پارتی دوانزە

76 22 10
                                    


pov y \ n

لێوی نزیک کردەوە لە گوێم، چرپاندی " ئەچین بۆ کەناری دەریا، ئەمجارە بەڕاستی یادگارییەکانمان نوێ ئەکەینەوە نەک بە خەو...!!!"
برۆکانم گرژ کرد " خەو؟؟ "
سەری لەقاند بە بەڵێ، " همــم ،، کە ڕۆشتین خەونەکەمت بۆ دەگێڕمەوە.."
ووتم " باشە کەواتە، من ئەچم هەندێک شیرینی ئامادە ئەکەم"

پشتم تێکرد و ویستم بڕۆم ڕاستەوخۆ قۆڵمی گرت وای کرد ئاوڕی بۆ بدەمەوە، بینیم دەستەکەی تری لەسەر نێوچەوانی دانابوو، زۆر ترسام خورپەیەکم پێ کەوت یەکسەر ووتم " تـ تای چیتە؟؟"

وەڵامی نەبوو، زۆر ترسام خێرا ڕوخساریم بەرز کردەوە و دەستەکانم لەسەر ڕوخساری دانا و سێری چاویم کرد کە تووند چاوی داخستبوو،، ووتم " تایهیۆنگ!!، تایهیۆنگ تۆ باشیت؟؟!! "

لەماوەی یەک چرکەیا هەستم بە دەستەکانی کرد لەسەر کەمەرم و نووسانمی بە خۆیەوە شڵەژام و ووتم " تـ تای تۆ باشیت؟؟!!" ، ڕوخساری نزیک ڕوخسارم کردەوە و من تەنها بە شڵەژاویەوە سێریم ئەکرد کاتێک ئەو نەشڵەژابوو تەنها سێری ئەکردم.....

" چییە بۆ ترسای؟؟ "

ئەهـــ وابزانم ئەوە تەنها گەڵتەی پێکردم،

بە درۆوە ڕووی خۆمم گرژ کرد و ووتم " تۆ گەمژەی؟؟ دوورکەوە لێم منت ترساند!!.."

هەوڵی دورکەوتنەوەم لێی دا بەڵام نەمدەتوانی تەنانەت بجوڵێم، دەستێکی لەسەر کەمەرم تووند کردبوو دەستەکەی تریشی لەسەر لا ملم جێگیر کرد، ئایا بەڕاستی شێت بووە؟؟

" تـ تایهیۆنگ بەرمبدەەەە!!" نەمدەتوانی دەستەکانی دوورخەمەوە لە جەستەم، وەستام لە خۆدەرباز کردن و بە بەتاڵی سێریم کرد........

بە هێواشی ماچێکی بچوکی لێوی کردم و دوبارە سێری ڕوخساری کردمەوە کە بە تووڕەیی مۆڕەم لێی ئەکرد.....

" ئەمجارە ماچەکەم لەگەڵ بگۆڕەوە..!!"

لێوی لەسەرم لێوم دانا و منیش بێ هیچ کاردانەوەیەک ماچەکەم بچڕاند.....

هەناسەیەکی هەڵمژی" باشە کەواتە ناشچین بۆ کەناری دەریا..!! "

یاهـ چییی؟ بۆچی ناچین من زۆرم حەز پێیە؟....

ووتم " باشە....!!" هەستم کرد دەستەکانی شلکرد و ڕێگەیدا بڕۆم.....

ڕاستییەکەی بە چییەوە خۆم سەرقاڵ بکەم شیرینی بۆچی دروستبکەم لە کاتێکا ناچینە دەرەوە....

ڕۆشتمەوە ژوورەکەمان و پاڵکەوتمەوە، ئێستا ئەمە گەمژەیە یان چیی؟؟

دەربارەی ئەمشەو من لەوانەیە هێشتا لێی تووڕە بم، بەڵام ئێستاش منی ترساند وامزانی لەهۆش خۆی ئەچێت بەڵام ئەو تەنها بە مەبەست وایکرد تا ماچم بکات، من ماچم نەکردەوە بۆچی بەوشێوەیە داوای ماچی کرد؟؟؟

بەهەرحاڵ چاوم داخست و بەرە بەرە خەوم لێکەوتەوە ـ.ـ.ـ.ــ.ـ.ـ.ـ..ـ

end pov

pov tae

دوای گەرماوەکەم ڕێم کرد بۆ ژوورەکەی خۆمان بە تەواوی تەنها خاولییەکم لە دەوری کەمەرم ئاڵاندبوو قژە تەڕەکەشم تاڵ تاڵ دڵۆپەی ئاوی لێ ئەکەوتە خوارەوە، دەرگای ژوورەکەم کردەوە و ڕۆشتمە ژورەوە،،،، ن/ت بۆچی خەوتووە؟؟ خۆ من تەنها گاڵتەم کرد کە وتم ناچینە دەرەوە...!!!!

ڕوخسارم نزیک کردەوە لە ڕوخساری کاتێک لەسەرووی ئەوەوە وەستابووم، لێیم ئەڕوانی و بە خۆمم ئەوت چەندە بەبەختم کە ئەوم لەدەست نەداوە، لەم بیرکردنەوانەدا بووم کاتێک دڵۆپێک ئاوی گەورە لە قژمەوە کەوتە سەر لاملی و ڕاستەوخۆ چاوی کردەوە تەماشای کردم بە سەرسوڕماوییەوە،،،

بە دەنگێکی قوڵ و گڕ، پرسیم " بۆچی خەوتوویت و خۆت ئامادە نەکردووە؟؟ "

کەمێک وەستا و پاشان ووتی " چونکە تۆ ووتت ناچین، مەگەر وا نەبوو؟؟ "

زەردەخەنەیەکم کرد " بەڵام ئەوە تەنها گاڵتەیەک بوو، گیانەکەم...!!"

بە بێدەنگی خۆی مۆن کرد هێندە کیوت بوو ئەمویست بیخۆم، پێکەنیم و ماچێکی ڕومەتیم کرد و دوورکەوتمەوە لێی،،،،،

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەوە گۆرانیەکەش لەگەڵ مەوزوعەکەیا زۆر گونجاوە دە بڕۆ دەی دادە ئانیای گوڵ🙂😂💓
ئەنیۆنگ دڵەکانی من، ئەزانم کەم بوو بەڵام دڵنیا بن ڕاستەوخۆ پارتی نوێ پۆست ئەکەم،
خۆزگە ئێوەش ڤۆت و کۆمێنتی زۆرتان بۆ ئەکردم......!!!

 ❦ ꧁ کَــابُـــوسَ ꧂ ❦ ( تەواو کراوە ) ✔Where stories live. Discover now