part 7

109 10 75
                                    

«وتم چی دەکەی لێرە» بە لەرزەوە وتم









ڕەیدن نزیک بوە وە دەستی خستە سەر کەمەری لونا و ڕای کێشا بۆ خۆی وە بە دەستەکەی  تری چەکەکەی دەرکرد و بە ئاڕاستەی سکی لونا ڕای گرت









«گوێ بگرە جوانکیلە .... نازانم لە چ دۆزەخێکەوە هاتووی وە گوێی پێنادەم ...بەڵام هەر هەڵەیەک بکەی کۆتایت پێدێنم تێگەشتی من وەک کایڵ نیم یان هەر کەسێکی تر بۆیە ئاگاداری خۆت بە»










دوای ئەوە ڕەیدن ژورەکەی بەجێهێشت لونا ڕاستەوخۆ کەوتە سەر زەویەکە ڕەنگی سپی و جەستەی لە بەفر سارد تر بوو









«بۆ خاتری خودا ئەوە چی بوو » لونا وتی کاتێک لەسەر زەویەکە کەوتبوو








بیرکردنەوەی مێشکی لونا .....«ئەمە مەحاڵە هێشتا دوو هەفتە ماوە بۆ ئەوەی ڕەیدن بگەڕێتەوە چۆن دەبێ ئێستا هاتبێ دەبێ هەڵەیەک هەبێ پێویستە بە باوکم بڵێم »








لونا بەخێرایی هەڵسایەوە و بەرەو ژوورەکەی باوکی بەڕێ کەوت دوای ماوەیەک گەشتە ژورەکەی باوکی لەدەرگای داو چوە ژورەوە بەڵام هەر کەچووە ژورەوە توشی شۆک بوو ڕەیدن لە تەنیشت باوکی دانیشت بوو بەیەکەوە پێدەکەنین 










«ئا کچە جوانەکەم سەیرکە براکەت گەڕاوەتەوە » فلیپ وتی










«ئا.... دەبینم بەخێر بێیتەوە برا جوانەکەم » لونا وتی و ڕەیدنی لەباوەش کرد









«زۆر سوپاس » ڕەیدن وتی هەرچەندە توشی شۆک ببوو بەڵام دەری نەبڕی «دەبینم زۆر گوێڕایەڵی » بەچرپەوە بە لونای وت










«چۆن دەتوانم وانەبم » لونا بەچرپەوە وەڵامی دایەوە









دواتر دورکەوتنەوە و هەرسێکیان دانیشتن باسی کارەکانیان دەکرد دوای ماوەیەک لە دەرگا دراو کایڵ هاتە ژورەوە ڕاستەوخۆ ڕەیدنی لە باوەش کرد









«بەخێر بێیتەوە » کایڵ بە زەردەخەنەوە وتی









«زۆر سوپاس کاکە» ڕەیدن وتی








«ئێ چۆن وا زوو گەڕاینەوە» کایڵ پرسی








«خۆت دەزانی کەس نیە قسە لە قسەی باوکم بکا » ڕەیدن بە پێکەنینەوە وتی









«ڕاست دەکەی » کایڵ بە پێکەنینەوە وتی









«دەی من دەڕۆم هێشتا کاری زۆرم هەیە بیکەم » لونا وتی کاتێ هەستایەوە










«لونا ئەو فایلانەی پێتم دا تەواوت کرد » فلیپ پرسی










«کەمێکی ماوە کەتەواوم کرد بۆتی دەهێنم باوکە بێخەم بە» لونا وتی









The Lost Queen (شاژنی ون بوو)Where stories live. Discover now