part 10

102 11 102
                                    

«ڕۆژیکی نوێ و کاری نوێ » ئەلێکس وتی




لونا سەری هەڵبڕی و سەیری ئەلێکسی کرد کە بەجلێکی فەرمی کارکردن لە ئۆفیسەکەی وەستابوو ئۆفیسەکەی لونا جیاواز بوو لەوەی پێشوو بەڵێ گواستراوەتەوە بۆ کۆمپانیا ئۆفیسەکەیتری لەماڵەوەیە ژورەکە تەواو بێدەنگ بوو ئۆفیسێکی مامناوەند ڕەنگ خۆڵەمێشی بوو ڕوناکی خۆر ژوورەکەی ڕوناک کردەوە پەردەکان دەجوڵانەوە بەهۆی ئەو شنەبایەی کە دەهاتە ژورەوە





«ئا سڵاو ئەلێکس با ئەمڕۆ باشترینی خۆمان ئەنجام بدەین » لونا وتی بەزەردەخەنەیەکی کەمە






«زۆر ڕاستە ..... وە کاری زەویەکان چۆن دەڕوات ؟!» ئەلێکس پرسی






«تا ئێستا هیچ کێشەیەک نیە باوکم پەڕاوەکانی ئامادەکردووە و بۆ هانەری ناردوە ئەوەی ماوە کە ئەو واژوی لەسەر بکات هیوادارم هیچ کێشەیەک دروست نەبێ هەموو شتێک بەباشی بڕوا » لونا وتی





دواتر ئەلێکس و لونا دەستیان کرد بە کاری ڕۆژەکە هەموو شت بەباشی  دەڕۆشت تا دەنگی دەرگا هات





«فەرموو » لونا وتی





دەرگای ژورەکە بە هێزێکی زۆر کرایەوە هانەر بەتوڕەی هەنگاوی نا ژوورەوە هەر بە سەیرکردنی چاوەکانی دەتوانی بزانی کە بڵێسەی ئاگر لەچاوەکانی دێتە دەرەوە





«ئەو بێمێشکیە چیە لونا » هانەر بە هاوارەوە وتی و فایلەکانی لەسەر مێزەکە دانا





«باسی چی دەکەی » لونا وتی و فایلەکانی هەڵگرتوو دوای خوێندنەوەی زانی کە سەبارەت بەزەویەکانە دەترسا بەڵام دەری نەخست خۆی کۆکردەوە و وتی
«ئارامبەوە هانەر دواتر وەک خۆت دەبینی مامەڵەی کڕینی زەویە »






«تۆ من بە گەمژە دەزانی خۆ کوێر نیم دەبینم نازانم چۆن باوکمت بەمە ڕازی کردوە بەڵام من ئەوەندە بێمێشک نیم کە پارە بەشتێکی وا بەفیڕۆ بدەم »





«سەیرکە هانەر دەزانم بیر لە چی دەکەیتەوە بەڵام بڕوام پێبکەم دەزانم چی دەکەم » لونا وتی





«یانی لەمن باشتر دەزانی ؟...تۆ دوێنێ هاتووی چی لەو کارانە دەزانی گەر ناشتەوێ کار بکەی کەواتە پارە بە فیڕۆ مەدە » بە دەنگێک وتی کە بەتەواوی توڕەی تێیدا بەدی دەکرا





لونا سەیری چاوەکانی هانەری دەکرد و نەیدەزانی  چۆن هێمنی بکاتەوە بێدەنگی باڵی بەسەر ژورەکە داگرتبوو تەنها دەنگی هەناسەیان دەبیسترا تا بێدەنگیەکە شکا بەدەنگی ئەلێکس




«ببوورن بۆ تێکەڵ بوونم بەڵام بەتەواوی حەق بەخاتوون دەدەم دەزانم کارێکی سەرکێشانە دەکا بەڵام پێویستە متمانەی پێبکەی»




The Lost Queen (شاژنی ون بوو)Where stories live. Discover now