part 2

146 15 53
                                    

«من لە کوێم؟!» نەم دەتوانی هیچ ببینم ..کۆتاشت کە لە بیرمە دوو لە پیاوەکان منیان ڕاکێشا ناو ئۆتۆمۆبیلە ڕەشە گەورەکە دواتر چی ڕوویدا بۆ خاتری خوا






«بەهۆش خۆت هاتیەوە بچکۆڵ» پیاوێک وتی ناتوانم ڕوخساری ببینم






«تۆ کێی؟ من لە کوێم؟!» زۆر بە خێرایی وتم






«پێویست ناکات بترسی من هاوڕێی باوکتم ...تەنها یاریەکی خۆش بەیەکەوە دەکەین» پیاوەکە وتی بە پێکەنینەوە







«ب..باوکم؟! باوکم چ پەیوەندیەکی بەمەوە هەیە » بەترسەوە وتم ڕاستیەکەی زۆر دەترسام دەست و قاچم بەسترا بوون وە ئەم پیاوەش زۆر نامۆ بوو ئێستا دەتوانم ڕوخساری بەجوانی ببینم برینێکی گەورەی لەسەر ڕوخساری هەبوو وە چاوەکانی ڕەشی قووڵ بوون ....







«دواتر خۆت دەزانی» وتی و ڕۆشت ....






بەتەنها مامەوە لەژورەکە تاریک بوو وە دەترسام «بەڕاستی ڕفێندراوم؟! بەڵام بۆچی؟ بیرم نایەت باوکم دوژمنی هەبووبێ !....» لەبەر خۆمەوە وتم تا لەناکاو دەر گاکە کرایەوە ڕوناکیەکان هەڵکران چەندین پیاو هاتنە ژورەوە ..




یەکێک لە پیاوەکان کامێرایەکی بەدەستەوە بوو ..ئایە وێنەم دەگرن؟ بەڵام بۆچی ...لەناکاو یەکێکی تر لەپیاوەکان چەکەکەی دەرهێنا ...
چاوەڕێ کە دەمکوژن ...بەڵام نامەوێ ئاوا کۆتاییم پێبێ







«چیدەکەن تکایە مەمکوژن » بە گیریانەوە وتم  زۆر دەترسام






«دەمت داخە » یەکێک لەپیاوەکان هاواری کرد






«دەس بکە بە تۆمار کردن» یەکێکی تر لە پیاوە نامۆکان وتی
هیچ تێنە دەگەشتم  نەم دەزانی چی ڕوو دەدات بیری ماڵەوە دەکەم .....






گێڕانەوەی کەسی سێیەم .....







ئەو پیاوەی چەکەکەی بەدەستەوە بوو ئاڕاستەی چەکەکەی بەرەو ڕووی جولیا ڕاگرت شانی جولیای بریندار کرد وە پیاوەکە ی تر بە کامێراکەی دەستی هەموو شتێکی تۆمار دەکرد






هەزوو جولیا قۆڵی خەڵتانی خوێن بوو وە دواتر زەویەکە 






Julia pov:

نامەوێ بمرم...ئازاری هەیە! ...ئازاری هەیە! ....دەستەکانم دەلەرزن ....خوێن...... خوێن
خۆزگە نەدەچومە دەرەوە ....خودایە تکایە ڕزگارم بکە...







چاوەکانم کردەوە .....ئایە من مردووم  ....نەخێر ..لەهەمان شوێنم ژورەکە چۆڵتر بوو تەنها دوو پیاوی لێبوو لەگەڵ پزیشکێک .....
ئایە چارەسەریان کردووم بەڵام بۆچی خۆیان لێم ئەدەن وە خۆشیان چارە سەرم دەکەن بەڕاستی مێشکم خەریکە بێتە دەرەوە نازانم چی ڕودەدات لەتاو ئازاری شانم خەریکە دەمرم 






The Lost Queen (شاژنی ون بوو)Where stories live. Discover now