چونکە لێوەکانی ن/تم بینی مۆر هەڵگەڕابوو ڕاستیەکەی مۆر نەبوو ڕەش بوو خێرا دەستم لە ڕوخساریدا، ڕوخساری بەستبووی هێندە سارد بوو، ناکرێت ئەو سەرمای ببێت ئێمە لە هاوین داین، دەستم لەسەر ڕوخساری دەجوڵاند تا خەبەری ببێتەوە بەڕاستی ڕوخساری سارد بوو ، بەڵامـــ ئەو تەنانەت یەک جوڵەشی نەکرد، یەک بروسکە بە هەموو لەشمدا هات وای کرد ئارەقێکی سارد دەربکەم، ترس هەموو جەستەمی دەگیر کرد بەتایبەت دەستەکانم و ئەژنۆکانم، "خوایە ئەوەی لە خەیاڵم دایە هەڵە بێت" بەهێواشی دەستم دەکێشا بە ڕوخساریداو ناویم دەهێنا "ن/ت، ن/ت هەستە لەخەو تکایە، ن/ت..!!"
ئەوە بێسوود بوو، خێرا دەستم برد بۆ دەماری ملی، " نەخێر ئیتر ئەمە ڕونادات..!! ئەمە ڕونادات وتم ن/ت هەڵسەوەەەە...!!!" بەهاوارەوە ناویم دەهێنا، چونکە دڵی لێی نەدەدا...!!!
خێرا بەتانیەکەم لەسەر جەستەی لابرد، تەنانەت سەری پەنجەکانیشی ڕەش هەڵگەڕابوو، خورپەیەکی زۆر بەهێزم بەرکەوت، بە هاوارەوە کاتێک تەواوی جەستە ساردەکەیم ڕادەوەشاند " ن/تتتتت وەڵام بدەوە..!! ن/تتت هەڵسەوە تکات لێ ئەکەم" هەتا لە هێزم بوو هاوارم کرد و گریام، ن/ت هەناسە نادات، ئەو ناجوڵێت چۆن دەبێت بەم بەیانیە زووە ئەمە ڕوبدات؟!! ئەمە ئەستەمە..!!
خێرا هەڵسام لەسەر بێدەکە و ن/تم بە باوەش برد بۆ گەرماوەکە و دوشەکەم کردەوە و ن/تم بردە بەر ئاوەکە و ڕامدەوەشاند، بەجۆرێک خۆشم لەبەر ئاوەکەدا تەڕ بووم، بە گریان و هاوارەوە دەم نەڕاند" ن/ت..!! ن/تتت..!!! تکایە هەڵسەوەەە..!!!" ئاو بە شان و ملمدا دەهاتە خوارەوە و زۆر خراپ دەگریام و هەتا لە هێزم بوو هاوارم کرد، تا هێزم تێدا نەما و هەر لەبەر ئاوەکەدا لەسەر زەویەکە سەری لەسەر باوەشم بوو بە بێهێزی و بە گریانەوە سەرم خستە سەر سەری و ڕوخسارمان چەند سانتیمەترێکی بەین بوو، بە بێهێزی دەگریام و بە ئەستەم هەناسەم بۆ دەدرا، لەسەر ڕوخسارم ئاو و فرمێسک تێکەڵببون بە یەکتر، من بەتەواوی خوسابووم، دوبارە بە بێهێزی و بەگریانەوە ناویم هێنایەوە " ن/ت.. تـ تکایە هەڵسەوەبەجێم مەهێڵە.... ن/ت..." چیتر توانای هاوارکردنم نەما و بە بێهێزی دەگریام کاتێک سەرم خستبۆیە سەر سەری...........
ن/ت هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو، پێم وابوو ژیان کۆتایی پێ دێت، ئیتر هیچ شەوانێکم بەبێ شەو شادی ئەو تێناپەڕێت، هیچ بەیانیەکم بەبێ دەنگی ئەو هەڵنایەت ، هیچ ڕۆژێکم بەبێ ئەو بەڕێناچێت، بەبێ ئەو ژیان بوونی نابێـــــت..!!
