پێش خوێندنەوە ڤۆت بە و دواتر چێژی لێببینە..........
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــجین بە گریانەوە هەڵسا و دەستی گرتم و دەیویست ڕێگری بکات لەوەی هێندەی تر خۆم بشێوێنم ،" تکایە بەڕێز تای ئەوە هەڵەی تۆ نەبووە ئارام بەوە " گرنگی پێ نادەم هەرچی خەڵکی ئەوێ بوو چاوی کەوتە سەر من کە وەک شێتێک هاوارم دەکرد و دەگریام و قژی خۆمم ڕادەکێشا و دەمکێشا بە سەرمدا، جلەکانم شێواو بوو پانتۆڵێکی ڕەش و کراسێکی ڕەشی سادە کە دوگمەی یەکەمیانم کرابۆیەوە ، چاوەکانم ئاوسابوون و وەک خوێن سوور ببونەوە، بە بێهێزی کەوتم بە زەویەکەدا جین منی گرتەوە و من لەهۆش خۆم چووم..........
" تەنها ماندووە و هی ئەوەیە ماوەی چوار ڕۆژە هیچی نەخواردووە و نەخەوتووە دەرزی ئارام کەرەوەمان لێداوە تەنها با پشوو بدات، سەلامەتییە" تەنها گوێم لەو دەنگە بوو، دواتر دەنگی جین " دوبارە زۆر سوپاس دکتۆر، وا دەکەم" جین هاتە پێش ڕوخسارم ،تەنها کەمێکی چاوم کردەوە، نەمدەتوانی بە ڕوونی ڕوخساری ببینم " بەڕێز تای هەست بە باشتر بوون دەکەیت ؟ "
بەبێ ئەوەی تەواوی چاوم بکەمەوە چاوم دەسووڕا بێ ویستی خۆم، پشتگوێم خست و تەنها چاوەکانم داخست بۆ ساتێک ، ن/ت تەواوی مێشکمی داگیر کردبوو، بیرم لەو کاتانەی دەکردەوە کە دوای ئەوەی هەستەکانی خۆمم بۆ دەربڕی، پێی دەوتم " تایهیۆنگ منیش هەمان هەستم بۆت هەیە، منیش خۆشم دەوێی " بێ ئەوەی ئاگاداری ژینگەی چواردەورو و بەرم بم بزانم کێی لێیە و کێ بەسەر سەرمەوە وەستاوە، زەردەخەنەیەکی فراوانم کرد، لە دەرەوەی خەیاڵەکانم بە دەنگی بەرز قسەم کرد " منیش تۆم خۆش دەوێت ن/ت!! " هەرچەندە کاتی ئەوە نەبوو بەڵام یادگاریەکان یەک لەدوای یەک خۆیان نمایش دەکرد، دەنگی ن/ت لە گوێمدا بوو بەڵام نەمدەتوانی گوێم لە دەنگی خۆم ببێت بۆیە بە دەنگی بەرز و بە زەردەخەنەی فراوانەوە هاوارم دەکرد " ن/ت چاوەڕێم بە، (بە دەنگی بەرز دوبارە پێکەنیمەوە ) بە تەنها ڕامەکە بەرەو کەناری دەریاکە " ن/ت لە دورەوە هاواری کرد بە پێکەنین و زەردەخەنەوە، دەنگی بە تەواوی لە گوێمدا دەزرینگایەوە " هێی تایهیۆنگ تۆش وەرە، ئاوەکە زۆر ساردە قاچەکانم سڕ بوون" پێکەنیم بە دەنگی بەرز من ئێستا خەریکم یادگاریەکان تازە دەکەمەوە ، من دەنگی خۆمم لەبیر نایەت بۆیە دوبارەی دەکەمەوە تا گوێم لێی بێتەوە، " ن/ت خۆت بگرە وا هاتم، ئێستا تێر یاری دەکەین لەناو ئاوەکەدا، تەنها لمەکە مەکە بەسەرمدا، منیش قاچ دەکەمە ناو ئاوە ساردەکە " بە دەنگێکی زۆر بەرزەوە قسەم دەکرد و پێدەکەنیم، ڕامکرد بەرەو ئاوەکە و بەو پەڕی جۆش وخرۆشەوە قاچەکانمم تەڕ کرد و خۆم هەڵدایە ئاوەکە بۆلای ن/ت، بەڵام ئاوەکە هیچ سارد نەبوو وەک ئەوەی پێشبینیم دەکرد........
