part 11

121 9 76
                                    

...بەیانی...





لونا دوای گەرماو کردن و پۆشینی جلوبەرگەکەی لەژورەکەی خۆی دانیشت و لەسەر مێزی نانخواردنەکەی کە بە جوانترین شێواز ڕازێندرا بووەوە لە هیچی کەم نەبوو لەلای ڕاستی پەنیری فەڕەنسی و لەلای چەپی هەنگوینی ئوستورالی لەخوانی بنەماڵە شاهانە و ڕەسەنەکان دەچوو لونا دەستی کرد بە خواردنی خوانەکە کە ساڵانێک بوو ئاواتی بۆ دەخوازی بەڵام چێژی لێ نەدەبینی نەک چێژی لێ نەدەبینی بگرە بەخەیاڵیشی دا نەدەهات ئەوەی لەخەیاڵی بوو لە مامەڵەی زەویەکان زیاتر نەبوو دوای تەواو کردنی خوانەکە و خۆ ئامادەکردنی چوو بۆ کۆمپانیا بۆ سەر کارەکەی و چووە ئۆفیسەکەی مانگی ئۆکتۆبەر بوو خۆرەتاوی پایز لە ژوورەکەی دەڕوانی ئەلێکس لە ژوورەوە بوو کارەکانی دەست پێکردبوو هەر کە لونا چووە ژوورەوە بەخێرهاتنی لێکردوو بێ هیچ قسەیەک دەستیان کرد بە کارکردن دوای ماوەیەک ئەلێکس پرسی




«تۆ باشی؟!»





لونا دەستی بە نەرمی بە مێزەکەی بەرامبەری کێشا و بە دەنگێکی لەرزیو نیگەرانیەوە وتی





«نازانم ئەلێکس نازانم هانەر ئەوەندە جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە پشتگیری گرێبەستەکە ناکات دڵنیانیم کە چی بکەم»





ئەلێکس چووە بەرامبەری و بە دەنگێکی دڵنەوایانە وتی «دەبێت متمانەت بەخۆت هەبێ گەر باوەڕت بەم گرێبەستە هەیە دەبێ ڕێگایەک بدۆزیتەوە بۆ ڕودانی »






لونا بەلەسەر خۆیەوە وتی « دەزانم نابێ بهێڵم کە هانەر ڕێگەم لێبگرێ »








::::هاوکات لە ژورەکەی هانەر::::






هانەر لە ئۆفیسەکەی دانیشتبوو چاوی لەو کاغەزانە بوو کە لونا جێی هێشتبوو توڕەیەکەی کەم ببوویەوە ساڵانێک لەمەو بەری بیرکەوتەوە کە مامەڵە یەکی هاوشێوەی کردبوو ملیۆنان دۆلاری لەدەست دابوو وە زیانی زۆری گەیاند بوو بە کۆمپانیا








                                 .................




لونا و ئەلێکس لەبیری ئەوە دابوون کە چارەسەرێک بدۆزینەوە بۆ کڕینی زەویەکان هەڵبەتە دەیان ویست کەسێک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی قەرزی لێوەربگرن تا پەیوەندیەک هاتوو لونا هەڵی گرت







«ئەم کاتەتان باش ئایە قسە لەگەڵ لونا تۆماس (Thomas ) دەکەم »






«بەڵێ فەرموو » لونا وەڵامی دایەوە





«خۆشحاڵم کارتان لەگەڵ بکەم»





«زۆر سوپاس بەڵام باسی چ جۆرە کارێک دەکەی » لونا پرسی






«دەمەوێ لەکاری کڕینی زەویەکان پشت بەمن ببەستن »






«ببورن بەڵام ئێوە کێن وە باسی چ زەویەک دەکەن »






You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jul 12 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

The Lost Queen (شاژنی ون بوو)Where stories live. Discover now