پارتی یانزە

110 24 316
                                    



هاوارێکی کرد بە ترسەوە کاتێک دەستی لە ڕوخسارە تەڕەکەی دا و دواتر سێری دەستەکانی کرد...
" مـ ـمن خـ خەون ئەبــینمـ..."
دەترسم شتێکی خراپی بەسەرهاتبێت ناتوانم بوەستم لە گریان بە دەنگی بەرز ووتم " تۆ شێت بوویت گەمژەەە؟؟!! "
ڕوخساری تەڕ و ئارەقە بە ڕوخسار و ملیدا تک تک ئەکەوێتە سەر جێگاکە کاتێک لەسەر پشت پاڵکەوتبوو وەک مردوویەک، نازانم شێت بووە یان چی، فرمێسک بە یەک ڕێڕەو لە چاوی تکە ئەکات، بەردەوام و بەردەوام.....
لەناکاو ووتی " ئـ ئــاوــ ئـاوم پێ بدەنننـ "
هەستام بە ڕاکردن پەرداخێک ئاوم هێنا و تایهیۆنگم هەڵساند دامنیشاند خەریکە دەمرێت وەک شێتێک دەناڵێنێت و هاوار دەکات،، دامنیشاند و دەستم لەسەر شانی بوو کاتێک ئاوەکەم دایە دەستی، دەستی وەک شەق شەقەی منداڵان ئەلەرزێت، ئاوەکەی خواردەوە، من تەنها بە نیگەرانی تەماشایم دەکرد،، چیـــ ڕوو ئەدات!!!؟؟؟
تەنانەت سەریشی دەلەرزێت، سەری جوڵاند و سێری کردم کاتێک لە تەنیشتیەوە دانیشتبووم،،
ووتم " باشتربوویت تای؟؟"
دەستی لەسەر دەستم دانا کاتێک لەسەر قۆڵی دامنابوو دوبارە فرمێسک بە چاوی هاتە خوار و ووتی " پـ ـپێم بڵێ کە ژیان من و تۆ ـی لێک جیا نەکردۆتەوە،،!! "
شۆک بووم بە قسەکانی کاتێک دەگریام لەگەڵی، ووتم " تـ تۆ خەونت بینیوە تایهیۆنگــ...!!"
قۆڵی ڕاکێشام و وایکرد بکەومە باوەشیەوە، بە هەردوو دەستی تووند باوەشی پێداکردم و هەستم بە لوتی دەکرد لەسەر لا ملم، لەگەڵ دڵۆپەی فرمێسکەکانی،،
زۆر بە خراپی ئەگریا و ووتی " تـ تکایە جێم مەهێڵە، بۆ یەک جاری تر، ئەم باوەشە گەر خەونیش بێت با دوبارە ببێتەوە بیری بۆنتم کردووە ن/تکەم...!!"
فرمێسکەکانم بە کوڵممدا هاتە خوار کاتێک دەربازبوونم لە باوەشی بە هەموو شێوەیەک ئەستەم بوو !!
" و ـواتا تۆ نەمردوویت؟؟ ئەمە منمـ کە دەتوانم بۆنت بکەم؟؟!! "
وای ووت کاتێک باوەشەکەی جیا کردەوە و دەستە لەرزۆکەکانی لەسەر ڕوخسام دانا و سێری چاوی ئەکردم....
دەستم لەسەر دەستی دانا و ئارامم کردەوە " تۆ تەنها خەوێکی ناخۆشت بینیوە، خەوێکی زۆر ناخۆش..!!"
" من خەون و ڕاستیم تێکەڵکردووە!! نازانم تەنانەت دوێنێشم بیرنییە چی ڕوویداوە " هەستم کرد هەناسەی تووند بوو......
" بیرت نەماوە دوێنێشەو وەک شێت هاوارت کرد بەسەرمدا و کردت بە دەمەبۆڵەیەکی گەورە؟؟ دەربارەی ڕێکەوتننامەکەی کۆمپانیای پارک!!"
خۆی ڕێکخستەوە بەشڵەژاوی و دوبارە باوەشی لێدامەوە، من گریامەوە کاتێک دوێنێشەوم بیرهاتەوە، دڵمی زۆر خراپ شکاند!!....
" زۆر داوای لێبووردنت لێ ئەکەم ن/تکەم، تکایە بمبوورە تکایەەە " گریا، " من چۆن لەخۆم خۆشبم کاتێک تۆ لێمتووڕەیت؟! چی بکەم بە نەفرەت بمــ...!!"
باوەشەکەم جیا کردەوە و بە بێ دەنگی فرمێسکەکانم سڕی، ئاگادار بووم وەکو شێت دەستی بە ناوچەوانیەوە بوو..... من هێشتا زۆر تووڕەم لەو، بەڵام ئەو دیارە خەوێکی ئێجگار ناخۆشی بینیوە، من مردووم لە خەونەکەیدا، ئەبێ ئێستا چ هەستێکی هەبێت....