داچڵەکیم و چاوەکانم کردەوە و سێری ئەو کەسانەی چواردەورو بەرم کرد کە زۆر بە سەیری سێریان دەکردم، دایکم و باوکم لەدورەوە تەماشایان دەکردم دایکم زۆر بە خراپی دەگریا و باوکم ئەوی کردە باوەشی خۆی و دەستی هێنا بە پشتیدا و هەوڵی ئارام کردنەوەی ئەدا لەکاتێکا خۆشی دەگریا، چاوم سوڕاند نزیکترین کەس لێمەوە کە وەستابوو جین بوو، فرمێسک بە چاوی دەهاتە خوار بەم حاڵەی من کە دەیبینێت.........
سێرم کردن و سەرم بەرز کردەوە " ئای خوایە ئێوە بۆ منتان هێنا بۆ ئێرە من لەگەڵ ن/ت لە کەناری دەریاکە مەلەمان دەکرد، ئێمە زۆر دڵخۆش بووین، ئەی کوا ن/ت؟ ، ئەویشتان لەگەڵ مندا هێنا وایە؟ خۆ ئەوتان بە تەنها بەجێ نەهێشتووە لەوێ؟؟، ئەو ووتی ئاوەکە ساردە، بەڵام من سەرمام نیە، دەڵێم کوا ن/ت؟؟!! "
بە دەنگی بەرز قسەم دەکرد و سێری جینم دەکرد، دواتر دایکم و باوکم، " ئێوە بۆ وەڵامی من نادەنەوە من لەگەڵ ئێوە
قسە دەکەم" ئەوان دەگریان وەک بڵێی لاشەی منداڵێکی لەبرسا مردوو لە پێشیان کەوتبێت.......
دایکم بە گریانەوە نزیکم کەوتەوە و دەستی دەهێنا بەقژمدا " نا کوڕم خەمت نەبێت ، ن/تشمان لەگەڵ تۆدا هێنایەوە، چۆن دەکرێت ئەو بەجێبهێڵین لەکەناری دەریاکە" بە زەردەخەنەوە قسەی بۆ دەکردم نازانم بۆ دەگری، بەڵام ئەو ڕاست دەکات تەنها دایکم لێم تێدەگات، من دانیشتبووم لەسەر بێدێک دایکم بەگریانەوە سەری منی خستە سەرسنگی و باوەشی لێ دام و دەگریا، منیش تەنها بێ هیچ کاردانەوەیەک لە شوێنی خۆم بووم.........
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەنیۆنگگگگگ، چۆنن ئەزانم زۆر بە پەرۆشی ئەم پارتە بوون وەک ئەوەی پێم ووتبون زۆر ناوازە بوو دڵنیم بە دڵتان بوو، بۆیە بێ ڤۆت دان مەڕۆن دڵەکانم، ئەزانم مەرجیش جێبەجێ نەکرا بەس ووتم گوناحن با ئەوەنە چاوەڕوان نەبن 🙂 ئەها دڵم چەن باشە بۆتان 🥹 دەی ئێوەش بە ئەرک نەبێت وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ئەمانەم بۆ جێبەجێ بکەن 🥺💟 :
١- ڤۆت بەو کۆمێنتێکی خنجیلانەش بەجێ بهێڵە.💛🌼
٢- تکایە هەریەکە لەئێوە چیرۆکەکەم شێر بکات بۆ دوو هاوڕێی. 🌹❤
٣- وە کۆتادانە، گەر فۆڵۆوت نەکردوم، بیکە بۆ چیرۆکی زۆر خۆشتر.....🧿💙
خۆشم ئەوێن، باییییی💕🌸
YOU ARE READING
❦ ꧁ کَــابُـــوسَ ꧂ ❦ ( تەواو کراوە ) ✔
Short Storyلە فرمێسکەکانمدا نقوم بووم خەریکە دەخنێم، بەڵام من هێشتا ناتوانم باوەڕ بکەم، هەرچەندە کاتی ئەوە نییە بەڵام یادگاریەکان یەک لەدوای یەک خۆیان نماش دەکەن، ئەو نەمردووە تەنها لە خەوێکی قوڵدایە..........