«خانم جلەکانت ئامادەیە» لیا وتی
«پێتوایە ئەم جلانە گونجاوبێ؟!» پرسیم
«بێگومان تەنانەت بڕوا ناکەم ئەمڕۆ کاریش بکەی » لیا وتی
«دەزانم ئەمڕۆ تەنها شتەکان فێر دەبم بەڵام دەبێ ڕێک پۆش بم» وتم بە ساردی
«بیان پۆشە دڵنیام زۆر جوان دەبێ » لیا بە بڕوا بە خۆبوونەوە وتی
«باشە»وتم
«نا نا لێم دێ جوانە» کاتێک سەیری ئاوێنەکەم دەکرد وتم
«دەی من دەڕۆم»
چوومە دەرەوە لە ژورەکەم وە بە ڕێڕەوەکەدا ڕۆشتم کە پڕیبوو لە شتی گرانبەها وە دیوارەکان بە نەخش ڕازێندرا بوونەوە خەیاڵەکانم پچڕان تا خۆم بەشتێکی ڕەق کێشا خەریک بوو بکەوم بەڵام ئەو منی گرتەوە
«تۆباشی» ئەو کوڕەی منی گرتەوە وتی
من هێشتا لەناو قۆڵەکانی بووم بۆساتێک خۆم ونکرد دواتر لێی دورکەوتمەوە بەڕێزەوە سوپاسیم کرد
«سوپاس »وتم
«شایەنی نیە باشتر ئاگاداری خۆت بە کاتێک بەڕێگادا دەڕۆی» وتی کاتێک زەردەخەنەیەکی کەمی کرد
YOU ARE READING
The Lost Queen (شاژنی ون بوو)
Adventureچی ڕوو دەدات گەر لەناکاو دەوڵەمەند بیت لەگەڵ پێنج برا