پارتی چوار

152 35 88
                                    




( دوای چوار ڕۆژ )

Pov tea

من لە مرۆڤایەتی دەرچووم، ماوەی چوار ڕۆژ دەبێت نە نانم خواردووە نە یەک چرکەش خەوتووم، تەنها وەک مردوویەک لە پرسەی ن/تدا دانیشتووم، ناتوانم یەک وشەش بڵێم و تەنها جارە جارە چاوێک دەتروکێم، تەنها بە بێدەنگی فرمێسک دەڕێژم، لە ماوەی ئەم چوار ڕۆژە کەس نەیتوانیوە گوێی لە دەنگم بێت، من هیچ قسەیەک ناکەم تەنانەت لەکاتی گریانیشمدا بێدەنگم، نقومبووم لە فرمێسکی خۆمدا خەریکە دەخنکێم، تەنها بەوەیا دەزانم کێ دێتە نزیکم چونکە گوێم لە دەنگیانە، دەنگی خێزانەکەم ، خێزانەکەی ن/ت، هاوڕێکانم و هاوڕێکانی ئەو، هەوڵم لەگەڵ دەدەن شتێک بخۆم شتێک بڵێم کەمێک بخەوم، ئەوە بێ سوودە، سەرە خۆشیم لێ ئەکەن من ناتوانم چاوەکانیشم بجوڵێنم..........

جین کۆتا هەوڵی لەگەڵ دام ئەو ماوەی چەند خولەکێک دەبێت لە تەنیشتم دانیشتووە و قۆڵم ڕادەوەشێنێت و بانگم دەکات، من ئاگام لێ نەبوو، سەرم جوڵاند و کەمێک سێرم کرد بە نیگەرانیەوە سێری دەکردم " بەڕێز تایهیۆنگ تکایە کەمێک خواردن بخۆ، بەوجۆرە نابێت تۆ هێندە ماندوویت ناتوانم سپێنەی چاوەکانت ببینم چونکە زۆر سووربوونەتەوە ، تکایە لەبەر من کەمێک بخۆ " قاپێکی لەدەست بوو خواردنی تێدا بوو، گۆشتی برژاو بوو

نەمدەتوانی قسە بکەم وا هەست دەکەم دەنگەژێیەکانمم لەدەست داوە، بە دەنگێکی زۆر کزەوە " تۆ دەزانی گۆشتی برژاو دڵخوازترین خواردنی ن/ت یە؟ "

جین بەرگەی نەگرت و فرمێسک لە چاوی هات ئەو لەگەڵ ن/ت زۆر هاوڕێ بوون، سەری داخست " بەڵێ دەزانم، هەمیشە دوای کۆبوونەوەکان دەیوت برسیمە با من و تۆ پێکەوە بڕۆین گۆشت بخۆین"

بە بێهێزی و بە کزی ووتم " دەزانی هەندێک جار ئێوە منتان بەجێدەهێشت و دەڕۆشتن گۆشتی برژاوتان دەکڕی، کاتێک بەوەم دەزانی تەنها پێدەکەنیم ئێوە ڕەفتاری منداڵیتان پێ تەرک ناکرێت، من زۆر ئاسوودە بووم کە ئەو لەگەڵ تۆدا بوو، تۆ باشترین هاوڕێی ئەو بوویت، هەمیشە بۆی دەگێڕامەوە کە بە منداڵی هاوڕێ بوون، من متمانەی تەواوم پێتە چونکە ن/ت تۆی وەک باشترین هاوڕێی خۆی دادەنا ، هەر لەبەر ئەوەش بوو تۆم بە سکرتێری خۆم دانا " فرمێسک لە چاوە سوورەکانمەوە هات کە وەک خوێن سوور ببونەوە، بەهەمان شێوە جین دەگریا " بەڕاستی هەموو ڕۆژێک پێی دەوتم بیبەم گۆشتی بۆ بکڕم، من دەمووت چی سەبارەت بە بەڕێز تای؟ ئەو تەنها دەیووت تای زۆر خاوە تا ئەو دێت من لەبرسان دەمرم بۆیە با سەرەتا من و تۆ پێکەوە بڕۆین" جین نەیدەتوانی کۆنتڕۆڵی فرمێسکەکانی بکات، ئەو و ن/ت بە منداڵی لە یەک گەڕەک گەورە بوون و لە منداڵیەوە هاوڕێن،

جین چاوەکانی سڕی و سەری بەرز کردەوە" تکایە کەمێکیش بێت لێی بخۆ " قاپە گۆشتەکەی هێنایە پێشم.....

