The End

272 53 361
                                    

"جەی!!"
جینا هاواری کرد و بەرەو ڕووی جەی رۆشت
بەڵام هەرزوو چەند کەسێک گرتییان..

"جەی ، چی دەکەیت لێرە؟ تۆ بۆچی لێرەیت
قسە بکەن!! جەی چیدەکات لێرە؟؟"
جینا هاواری کرد بەسەر ئەو چەند کەسەی کە گرتبوویان

"لەناوی دەبەین"
یەکێک وتی و بەردەوام بوو لە گرتنی جینا

"لەناوبردن؟ باسی چی دەکەن؟ بۆچی لەناوی دەبەن؟
بۆچی؟ بۆچی بۆچییی!؟؟ جەی چ شتێکی خراپی لە ئێوە کردووە؟"

"بوونەوەرێکی نا پیرۆزە،، هەروەها تۆی کردووە بە خوێنمژ"

"ئەیهاوار! دەبینن؟ من هێشتان مرۆڤم! من مرۆڤم
ئەو نەیکردووم بە خوێنمژ ،، بڕوام پێ بکەن
جەی جیاوازە.. جەی ئازارت نادات.. جەی تونی خوێن نییە!
تکا لە ئێوە دەکەم ، هیچ لە جەی مەکەن! تکایە جەی لە من مەبەن"

"ببورە ئێمە هیچمان لەدەست نایەت.. سەرۆک بڕیاری داوە"

"باوکم؟ باوکم بریاری داوە؟
نەخێر نابێت جەی هیچی لێبێت ، بەرم بدەن دەڕۆم بۆ لای باوکم"

کەسەکان هێشتان بە توندی جینای گرتبوو و نەیان دەهێشت بجوڵێت..

جینا ئاوری دایەوە بۆ نیکی و سەیری کرد

"نیکی ، کارێک بکە! تکایە با جەی هیچی خراپی لێ بەسەر نەیەت"

نیکی تەنها بە بێدەنگی سەری دانەواند و سەری بەمانای "نا" جوڵاند
لە راستییدا ..
جەی داوایی لە نیکی کردبوو کە ئاگایی لە جینا بێت چونکە
ئاگادار بوو کە بەیانی شتێکی لێ بەسەر دێت ..
هەروەها جەی هەڵیبژارد کە رێگە بە گوندەکە بدات بیکوژن بۆ ژیانێکی باشتر بۆ
خۆشەویستەکەی ...

"نیکی چی دەکەیت؟"
جینا بە دەنگێکی نزم وتی و فرمێسکەکانی دەستییان کرد
بە کەوتنە خوارەوە..

پاشان رووی کردە جەی و بە هاوارەوە وتی کاتێک
فرمێسکەکان هێشتان دائەبارین وەک بارانێکی زستان

"جەی ، ون بە.. بڕۆ بۆ شوێنێک ، بڕۆ .. برۆ بۆچی وەستاویت؟
جەی تکایە .. بڕۆ!!"


پاش ماوەیەک باوکی جینا بە دارێکی زیو هات
زیو ئاماژەیەکی باش نییە بۆ خوێنمژەکان زیو دەتوانێت خوێنمژەکان
بکوژێت .. چونکە زیو بە توخمێکی خاوێن دادەنرێت و بەتەواوی پێچەوانەی
خوێنمژەکانە ، هەروەها هۆکاری ئەوەی کە خوێنمژ لە ئاوێنە دەترسێت ئەوەیە کە
هیچ رەنگدانەوەیەکی نابێت چونکە ئاوێنە لە زیو دروست دەکرێت

"باوکە! ئەو کارە لەگەڵ کچەکەت مەکە!"
جینا هاواری کرد و ئەژنۆکانی کەوتنە سەر زەوییەکە

"باوکە ، دەپاڕێمەوە ، لەسەر ئەژنۆمم! باوکە تکایە مەیکە
باوکە تکایە جەی لە من مەبە ، ئەوکارە مەکە"

باوکی تەنها پشتگوێی خست و رۆشتە بەردەم جەی
و لێی ڕووانی

جینا تەنها هاواری دەکرد و دەپاڕایەوە و دەگریا

چ شتێک بە تەواوی خوێنمژێک دەکوژێت؟
زیو بکرێت بە دڵییاندا ..