بە دەستەکانم قژە تەڕەکەیم لەسەر ڕوخساری لابرد و بەزەردەخەنەیەکی شکاوەوە دەستم کرد بە قسەکردن،" ن/ت منت زۆر ترساند..!! دەی هەستەوە با خۆمان وشک بکەینەوە من بە تەواوی خوساوم، من ناتوانم خەبەرت بکەمەوە دەی تۆ هەستە و خەبەرم کەوە و لەم خەوە ناخۆشە دەرم بهێنە ئازیزم ، دەی ن/تتت وتم هەستەوەەەە" ڕستەی کۆتاییم زۆر بە هاوارەوە وت و فرمێسکەکانم دڵۆپ دڵۆپ دەکەوتنە سەر ڕوخسارە سپیەکەی .......
" من بێ تۆ ناژیم، گوێت لێ نەبوو، دەڵێم هەڵسەوەەەە، دەی ئازیزم من هێزم تێدا نەماوە ، هەڵسە و ئارامم بکەوە و بڵێ هیچ نیە کۆتایی دێت، بڵێ تێدەپەڕێت ، پێبکەنە و بڵێ لە منداڵ دەچیت کە دەگریت، دەی خۆشەویستم، هەرچیەک تۆ بڵێیت بۆت جێبەجێ دەکەم تەنها هەڵسەوە" زۆر بە خراپی دەگریام و خۆزگەم دەخواست خەون بێت ، من باوەڕ ناکەم....
دوشەکەم وەستاند و ن/تم بە باوەش برد بۆ ژووری نوستنەکەمان، لەسەر بێدەکە دامنا و پاڵکەوتم لە تەنیشتیەوە، کاتێک ئێمە خوسابووین لەسەر بێدەکە، تەماشام دەکرد و دەستە سارد و بێهێزەکەیم گرت و ماچم کرد " بیرتە کە بۆ یەکەم جار لە ئاهەنگێکی کۆمپانیا یەکترمان بینی؟ تۆ زۆر جوان دەرکەوتبوویت بیرمە درێسێکی سوورت لەبەر بوو، بەهەمان شێوە سوراوێکی سور، دوای ئەوەی یەکترمان ناسی پیاسەمان دەکرد لە سوچێکی بێدەنگی ئاهەنگەکە، تۆ باسی خۆتت بۆ کردم دەتووت چەندێک بە دڵسۆزی کار بۆ کۆمپانیاکەم دەکەیت، منیش تەنها بە زەردەخەنەوە تەماشام دەکردی چەندە جوان بوویت، بیرتە؟؟ دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ ئەو شەوە، دەی هەڵسە بمگەڕێنەوە ئەو شەوەی یەکترمان ناسی..!!" توند دەستەکانیم گرتبوو هەوڵم ئەدا گەرمی بکەمەوە.......
" تۆ زۆر سەرماتە، دەی هەستە با نەخۆش نەکەوی خۆت بگۆڕە.....ن/تــــ" دوبارە بە هاوارەوە دەگریام
ئەوە سوودی نەبوو.... بە دەستە لەرزۆک و سارد و خوساوەکانمەوە نازانم چۆن توانیم ئەمە بکەم، دەستم برد مۆبایلەکەم هەڵگرت و یەکەم ژمارەی لەسەرەوە بوو چاوم نەیدەبینی کێ نوسرابوو پەنجەم پێیدا نا و تێلم کرد بۆ ژمارەکە دوای کەمێک گوێم لە دەنگێکی خەواڵوویی بوو " بەڕێز تایهیۆنگ، چی ڕویداوە بەم بەیانیە زووە؟؟" ئەوە سکرتێرەکەم بوو جین....
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەڵبژاردەیەکی باشە پەشیمان نابنەوە لە خوێندنەوەی، تکایە تا ڤۆتی چاکم بۆ نەیە پارتی تر نیییییەەە، بایی
YOU ARE READING
❦ ꧁ کَــابُـــوسَ ꧂ ❦ ( تەواو کراوە ) ✔
Cerita Pendekلە فرمێسکەکانمدا نقوم بووم خەریکە دەخنێم، بەڵام من هێشتا ناتوانم باوەڕ بکەم، هەرچەندە کاتی ئەوە نییە بەڵام یادگاریەکان یەک لەدوای یەک خۆیان نماش دەکەن، ئەو نەمردووە تەنها لە خەوێکی قوڵدایە..........