C.6

187 52 318
                                    

جەی دەمی کردەوە ویستی وەڵامی بداتەوە
بەڵام هەرزوو جینا هاواری کرد و چووە پێشەوە
و سەیری دواوەی کرد

جەی ئاوڕی دایەوە بینی کەسێک زەردەخەنە ئەکات
و سەیری جینا ئەکات
بەڵام زەردەخەنەی بەفیز

برۆکانی لێک ئاڵاند و قسەی کرد:
"نیکی چی دەکەیت لێرە؟"

"جەی، براکەم! بۆنی خوێنێکی بەهێزم کرد
ئارەزووم کرد بێم بەڵام کێم بینی"

"نیکی، پێش ئەوەی شتەکان زیاتر بڕۆن، ون ببە"

"زۆر باشە، دەڕۆم ، بەڵام دڵنیابە ڕۆژێک
تامی خوێنی ئەم بچکۆلانەیە ئەکەم"
وتی و لە چاو تروکاندنێکا ون بوو

جەی دەستی جینای گرت و
هێزەکەی خۆی بەکارهێنا
و دووبارە لە ژوورەکەی جینا
یەکتریان بینیەوە

"باشە ، من ئەموویست چێژ لەو شوێنە جوانە
ببینم بەڵام هەرزوو هەناسەیەکی سارد! زۆرر سارد!
وەک ڕەشەبایەکی بەفراوی مانگی دوانزە بوو
لەسەر ملم و پێکەنینێکی نزم"

"گوێ مەدەرێ، مەترسە بە هیچ شێوەیەک بوێری ناکات
هیچ بکات"

"دڵنیای؟ بەڵام گەر من خۆشم ون بکەم لەوانەیە وەک
چۆن ئەو کاتە گەشتیتە ژوورەکەم لەوانەیە
شەوێک ئەویش ئاوا دەربکەوێت"

"نەخێر! ئەوەندە نەرێنی مەبە دڵنیابە
نایەت، نیکی ئەوەندە بوێر نیە"

لەپر جینا گوێی لە
هەندێک دەنگ بوو لە دەرەوەی ژوورەکەی
بۆیە جینا یەکسەر زانی کە باوکێتی
بۆیە رووی کردەوە جەی و وتی

"جەی ،چیدەکەیت؟"

جەی پێکەنی و ماچێکی سوکی لەسەر روومەتی
جینا جێهێشت و دەستی وەشاند بە مانای "خوات لەگەڵ"
و ون بوو

جیناش بۆ چرکەیەک وەک بەستوویەکی لێهات
و دەستی لەسەر روومەتی دانا
"ئەوەیان بۆچی بوو؟"

باوکی دەرگاکەی کردەوە و سەری هێنایە ژوورەوە

و جیناش هەر وەک بەستووەکە سەری وەرگێرا و سەیری باوکی
کرد

"بۆ بەخەبەریت تا ئێستا؟"

"ها؟ من بەخەبەر نەبووم
مەبەستم-- نازانم"

"ئەم رەفتارە سەیرەت چیە؟ روومەتەکانت
بۆ پەمەیین؟"

"باوکە واز بهێنە"
وتی و دەرگاکەی داخست بەسەر باوکی
و ڕۆشتە سەر جێگاکەی و پاڵکەوت
بیرکردنەوەکانی ئاڵۆز بووبن
ئەو کوڕە دەیزانی کە چۆن کاریگەری لەسەر
جینا جێ بهێڵێت

جینا چاوەکانی لێک نان و وازی
لە بیرکردنەوە بێزارکەرەکان هێنا
هەرچییەک بێت ئەو بیرکردنەوانە
زۆر بێ سوودن،،

"ئێی ، من ئێستا بۆ خەوم لێ ناکەوێت؟"
وتی و هەستایەوە بەرەو چێشتخانەکە ڕۆشت
و بەفرگرەکەی کردەوە

"ئەمە چیە؟ من ئێستا بەم درەنگی شەوە بۆچی
بەفرگر ئەکەمەوە؟"
وتی و ڕایکردەوە ژوورەکەی و
بەتەواوی هەوڵی دا خەوی لێ بکەوێت

𝙎𝙖𝙫𝙞𝙤𝙧 | 𝐏.𝐣𝐬Where stories live. Discover now