باوکی جینا سیلڤەرەکەی چەقاندە سنگی جەی

قیژە و هات و هاوار و پاڕانەوەکانی جینا بۆ چرکەیەک وەستان
کاتێک باوکی زیوەکەی چەقاندە سنگی جەی
بەخێرایی خۆی لە خەڵکەکانی کە گرتبوویان ڕزگار کرد و بەرەو
جەستەی جەی ڕۆی

دووبارە فرمێسکەکان دابارینەوە بەهەمان شێوەی کە
سەری جەی گرت و لە کۆشی خۆی دانا و خوێنی پێدا ئێستاش وای کرد
و دەستی برد بۆ دەمووچاوی جەی

"نەخێر!! جەی نەخێر مەمرە!"

جینا سەری بەرز کردەوە و سەیرێکی باوکی کرد
بە چاوە پڕ فرمێسک و سوورەکانی

"هەرگیز لێت خۆش نابم! باوکە تۆ چیت کرد؟
تۆ ئەو کەسەت لە من برد کە لە خۆمم زیاتر خۆش دەویست
چیتر هیچ کچێکت نەما بە ناوی جینا ، باوکە چەندت لێ پارامەوە
لەسەر ئەژنۆکانم بووم ..  تۆ خۆشەویستەکەمت کوشت
زۆر پیسیت! قێزت لێ ئەکەمەوە ، یەکەمجار دایکمت لە من برد
پاشان جەییت لە من برد! وا دەزانی نازانم؟ دایکم لەبەر تۆ خۆی ون کرد و خۆی
کوشت،، ئێستاش جەییت کوشت!

دووبارە دەیڵێمەوە هەرگیز لێت خۆش نابم و هیچ کچێکت نەما بەناوی جینا"

جینا سەری وەرگێڕایەوە بۆ جەی و لە جەستەی جەی ڕووانی

"جەی .. لەوانەیە تۆ دووبارە لە دایک ببیتەوە و مرۆڤێک بیت
هەروەها منیش ژیانێکی ئاساییم هەبێت ئەو کاتە دەتوانین پێکەوە
بە ئاسایی بژین و هیچ بەربەستێکمان لە بەردەم نەبێ..."



کۆتایی چیرۆکەکەی جینا و جەی بوو
وەک وتم خۆشییەکان تاکە بەش نیین..
هەروەها ناخۆشییەکان تێدەپەڕێنرێن
جینا پاش ئەوەی کە جەی مرد ژیانێکی ناخۆشی هەبوو
جەی ئەوەی دەزانی کە پاش خۆی شتێکی وا دەبێت هەربۆیە براکەی
خۆی ڕاسپاردبوو کە ئاگایی لە جینا بێت
هەرچۆنێک بێت نیکی وای لە جینا کرد دووبارە پێ بکەنێت و هەست بە
خۆشییەکان بکاتەوە
سەبارەت بە پەیوەندی نیکی و جەی .. ئەو شەوەی کە ڕایسپارد
کە ئاگایی لە جینا بێت هەردووکیان باوەشێکی پر سۆزییان بەیەکتری دا و
هەڵەتێگەشتنەکانیان لێک تێگەیاند
نیکی پەشیمان بوو لەوەی کە ئەو هەموو ساڵە بەو شێوەیە رەفتاری لەگەڵ
براکەی کردبوو، بەڵام خۆشبەختانە چانسێک هەبوو کە هەردووکیان لە یەکتری خۆش ببن...

𝙎𝙖𝙫𝙞𝙤𝙧 | 𝐏.𝐣𝐬Where stories live. Discover now