ڕووی جینا چوو
و چاوەکانی لێ بچوک کردەوە

"واز لە من بێنە! واز لە من بێنە
بۆ خاتری خۆت ، وازم لێ بهێنە!
ئاواتی مردن دەخوازی؟ چیت دەوێ؟
ئەوەندە دەتەوێ بمری؟ ها؟ دەتەوێ بەدەستی
ئەو کوڕە بمریت؟ ئەگەر دەتەوێت بژیت ئەوا
تەنها ژیانی خۆت بژی و واز لە منێکی نەفرەتی بهێنە!
هیچت دەست ناکەوێت کە لەگەڵ من بیت"

جینا چاوەکانی دووبارە پڕ بوونەوە لە
فرمێسک و سەری بەرز کردەوە دەستی کرد
بە قسەکردن

"بەڵێ دەمەوێت بمرم! چی تێدایە؟
وازت لێ ناهێنم بۆچی پێویستە وازت لێ بهێنم؟
ئاساییە کە بگاتە حاڵەتی مردنیش"
جینا وتی و فرمێسکەکان
تەنها دەکەوتنە خوارەوە زیاتر

جەی ددانەکانی لێک خشاند
نیشانەیەک بۆ توڕەی

"تۆ لە هیچ تێناگەیت ، لە هیچ!
تەنها مرۆڤێکی کەلەڕەقیت و هیچیتر نیت!"

جینا بە بیستنی ئەو قسانە
بۆ ساتێک وەستا و لە
جەی ڕووانی

"ئەسڵەن لەو ڕۆژە پێویستی نەدەکرد
من بچم بەدوای باوکم
پێویستی نەدەکرد کە بێم و تۆ ببینم
پێویستی نەدەکرد خوێنی خۆمت بدەمێ
پێویستی نەدەکرد لەبەر تۆ بەرگەی قسەی
هەموو شارچۆکەکە بگرم
بینینی تۆ هەڵەیەکی گەورە بوو لە ژیانم!"

جەی چاوەکانی تادوا ئاست کرانەوە
و دواتر بچوکی کردنەوە

"کەواتە وا بیر دەکەیتەوە؟"

"بەڵێ!"

بێدەنگی ژوورەکەی پڕ کرد
تاکوو جینا هەستی بە لێوەکانی
جەی کرد لەسەر ئەوانەی خۆی بۆ ساتێک وەک بەستوویەکی لێهات
و نەیدەزانی چی بکات
پاڵی پێوە بنێ؟
یاخود قبوڵی بکا؟

لەکۆتای قبوڵی کرد...

پاش ماوەیەک جەی دوور کەوتەوە
و لە جینای ڕووانی لە نزیکەوە
سەیری هەموو وردەکاریەکانی سەر دەمووچاوی کرد

"چارەنووست قبوڵ بکە و بۆڵە بۆڵی
بەسەر مەکە،، چونکە نەگۆڕە"
بەدەنگێکی نزم وتی کە تۆزێک لە چرپە
نزیک بوو

جیناش تەنها بێدەنگ مایەوە
و سەیری ناو کۆشی خۆی کرد و یاری بە پەنجەکانی ئەکرد
نیشانەیەک بە شڵەژاوی

"شڵەژاویت؟"
وتی و بەنزمی پێکەنی

"هەرچیەک بێت، خوات لەگەڵ
دەتبینمەوە"
جەی وتی و ماچێکی لەسەر
روومەتی جینا جێهێشت و ڕۆشت





دەستپێکێک بوو بۆ چیرۆکەکەمان ...~

𝙎𝙖𝙫𝙞𝙤𝙧 | 𝐏.𝐣𝐬Where stories live. Discover now