سەرەتا ڤۆت بە و دواتر چێژ لەخوێندنەوەی ببینە.........
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ دوای دوو مانگ
Pov tae
نزیکەی دوو مانگ تێپەڕیوە بەسەر ڕۆژی مردنی ن/ت، من تا یەک مانگیش دوای ئەوە نەمدەتوانی باوەڕ بکەم و وەک شێتم لێ هاتبوو، خێزانەکەم منیان برد بۆلای دکتۆری دەروونی، لە پاش چارەسەر و دەرمانی زۆر، هەست ئەکەم کەمێک باش بووم، ن/ت تەواو مردووە، بەڵام من هێشتا وای دادەنێم ئەو لە خەوێکی قوڵدایە، سەڕەڕای ئەوەی دکتۆرەکەم بەردەوام بوو لە ووتنەوەی " ن/ت تەواو مردووە " منیش ئەو قسەیە دەکەمەوە و وا خۆمم دەرخستووە کە باوەڕم هێناوە بە مردنی ن/ت، بەڵام من لە ناخەوە هێشتا باوەڕ بەوە ناکەم، من بە دکتۆرەکەمم ووت کە من باوەڕم پێی هێناوە لەکاتێکدا هێشتا باوەڕم پێی نییە.........
هاتوومەتەوە بۆ کۆمپانیا و بۆسەر کارەکەم، ئەو دوو مانگە کە نەچوومەوە زیانێکی زۆر بەر پشکەکانم کەوت دووبارە بەهۆی کۆمپانیای پارک، ئەو گەمژەی نەفرەتییانە ٪٥ ی تری پشکەکانیان لێ بردم، واتا ٪٢٠ی پشکەکانم بوو بە هی ئەوان، من ئێستا کۆبوونەوەکانم زۆر بووە و بە قورسی کار ئەکەم تا قەرەبووی ئەو زیانە بکەمەوە، بەڵام ئێستا ن/تم لەگەڵدا نییە ئەو ڕۆڵێکی ئێجگار گەورەی هەبوو لە بەناوبانگ بوونی کۆمپانیاکەم، کە ئێستا ئەوم لەگەڵدا نییە کارەکانم پێنج هێندە قورستر بوون و دوو هێندەی کاتی جاران لە کۆمپانیا دەمێنمەوە و تا درەنگ کار دەکەم، لەو ڕۆژەوەی ن/ت مردووە من لەو ماڵەدا نانم نەخواردووە تەنها لە دەرەوە نان دەخۆم.... سەرچەفی سەر بێدەکە، بەرگی سەرینەکان، بەتانیەکان، ماڵەکە بە تەواوی هێشتا بۆنی ن/تی پێوەیە، وەک بڵێی هێشتا لەگەڵمدا دەژی خەیاڵ دەکەم تەنانەت زۆربەی جار قسەی لەگەڵ دەکەم بە دەنگی بەرز، سەڕەڕای ئەوەی دکتۆرەکەم پێی ووتم ئەوە کارێکی هەڵەیە من بە خەیاڵ قسە لەگەڵ ن/ت بکەم، بەڵام من هێشتا بەردەوامم لەوە...........
ئێستا لە کۆمپانیا لە ژوورەکەمدا خەریکی کار کردنم، لەکاتی کارکردندا سەرنجم چووە سەر وێنەی خۆم و ن/ت کە لە چوارچێوەیەکی بچوکدا لەسەر مێزی کارەکەم دامناوە، وەستام لە تایپینگ کردن بە کۆمپیوتەرەکەم، ڕەسمەکەم هێناو لە نزیک ڕوخسارم تەماشام دەکرد، " دەزانی لەوەتەی تۆ خەوتوویت کارەکانم چەن هێندە قورستر بووە؟ لەو باوەڕەدا نەبووم ژیان بێ تۆ ئەوەندە قورس بێت، من لەوکاتەوە گۆشتم نەخواردووە چونکە ناتوانم تامی بکەم بێ تۆ، شەوەکانم هێندە تاڵن کەس نیە گوێ بۆ خەمەکانم بگرێت و لەباوەشم بگرێت، کەس ناتوانێت شوێنی تۆم بۆ بگرێتەوە، بەڕاستی ماوەیەکی زۆرە نەمبینیویت ئازیزم، زۆرم بیرکردوویت" بەو شێوەیە قسەم لەگەڵ وێنەکەیدا دەکرد، فرمێسکەکانم دڵۆپەی کرد و کەوتە سەر وێنەکە، تا بە هۆش خۆم هاتمەوە و چاوەکانم سڕی و وێنەکەم کردە چەکمەجەی یەکەمی مێزی کارەکەم کاتێک جین لەدەرگای دا، ووتم " جین وەرە ژوورەوە " هات بە چەند فایلێکەوە و لەسەر مێزەکەم داینا و تەماشای کردم " بەڕێز تایهیۆنگ ئەو فایلانەی داواتکردبوون ئەوەتا " فایلەکانم هێنا و تەماشام کرد " باشە جین سوپاس ئێستاش دەتوانی بڕۆی " جین خۆی نوشتاندەوە وەک ڕێزێک و ڕۆشتە دەرەوە..........
