part 3

135 14 51
                                    

«تکایە بابگەڕێمە ماڵەوە» وەک منداڵێک دەپاڕامەوە کە دایکی وەنکردبێ







«ئارام بگرە »









«ئارام بگرم؟! تۆ دەڵێی ئارام بگرم؟ هێشتا چۆن ڕێگە بەخۆت دەدەی شتێکی وا بڵێی !!!!!.... چەندێکە منتان لێرە بەند کردوە کەستان ناناسم هەڕۆژەو بە بیانوێکی نوێ لێرە دەمهێڵنەوە بێزار بووم لە درۆکانتان» بە توڕەییەوە وتم









«سوێند ئەخۆم ئەمجارە بەڕاستمە »









هیچیترم نەوت ئەمزانی بێسوود ئەبێ ...دوای ئەو ڕوداوە لێرە بەندیان کردووم دەزانم ئەوانە باشترن لە پیاوەکانی تر ئازارم نادەن خواردنم پێ دەدەن وە برینەکەی شانیشم خەریکە ساڕێژ دەبێتەوە وە جێگایەکی گەرمیشم هەیە بەڵام دوای هەموو ئەوانە چی ...ئەوانە کێن ؟ چیان لەمن ئەوێ ؟ بۆ ڕێگەم پێنادەن بڕۆمە ماڵەوە خۆزگە دەمزانی










«جولیا ....جولیا ....هەستە باوکت هات»









چاوەکانم کردەوە «چی ؟! باوکم هات ...هاتوە بمبات؟ سوپاس بۆخوا» زۆر بەخێرایی وتم و هەڵسامەوە سەر قاچەکانم .....بەڵام باوکم نەبوو کەسێکی تر بوو کە هەرگیز لەژیانم بۆ جارێکیش بێ چاوم پێی نەکەوتبوو پیاوێکی باڵا بەرز بەتەمەن بوو زۆر نا بەڵام تەمەنی هەبوو قاتێکی ڕەشی لەبەر بوو وە زۆر لە مافیاوشت دەچوو









کاتێک هاتە ژورەوە ئەوەی لەژورەکە بوو هەڵسایەوە و ڕێزیان بۆ نواند










«کەواتە لە کۆتایدا کچەکەم باشە » پیاوەکە وتی بە زەردەخەنەیەکی کەمەوە










ک_کچەکەم ....دەبێ شتێکی هەڵە هەبێ ئەوانە باسی چی دەکەن «ببورە بەڵام هیچ تێنەگەشتم....ئەوانە وتیان کە باوکم دێ بەڵام من ئەو نابینم » بە دەنگێکی نزم وتم










«هەمووتان بڕۆنە دەرەوە جگە لە ئەلێکس» پیاوەکە وتی هەموو ئەو کەسانەی لە ژورەکە بوون چونە دەرەوە جگە لەو کوڕەی کە سەرەتا یار مەتیدام









پیاوەکە نزیک بۆوە «ئێستا هەموو شتێکت بۆ باس دەکەم بۆیە بە وردی گوێبگرە باشە » بە دەنگێکی هێمن وتی و لە تەنیشتم دانیشت









«ڕێک ئەوەیە کە دەمەوێ» بە خۆشحاڵیەوە وتم هیوادارم هیچ پرسیارێک لە مێشکم نە مێنێتەوە









ئاهێکی هەڵکێشا و دەستی کرد بە قسە کردن











«پێش ١٨ ساڵ کە تۆ هاتیە دونیاوە دایکت کۆچی دوای کرد»










«د_دایکم بەڵام ئەو لەژیانە باسی چی دەکەی» وتم










«قسەم پێ مەبرە» بەتوڕەیەوە وتی دواتر دەستی کردەوە بە قسەکردن








The Lost Queen (شاژنی ون بوو)Where stories live. Discover now