The Lost Queen part 1

241 17 54
                                    

« نەفرەت لەم جۆرە ژیانە »









« بێزار بووم لە کردنی هەمان کار هەموو ڕۆژێک »










جولیا کچێکی گەنجە لە تەمەنی ١٨ ساڵی دایە لە خێزانێکی مام ناوەند دەژی وە حەزی بە دەوڵەمەندیە کچێکی بێباک و هەندێک جار بێڕێزە لەڕێگای گەڕانەوەی بوو لە قوتابخانە بۆ ماڵەوە نزیکەی کاتژمێر هەشتی شەوە بەکیسێکی پڕ لە خواردن










« من گەڕامەوە »










«بەخێر بێیتەوە خواردنەکانت هێنا؟»










«بەڵێ.. فەرموو دایکە .....من دەچمە ژوورەکەم برسیم نیە»










جوڵیا بە خێرای چوە ژورەکەی وەک زۆربەی جارەکان گرنگی بە هیچ شتێک نەدەدا دوای چونی بۆ ژورەکەی دەرگای ژوورەکەی
داخست چووە سەر جێگاکەی پاڵکەوت











کتێبە دڵخوازەکی دەرکرد و دەستی کرد بە خوێندنەوەی









«خۆزگە دەچوومە ناو ئەم ڕۆمانە ....خۆ ڕزگارم دەبوو لەم ژیانە نەفرەتیە»











«بەخوا منیش گێژم ئەمانە تەنها لە فیلمەکان ڕوودەدەن بخەوم باشترە»










ڕوناکیەکانی کوژاندەوە و خەوت









.........................

«ئەوەهاتم دایکە»










«دایکە من دەڕۆم درەنگ دەکەوم»











«کچم بوەستە ئەم لەفەیە لەگەڵ خۆت ببە»










«دایکە کاتم نیە بای»










دەرگاکەی لەدوای خۆی داخست و دەستی کرد بە ڕۆشتن











«ئاخر کێ لەم سەردەمە لەفە دەباتە قوتابخانە ......بەهەر حاڵ ئەمڕۆ کەشوھەوا زۆر خۆشە .......»











بەهار بوو دارەکان گوڵی پەمەیی یان کردبوو شنەبایەکی فێنک دارەکان گوڵیان گرتبوو لە وەرزی بەهار نزیک بوو .....











دوای ماوەیەک جولیا خۆی لەبەر دەرگای قوتابخانە بینیەوە وە کچێکە کە ڕقی لە قوتابخانە دەبێتەوە .....










«جولیا بوەستە لە قسەکردن زەنگەکە لێی داوە کاتی وانەیە» مامۆستاکە وتی کاتێک بەتوڕەی لە جولیای دەڕوانی











جولیا بەبێزاری سەیری مامۆستاکەی دەکرد « گوێمان لێبوو » لەژێر لێویەوە وتی ....










The Lost Queen (شاژنی ون بوو)Where stories live. Discover now