سەرم بەرز کردەوە وێنەی پرسەکەی ن/ت بەرامبەرم هەڵواسرابوو " سێرکە جین، ن/ت بە زەردەخەنەوە تەماشامان دەکات ( جین سەری بەرز کردەوە و سێری وێنەکەی ن/تی کرد) پێم وابێت برسیەتی، وەک هەمیشە ئەو چاوەڕوانی منی نەدەکرد خێرا نانی دەخوارد، تا ئەو نانەکەی نەخوات من نابێت بیخۆم"

جین سەری داخست و بەردەوام بوو لەگریان..........

بەرامبەر وێنەکەی ن/ت دانیشتبووم تەنها بە بێهێزی سێرم دەکرد " من هێشتا باوەڕ ناکەم، ئەو خەوتووە تەنها لە خەوێکی قوڵدایە "

جین سەری هەڵبڕی و فرمێسکەکانی سڕی " بەڕێز تایهیۆنگ، من قسەم لەگەڵ دکتۆرەکان کرد دەربارەی هۆکاری کۆچی دوایی ن/ت " ڕاستەوخۆ سێریم کرد " هۆکارەکە چیە خێرا پێم بڵێ "

جین ووتی " تکایە بەڕێز تای ئارامی خۆت بپارێزە سەرەتا"

"تەنها پێم بڵێ" سێری جینم دەکرد،

جین کەمێک هێمن بۆیەوە " دکتۆرەکان دوای پشکنین بۆیان دەرکەوتووە ن/ت بۆماوەی ٢ بۆ ٣ کاتژمێر بێ وەستان گریاوە ، بـ بۆیە کاتێک خەوی لێ کەوتووە ئۆکسجینی لەشی کەمی کردووە و جەڵدەی دڵ لێی داوە، ( فرمێسک لەچاوی هاتەخوار ) ئەو نەیتوانیەوە یەک ئینچ بجوڵێت، بۆری دڵی گیراوە و خوێن بە ئەستەم چووە بۆ بەشەکانی جەستەی، بۆیە لێوی و پەنجەکانی ڕەش بوون، ئەوە هۆکارەکەیەتی بەڕێزم" دوبارە گریا، بە شۆکەوە گوێم بۆ قسەکانی دەکرد هەناسەیەکم هەڵمژی، تەنها بە هاوارەوە و بە بێهێزی هەڵسامە سەر پێ و هەردوو دەستم بەسەرمەوە گرت وەک شێتێک دەگریام و هاوارم دەکرد " بە نەفرەت بـــم، ئەوە من بووم هۆکاری گریانی ن/ت، ( بە هەردوو دەستم قژمم ڕادەکێشاو هاوارم دەکرد ) بە نەفرەت بمممم ، ن/ت بمبورە تکایەەەەەە"






ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەلامی خوا پێتانەوە بات 😂🙂 چۆنن ؟ جا هەر ئەمووت با تۆزێ ڤۆتم بۆ بێت ئنجا پارتی تازە پۆستەکەم 🥲 بەس پەپولەکانی بەهەشت بەسەر سەرمەوە لا نەئەچوون ئەیانووت خێرا داینێ، 😂😗 وتم باش
بەس ئەمجارە باپیریشم داوای کات ئەڵێم نیە تا ڤۆتی زۆرم بۆ نەیە🙂😂 بەس بیرتان نەچێت پارتی ٥ زۆۆۆۆۆۆررر تایبەتە زیاتر بە ئەو گۆرانیانەی لە پارتی ٣ پێم ووتن، باوەرم پێ بکەن ئەو پارتی پێنجە لە تایتانیک خۆشترە 😍😍😍....... هەر بەو بۆنەیەشەوە تا نەگاتە ٤٠ ڤۆت و ٨٠ کۆمێنت پارتی پێنج نییە.......ئەزاننن بۆ ؟ چونکە مەعقوڵ نییە لە ١٠٠ خوێنەر ٢٠یان ڤۆت ئەیەن!! خۆ گوڵم لێتان کەم ناکا ڤۆت بەن چی تێ ئەچێ خۆ ئەونە قورس نییە، پێوەی هیلاک ئەبم و ئێوەش بە ئیسراحەت ئەخوێننەوە...... بەهەرحاڵ قسەی خۆمم کرد ئنجا باییی......

 ❦ ꧁ کَــابُـــوسَ ꧂ ❦ ( تەواو کراوە ) ✔Where stories live. Discover now