پارتی یەک

271 42 53
                                    


pov / tae


چاوم کردەوە و دوای ئەوەی دەستێکم بە ڕوخسارمدا هێنا سێری کاتژمێرم کرد، کاتژمێر ٤ی بەیانی بوو، خەریک بوو دەمردم لەتینودا هەر بەهۆی تینویەتیش خەبەرم بۆوە، پێم وابێت خەوێکم بینی لە ئاودا نوقم ببوم وە زۆرم تونیبوو نەمدەتوانی ئاو بخۆمەوە بەهەرحاڵ، هەڵسام ڕۆشتم بۆ چێشتخانەکە تا پەرداخێک ئاو بخۆمەوە، هێشتا خۆر بە تەواوی هەڵنەهاتووە واتا کەمێک تاریک بوو، کاتێک هاتمەوە سەربێدەکەم تا بخەومەوە چونکە جارێ زۆر زووە بۆ کۆمپانیا، ن/تم بینی بەتانیەکەی دابوو بە ڕوخساریدا تەنها چاوی و قژی دیار بوو، چومە سەر بێدەکە و پاڵم دایەوە و سێری ن/تم دەکرد کە ڕوخساری دیار نەبوو، دوێنێشەو دەمەبۆڵەیەکی زۆر گەورەمان کرد بەهۆی پشکەکانی کۆمپانیا ، من سەرۆکی کۆمپانیای کیمم وە ن/تی هاوسەریشم دەستەڕاستمە، دەمەبۆڵەکەمان لەسەر ئەوە بوو کە کە گەورەترین کۆمپانیای وەبەرهێنان ( سەرۆکی کۆمپانیای وەبەرهێنان کە ناوی پارک جیمینە واتا کۆمپانیای پارک ) داوای ڕێکەوتنێکی کرد و گرێبەستی بۆ ناردین کە کۆمپانیای کیم و کۆمپانیای پارک ڕێکبەکەوین تا کاری بازرگانی بۆ کۆمپانیای کیم ئاسانتر بکات لەبەرامبەردا ٪١٥ ی پشکەکانم ببەخشمە کۆمپانیای پارک، کە ئەوەش سوودێکی زۆر گەورە دەگەیەنێت بە کۆمپانیای کیم، سەرەتا من نەمتوانی باوەڕ بکەم بە ئاسانی چونکە ئەم گرێبەستە زیان دەگەیەنێت بە کۆمپانیای پارک لە هەمان کاتدا ئەوان گرێبەستەکەیان ناردووە تا ئێمە واژۆی بکەین ، بەڵام ن/ت پێداگری کرد و ڕازی کردم واژۆی بکەم چونکە دەی ووت ئەوە کارێکی زۆر باشە بۆ کۆمپانیای کیم و سوودێکی زۆری دەبێت، سەڕەڕای ئەوەی خۆشم دەمزانی ئەوە گرێبەستێکی باشە بەڵام مێشکم قبوڵی نەدەکرد و دەیوت باوەڕیان پێ مەکە، بێگومان کۆمپانیاکەی منیش زۆر پێشکەوتوو وو گەورەیە بەڵام ٪١٥ ی پشکی کۆمپانیاکەم زۆرە، من دەمتوانی بە ئاسانی ڕازی بم چونکە کۆمپانیای پارک زۆر پێشکەوتووە بگرە زۆر باشتریشە لە کۆمپانیای کیم، ن/ت زۆری لێکردم و ووتی ئەوە هەلێکی زۆر گەورە و باشە و ناکرێت لەکیس خۆمانی بدەین، دوای ئەوەی گرێبەستەکەم واژۆ کرد ئەو نەفرەتیانە فێڵیان لە ئێمە کرد و ٪١٥ پشکەکانمم لەدەستدا و بێ ئەوەی هیش کارێکی بازرگانیم بۆ ئەنجام بدەن لە بەرامبەردا ، نازانم چۆن ئەو کارەیان کرد بەڵام پۆلیس هیچ بەڵگەیەک نادۆزێتەوە تا دەسگیریان بکات، هەمووشتێک لەناکاو تێکچوو بەڕاستی ٪١٥ پشکەکانم زۆر زۆرە، من بەر زیانێکی زۆر کەوتم، ئەمانەش بەهۆی ن/ت کە زۆری لێکردم و پێی وتم من باوەڕم بە کۆمپانیای پارک هەیە، بەڵام ئەو هەڵە بوو ئەوان فێڵیان کرد وە گەر ن/ت زۆری لێ نەکردبام ئەوا هەرگیز واژۆم نەدەکرد، بۆیە دوێنێشەو دەمەبۆڵەیەکی زۆر گەورەمان بوو...............

من ئێستا پەشیمانم کە لە ن/ت زۆر تووڕە بووم و قسەی ناخۆشم پێی گوت ئەو لە ناوەڕاستی دەمەبۆڵەکەدا بێدەنگ بوو و دەستی کرد بە فرمێسک ڕشتن، فرمێسکەکانی ئەو بۆ من زۆر زۆر گرنگن نەدەبوو لەبەر پشک و پارە من دەمەبۆڵە لەگەڵ ن/تدا دروست بکەم ئەوە کارێکی باش نەبوو، دواتر زۆر بە خراپی دەگریا کاتێک ژوورەکەم بەجێهێشت.....کاتێک دوای ٣ کاتژمێر هاتمەوە بۆ ژووری نوستنەکەمان ئەوم بینی بە گریانەوە خەوی لێ کەوتبوو، هەر ئەو کاتە پەشیمان بوومەوە کە بەوجۆرە دڵیم شکاند، من دەمتوانی لەماوەی چەند مانگێکدا قەرەبووی ئەو زیانە بکەمەوە...............

کەمێک دەستم بە قژیدا هێنا زۆرجوان خەوتبوو، دواتر بە دەستم کەمێکی بەتانیەکەم لادا لەسەر ڕومەتی، هێشتا بەتەواوی ڕوخساری دیار نەبوو، خۆم نزیک کردەوە تا ماچێکی بچوکی ڕومەتی بکەم، بەڵام هەر زوو داچڵەکیم کاتێک لێوم بەر ئەو پێستە سپیەی کەوت کە وەک سەهۆڵ وابوو هێندە سارد بوو، کەمێکی تری بەتانیەکەم لادا تا دەم و لوتی ببینم، بەڵام ئەوەی بینم خەریک بوو لەهۆش خۆمم بەرێت، چاوەکانم فراوان بوو بە خێرایی هەناسەم هەڵمژی خەریک بوو بخنکێم، چـ چونکە........







ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سڵاو چۆنن گوڵەکانم، وەک ئەبینن چیرۆکێکی زۆر ناوەزە و چێژ بەخشە، ئەم بەیانیە دەستم کرد بە نووسینی،
دڵنیا بن چیرۆکی وا خۆشتان نەخوێندۆتەوە، زۆۆۆۆر ناوازەیە، تا پارتێکی کە بایییی.

 ❦ ꧁ کَــابُـــوسَ ꧂ ❦ ( تەواو کراوە ) ✔Where stories live. Discover now