پارتی سیانزە { کۆتایی }

108 22 43
                                    

* * * دوای ٦ کاتژمێرێک لە کەناری دەریا * * *

من و ن/ت لە شوێنێکی نزیک کەنار ئاوەکە دەنیشتبووین، کاتەکەی عەسرێکی کەمێک درەنگ بوو، چۆلەکە و باڵندەکان بە پۆل لەناو ئاسمانی پرتەقاڵی و مەیلەو شین دەهاتن و دەچوون، بەرامبەر ئەم فریشتەیەم دانیشتووم کە درێسێکی سووری پۆشیوە و پاچە پەڕۆیەکی سوور لە ڕەنگی درێسەکەی وەک ملوانکەیەک لە ملی قردێلەی کردووە و قژە درێژەکەی بەرداوەتەوە و سوراوێکی سووری کردووە، ناتوانم بە هیچ وشەیەک وەسفی جوانیەکەی بکەم، جارەجارە تەماشام ئەکات کە هەستەکات ناتوانم چاوەکانم دووربخەمەوە لەسەری، لەسەر مێز و کورسییەک دانیشتبووین من دەستێکم کردبۆیە ژێر چەناگەم کە پەستانم کردبۆیە سەر قۆڵم لەسەری، ناتوانم بوەستم لە تەماشاکردنی لە کاتێکا ئەو سەرقاڵی هەڵبژاردنی ئەو وێنانە بوو کە ئەمڕۆ گرتبوومان بەو کامێرایەی کە وێنەکەی لێ دێتە دەرەوە،

سەری هەڵبڕی کاتێک وێنەیەکی لەدەست بوو ووتی " تای ئەم وێنەیە لەوانی تر جوانتر دەرچووە من ئەمەیان هەڵئەبژێرم..."

بێ جوڵە وەک خۆم بووم تەنها زەردەخەنەیەکم بۆی کرد و ووتم " هەرشتێک تۆ بیڵێیت ئەوەیە ئیتر ئەملاو ئەولای تیا نییە..."

ئەویش زەردەخەنەیەکی شەرمنانەی کرد،،،

ووتم " بەس نییە وێنەگرتن؟؟ با کاتی خۆمان بەسەربەرین تکایە گیانەکەم..."

دواتر هەردووکمان چووینە لێواری کەنارەکە و شەپۆلی ئاوەکە ئەیدا لە قاچمان کاتێک بەرەو ئاوەکە ئەڕۆشتین و دەستی یەکترمان توند گرتبوو، و بەرە بەرە ئاوەکە سەرەکەوت بەسەر قاچەکەنمان و زیاتر و قوڵتر ئەڕۆشتینە ناو ئاوەکە تا گەیشتە ئەژنۆکانمان، بەردەوام پێئ...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

دواتر هەردووکمان چووینە لێواری کەنارەکە و شەپۆلی ئاوەکە ئەیدا لە قاچمان کاتێک بەرەو ئاوەکە ئەڕۆشتین و دەستی یەکترمان توند گرتبوو، و بەرە بەرە ئاوەکە سەرەکەوت بەسەر قاچەکەنمان و زیاتر و قوڵتر ئەڕۆشتینە ناو ئاوەکە تا گەیشتە ئەژنۆکانمان، بەردەوام پێئەکەنین و ن/ت بە ڕاکردن زیاتر ڕۆشت و منی جێهێشت و بە دەنگی بەرز و بە زەردەخەنەی فراوانەوە هاوارم دەکرد " ن/ت چاوەڕێم بە، (بە دەنگی بەرز دوبارە پێکەنیمەوە ) بە تەنها ڕامەکە بەرەو کەناری دەریاکە " ن/ت لە دورەوە هاواری کرد بە پێکەنین و زەردەخەنەوە، " هێی تایهیۆنگ تۆش وەرە، ئاوەکە زۆر ساردە قاچەکانم سڕ بوون" پێکەنیم بە دەنگی بەرز، " ن/ت خۆت بگرە وا هاتم، ئێستا تێر یاری دەکەین لەناو ئاوەکەدا، تەنها لمەکە مەکە بەسەرمدا...!! " بە دەنگێکی زۆر بەرزەوە قسەم دەکرد و پێدەکەنیم، ڕامکرد بەرەو ن/ت و ئاوەکە تا کەمەرمان هاتبوو، بە پێکەنین توند لە باوەشم کرد و دەنگی پێکەنینمان و دەنگی شەپۆلی کەنارەکە لەولاوە خۆشترین شت بوو، ن/ت دەستی شل کرد و ووتی " من ئەمەوێت قوڵتر بڕۆم...!!"

ڕاستەوخۆ هەستم بە ترس کرد و لەدواوە توند باوەشم لێیدا و وەستاندم ئەویش ئاوڕی دایەوە و ڕێگەمدا بەرامبەر یەک بوەستین، بە پێکەنینیەکی گاڵتەجاڕانەوە ووتی " یاا چییە بۆ وەستاندمت ؟؟ "

هەستم بە شڵەژاویەک ئەکرد کە جڵەوکردنی قورس بوو، ووتم " زۆر قوڵ مەڕۆ ئەوێ مەترسیدارە...!! "

بە دەنگی بەرز پێکەنی " ههههه تای ئەوە تۆ ئەترسیت؟؟

ووتم " نەخێر، تەنها نامەوێت جارێکی دی لەدەستت بدەم..."

دەستی ئاڵاند لە ملم و منیش دەستم ئاڵاند لە کەمەری، بە تەواوی لێک نزیک بوونەوە

هەرلەوکاتە ماچە پڕ لە خۆشەویستیەکەمان دەستپێکرد، ماچێک پڕ لە هەست و سۆز کە پەلکێشی نێو خەیاڵی کردین و دورکەوتنەوەمان لێک ئەستەم بوو........!!

!!

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


کۆتایی.....!!!


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
احم...احم....ئێ....بەڵی هاتینە کۆتایی چیرۆکەکە هیواخوازم بەدڵتان بووبێت و چێژتان لێی وەرگرتبێت ئازیزانم، لەبیری مەکەن ڕای خۆتانم پێ بڵێن دەربارەی چیرۆکەکەم کە لە ماوەی ٦٢ ڕۆژدا توانیم بە سەرکەوتووی تەواوی بکەم داواکارم لە خوا هەردەم تەندروست بن وە پارتێکی تری ئەم چیرۆکە پۆست ئەکەم دەربارەی ئامانج لەم چیرۆکە.....بایی🤍🥹

 ❦ ꧁ کَــابُـــوسَ ꧂ ❦ ( تەواو کراوە ) ✔Where stories live. Discover now