" تەواو لێتخۆش بووم، هەستە گەرماوێک بکە لە شێت ئەچیت بەمجۆرە "
دەستی ماچ کردم، و یارمەتیم دا تا هەڵسێتەوە، پاشان دەستیم گرت تا دەرگای گەرماوەکە، پاش ئەوەی دەرگاکەم بۆ کردەوە سێریکی ڕوخساریم کرد بینیم زۆر بە تەرکیزەوە تەماشای گەرماوەکەی ئەکرد کاتێک بە بێدەنگی فرمێسک لە چاوی دڵۆپەی کرد.......
بەرامبەری وەستام " چی بووە تایهیۆنگ تۆ باشیت؟؟!! "
" تۆ لێرە بە مردوویی پاڵکەوتبوویت!!"
خورپەیەک بەدڵم گەشت، ئەبێت خەونەکەی چەندە ناخۆش بووبێت، ناتوانم تەنانەت بیریشی لێ بکەمەوە ئەگەر من خەوێک ببینم تایهیۆنگ وای بەسەر بێت ڕێک ئەمرم، بەرگەی خەونێکی وا ناگرم.....
تووند باوەشم پێیدا کرد و قۆڵەکانم لە ملی ئاڵاند، ئەویش باوەشەکەی گۆڕیەوە کاتێک دەستی لەسەر کەمەرم بوو، " ششششـــ تەواو مەگری ئیتر، تەنها خەونێک بوو، تەنها خەونێک.... گەر ناتەوێت لێرە گەرماو بکەیت، بڕۆ بۆ گەرماوەکەی نهۆمی سەرەوە......" بە هێواشی ووتم کاتێک دەستم بەسەریدا ئەهێنا......
باوەشەکەمان جیاکردەوە و هەردوو دەستی لەسەر ڕومەتم دانا و سێری چاوەکانی دەکردم کە بە ئاسانی نیگەرانی تێدا بەدی ئەکرا...... " من قەرزاری ژیانم کە تۆی لێ نەسەندمەوە، دەمزانی تۆ نەمردوویت، ئەمشەو دوای ئەو دەمەبۆڵە نەفرەتییەی ڕوویدا زۆر لە خەمی تۆ بووم و دڵم لات بوو، زۆر خراپ پەشیمان بوومەوە تا ئەو کاتەی خەوتم نەفرەتم لەخۆم ئەکرد، بە خەیاڵی تۆوە خەوتم بۆیە ئەم خەوە ناخۆشەم بینی  "........
ئارامم کردەوە و باوەشم لێیدایەوە بە میهرەبانییەوە، کاتێک  باوەشەکەمان جیا کردەوە بە زەردەخەنەوە سێری چاویم کردەوە، توانیم ئاسوودەیی لە چاوانیدا ببینم،
ووتی " زۆرم خۆشدەوێیت پەری دەریاکەم...!! "
دوبارە زەردەخەنەم کرد " منیش خۆشم ئەوێیت، بەڵام بۆچی پەری دەریا؟؟ ئایا ئەمە نازناوی نوێیە؟؟
زەردەخەنەیەکی کرد و ووتی : هـــممم، ئەمڕۆ ناچینەوە بۆ کۆمپانیای نەفرەتی.......
کەمێک سەرلێشێواو بووم و بیرم لەو قسەیەی کردەوە چونکە نەچوون بۆ کۆمپانیا پەیوەندی بە پەری دەریاوە نییە...!!
" ئەی ئەچین بۆ کوێ ؟؟"
لێوی نزیک کردەوە لە گوێم، چرپاندی " ئەچین بۆ کەناری دەریا، ئەمجارە بەڕاستی یادگارییەکانمان نوێ ئەکەینەوە نەک بە خەو...!!!"
برۆکانم گرژ کرد " خەو؟؟ "
سەری لەقاند بە بەڵێ، " همــم ،، کە ڕۆشتین خەونەکەمت بۆ دەگێڕمەوە.."
ووتم  " باشە کەواتە، من ئەچم هەندێک شیرینی ئامادە ئەکەم"


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هایییی، چۆنن ئەوەش پارتی تازە هیوام وایە بەدڵتان بێت، لەبەر گوڵێک زوو دامنا، جا خوا ئەوە بگرێ کە ڤۆت نایا 🙂 چونکە یەک حاڵم هەیە هەتا دوو دێڕ ئەنووسم دەجار بانگم ئەکەن " یوریییی ئا وەرەە" ئەوجا بایی تا ٣٠٠ کۆمێنت داوای پارتی تر نەکەن.......

 ✵ ❦ ꧁ کَــابُـــوسَ ꧂ ❦ ✵ ( تەواو کراوە ) ✔Where stories live. Discover now