سەڕەڕای ئەوەی بە قورسی هەوڵی بەرەو پێشچوونەوەی کۆمپانیاکەم ئەدەم لەپاڵ ئەوەشدا نزیکەی هەفتەیەکە پلانێکم داناوە، من ن/تم لەدەستدا هۆکاری سەرەکی ئەو کۆمپانیای پارکی نەفرەتی بوو، سەڕەڕای لەدەستدانی ن/ت، زیانیان بە پشکەکانم گەیاند، کاتی تۆڵەکردنەوەیە و دەبێ باجی ئەوە بدەنەوە کە کردوویانە، ئەوەیان بەسەر دەهێنمەوە کە بەسەریان هێنامەوە، من هەوڵی کوشتنی ژنەکەی پارک جیمین نادەم، بەڵکو دەچم بە دەستی خۆم کوڕە بچوکەکەی بە زیندوویی دەسوتێنم، تەمەنی ١٦ ساڵ ئەبێت، ماوەی هەفتەیەکە من چاودێری دەکەم، بە پێی پێداچونەکانی ئەمڕۆم بێت، ئەو کوڕە ١٦ ساڵە ئەمڕۆ دەڕوات بۆ دارستان، جیمینی باوکی خانوویەکی بچکۆلانەی بۆ کردووە لەوێ تا پشوو بدات بە ئارامی، منیش یارمەتی دەری ئەبم و ئارامتر دەیخەوێنم، بەڵام سەرەتا هەموو لاشەی دەسوتێنم، دوواتر ئەویش بە هەمان شێوەی ن/ت دەچێتە خەوێکی قوڵی تاهەتایی و بە ئارامی پشوو ئەدات.............
تێلێکم بۆ هات، تەماشام کرد و بە لالێوێک زەردەخەنەم کرد کاتێک ناوەکەم بینی، تێلەکەم هەڵگرت " هـم؟ چی بوو؟" جۆنگکوک بوو، ئەو کەسەی داوام لێی کرد یارمەتیم بدات لە دانانی پلانە نوێیەکەم، گوێم لە دەنگی بوو " سڵاو بەڕێز تایهیۆنگ، کەمێک پێش ئێستا پیاوەکان وتیان کوڕەکەی جیمین ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ بەڕێ دەکەوێ بۆ خانووی دارستانەکە، شۆفێرەکەی دەیگەیەنێت و ڕاستەوخۆ دەڕووات، پلانت چییە؟ " کەمێک بیرم کردەوە پاشان ووتم " زۆر چاکە هەموو شتێک بەو جۆرە دەڕوات کە من دەمەوێت، هەر دوای ئەوەی ئەو بچکۆلە بەستەزمانە بە تەنیا دەمێنێتەوە لەو خانووەدا و شۆفێرەکەی ڕۆشت، دەست دەکەم بە کارەکەم...!!"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هاییی چۆنن گوڵەکانم، تکایە بێ ڤۆت دان مەڕۆن، لەم ماوەیە پارتەکانی تریشتان بۆ دائەنێم ئنشاڵا، دەی ئێوەش بە ئەرک نەبێت وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ئەمانەم بۆ جێبەجێ بکەن 🥺💟 :
١- ڤۆت بەو کۆمێنتێکی خنجیلانەش بەجێ بهێڵە.💛🌼
٢- تکایە هەریەکە لەئێوە چیرۆکەکەم شێر بکات بۆ دوو هاوڕێی. 🌹❤
٣- وە کۆتادانە، گەر فۆڵۆوت نەکردوم، بیکە بۆ چیرۆکی زۆر خۆشتر.....🧿💙
خۆشم ئەوێن، باییییی💕🌸
YOU ARE READING
❦ ꧁ کَــابُـــوسَ ꧂ ❦ ( تەواو کراوە ) ✔
Historia Cortaلە فرمێسکەکانمدا نقوم بووم خەریکە دەخنێم، بەڵام من هێشتا ناتوانم باوەڕ بکەم، هەرچەندە کاتی ئەوە نییە بەڵام یادگاریەکان یەک لەدوای یەک خۆیان نماش دەکەن، ئەو نەمردووە تەنها لە خەوێکی قوڵدایە..........