part 4

130 13 56
                                    

«نایکەم تەواو بێزار بووم ماندوو بووم » وتم بە توڕەییەوە









«ئەمە فەرمانە هەر خۆی چەند ڕۆژێکی کەمت ماوە ڕزگارت دەبێ»ئەلێکس وتی بە زەردەخەنەوە









«خەریکە دەبێتە شەش مانگ من هەموو شتێک فێر بووم پێویست ناکات هیچی تر ڕاهێنان بکەم» بە هاوارەوە وتم









«منیش مەبەستم ئەوەیە خەریکە تەواو دەبیت دوای هەموو ئەمانە دەبێ لەبیرت بێ کە بۆ یەکەم جار چەوت بە براکانت دەکەوێ وە سەرۆکیش کە شەش مانگە نەت بینیوە» ئەلێکس زۆر بەلەسەر خۆیەوە وتی









«دەزانم» بەمنگەوە وتم .....شەش مانگ پێش ئێستا باوکم فەرمانی دا کەدەبێ ڕاهێنان بکەم بۆ ئەوەی ئامادەبم هەم لەڕوی دەروونیەوە هەم لەڕووی جەستەییەوە وە بتوانم وەک کچێکی خانەدان ڕەفتار بکەم دەڵێن کە بازرگانێکی زۆر گەورەیە وە ئاهەنگ و ڕێوڕەسمی زۆریش بەڕێوە دەبەن وە لەوکاتەوە باوکمم نەبینیوە ئاخر کەدەڵێ تۆ کچە تاقانەکەمی چۆن دەبێ وا بێبەزەیی بێ









«کەواتە دەست پێبکەوە » سەیری ناو چاوەکانمی کردوو وتی









...........................................................

«چۆن دەردەکەوم؟!» وتم









«زۆرجوان ...خانمەکەم هەموو شتێک لەتۆ جوانە » لیا وتی









«ئێستا کاتی ڕۆشتنە » ئەلێکس کە هاتە ژورەوە وتی









«من ئامادەم»سەیری ئەلێکسم کرد









«پێش ئەوەی بڕۆی دەمەوێ پێت بڵێم کە زۆر ئاگاداری خۆت بە باوەڕ بە هەموو کەسێک مەکە وە زۆر خۆشحاڵ بووم بەناسینت خانمەکەم » دەستەمی بەرز کردەوەو ماچی کرد یەکەم جارم بوو ئەلێکس ببینم وا جدیە ئەو لەیەکەم ڕۆژەوە زۆر میهرەبان و بەڕێز بوو بەڵام جدی نا









«ئایە ئەمە ماڵئاوایە؟!» بە نیگەرانیەوە پرسیم حەزم نەدەکرد بڕوات چونکە من کەس ناناسم وە تەنها متمانەم بە ئەو هەیە









«پێموایە» بە زەردەخەنەوە وتی تەنها بەسەیرکردنی ڕوخساری دەتوانی بزانی کە غەمبارە











«منیش خۆشحاڵ بووم ئاگاداری خۆتبە» پێم ناخۆش بوو بەڵام دەبوایە کە قبووڵی بکەم









ئیتر ئەلێکس ڕۆشت وە من دەبوایە ئێستا بچمە ئەو نان خواردنی ئێوارەیە کە لەنێوان خێزانەکەمان سازکراوە دەبێ هەموو براکانم وە تەنانەت باوکیشم لە وێبێ دڵم خەریکە دێتە دەرەوە









«درێسەکەمم بە دڵ نیە» لە کۆتا خولەک وتم









«بەڵام ئەمە سەرۆک ناردویەتی وە خۆت دەزانی نابێ فەرمانەکانی جێبەجێ نەکرێ» لیا وتی










The Lost Queen (شاژنی ون بوو)Where stories live. Discover now