" جین خێرا وەرە بۆ ماڵم، ن/ت نایەوێت لەخەو هەڵسێت , تکایە وەرە خەبەری بکەوە دەی تۆ هاوڕێی ئەو نیت؟! "
ووتی" بەڕێز تایهیۆنگ هەمووشتێک باشە؟ دەنگت ئاسایی نیە.."
دەنگم بەرز کردەوە و بە گریانەوە " نەفرەتی پێم ووتم هەر ئێستا وەرە ئێرە، ن/ت لە من تووڕەیە بەگوێم ناکات تۆ وەرە خەبەری بکەرەوەەە!!"
تێلەکەم داخستەوە و نزیکی ن/ت بوومەوە و بۆنی قژە تەڕەکەیم دەکرد کە بە شوشتنیش ئەو بۆنەخۆشەی لێنابێتەوە ، دەستم دەهێنا بە سەریدا بە گریانەوە " تۆ بۆچی هێندە کەللە ڕەقیت خۆشەویستم؟ هــمم؟؟ وەڵام بدەوەەەەە، من داوای لێبووردنت لێ دەکەم دەزانم تۆ لە من تووڕەیت بۆیە بەگوێم ناکەیت وایە؟ ئێستا جین دێت هەڵتدەستێنێت لەخەو، تۆ بەگوێی ئەو دەکەیت چونکە ئێوە هاوڕێی نزیکی یەکترین، وایە ؟"
ئەو بێدەنگ بوو، من دەزانم ن/ت خەوتووە، باسی یادگاریەکانمانم بۆ دەکرد، دەستیم توند گرتبوو ماچم دەکرد، دواتر هەموو ڕووخساری، تا جین هات و بە دیمەنەکە وشک بوو لەشوێنی خۆی.....
سەرم هەڵبڕی بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە " بینیت ؟ ئەو بەگوێی من ناکات وەرە ن/ت هەڵبستێنە لەخەو..!!"
دوای دوو کاتژمێر
هاوارم دەکرد وەک شێتێک کە گوێبیستی ئەم قسەیە بووم لە دکتۆرەکانەوە " خۆتان خۆشبن بەڕێز تایهیۆنگ،
خاتوو ن/ت کۆچی دوایی کردووە "
جین قۆڵی دەگرتم و نەیدەهێشت خۆم داپاچم، " بەڕێز تایهیۆنگ تکایە ئارام ببەوە، تکایەەەە" نەدەوەستام لە هاوارکردن " ن/ت دڵنیام تۆ خەوتوویت، دەی هەستە ئازیزم تۆ سەرمات بووە هەستە چی دەکەی لێرە ئەڕۆینەوە بۆ ماڵەوە!! گەر تۆ شتێکت لێ بەسەر بێت من یەک چرکەش لەم جیهانە نامێنم ، چاوەڕوانم بە کەمێکی کە دێم ، ( کەوتمە سەر زەویەکە بە بێهێزی و گریانەوە ) تەنها کەمێکی دیکە تکایە چاوەڕوان بە"
جینیش دەگریا، سێری دکتۆرەکانم کرد بە گریان و پاڕانەوە " تکایە دەرفەتێکم پێ بدەن ن/ت ببینم ، ئێمە هێشتا کاتمان هێندە بەسەر نەبردووە پێکەوە، تکایەەەە "
هەر ئەوەندەم زانی دوو کەس قۆڵیان گرتم و بەرەو ژوورێک بردیانم ، کاتێک چوینە ژوورەوە ئەوان لای دەرگاکە وەستان و منیش پێمنا بەرەو ژوورەوە، لەبەر فرمێسکەکانم نەمدەتوانی بە باشی ببینم بەڵام پارچە پەڕۆیەکی سپیم بینی درابوو بەسەر شتێکدا، کەمێکیم لادا و ڕوخسارە سپیەکەی ن/تم بینی نەمدەتوانی کۆنترۆڵی خۆم بکەم و دوبارە هاوارم کردەوە بە گریانەوە " ن/ت لە پای چی وات کرد؟ بۆ جێتهێشتم؟ ( دەستەکانیم گرت و بە خراپی دەگریام ) با بڕۆینەوە ماڵەوە تکایە!! ( دەستم لە ڕوخسارە سڕەکەی دا ) چاوەکانت بکەوە ! منم تایهیۆنگ !! هاوسەرەکەت!! تەنها ئەمجارە بمبەخشە ن/تکەم بەڵێن بێت جارێکی کە نەهێڵم بە گریانەوە بخەویت تەنها هەستەوە " بە خراپی دەگریام و بەهۆی فرمێسکەکانمەوە ڕوخساری ن/ت تەڕ بوو ، دەستم کرد بە ماچکردنی ڕوخساری زۆر بە هێواشی تا خەبەری نەبێتەوە، ئەو خەوتووە من دڵنیام، ویستم تەواوی پارچە سپیەکە لاببەم لەسەر جەستەی بەڵام دووکەس گرتیانم و دوریان خستمەوە منیش وەک منداڵێک دەگریام و خۆم بە ئاسنێک گرتبوو تا نەمبەنە دەرەوە " وازم لێ بهێنن من ئەمەوێ لای ن/ت بمێنمەوە، ئەو پارچە سپیە قێزەونە لاببەن لەسەری گەرنا دەخنکێت..!!" وام دەوت کاتێک کەسێکی تر پارچە سپیەکەی دایەوە بە سەری ن/ت، ئەوە کۆتا جاری ژیانم دەبێت ئەو ببینمەوە؟ نا نەخێر نەڕاندمەوە بە گریانەوە " ن/ت، تەنها ئەم جارە وەڵام بدەوەەەە"
جین بەڕاکردن هاتەوە بۆلام و قۆڵی گرتم و بردمیە دەرەوە، نازانم چی ڕوویدا دواتر چونکە لەهۆشخۆم چووم........
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چۆنن جەماعەت، بەجدی چیرۆکێکی زۆر خۆش و ناوازەیە،🤩 تکایە ڤۆت بەن و شێری کەن تا زۆرترین کەس بتوانێت ئەم چیرۆکە بخوێنێتەوە، بەجدی دەرەجە یەکە لە واتپاد چیرۆکی لەم شێوازە بوونی نییە،😍 ئنجـــــااا لە کۆمێنتیشا پێم بڵێن چۆنە پێتان؟ وە پێشنیار ئەکەن چی ڕوو بدا لە پارتی داهاتوو ؟ پێتان خۆشە ن/ت وای بەسەر هاتووە؟ ، بەس لە ئێستاوە پێتان ئەڵێم باشترین چیرۆکە و هەمووی فکرەی خۆمە و لە هیچ دراماو شتێکا دەرم نەهێناوە، پارتی ٤ و ٥ وە بەتایبەت پارتی ٥ زۆر خۆشە، هەوڵبەن لەکاتی خوێندنەوەی گوێ لەم گۆرانیانە بگرن تا زیاتر چێژی لێ وەرگرن 🍀💚 :lovely - billie eilish
love wins all - IU
shot glass of tears - jungkook
Hate you - jungkook
وە زۆری تر............. بەدڵی خۆتان ❣️ باییی........
YOU ARE READING
❦ ꧁ کَــابُـــوسَ ꧂ ❦ ( تەواو کراوە ) ✔
Historia Cortaلە فرمێسکەکانمدا نقوم بووم خەریکە دەخنێم، بەڵام من هێشتا ناتوانم باوەڕ بکەم، هەرچەندە کاتی ئەوە نییە بەڵام یادگاریەکان یەک لەدوای یەک خۆیان نماش دەکەن، ئەو نەمردووە تەنها لە خەوێکی قوڵدایە..........