سەرەتا ڤۆت بە و دواتر چێژ لە خوێندنەوەی ببینە ..................................ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جۆنگکوک پەرەی بە قسەکانی دا " هەندێک زانیاری دیکەمان کۆکردۆتەوە، ئەو خانووەی ئەم کوڕە بۆی دەچێت نزیکەی ٢:٣٠ کاتژمێر ڕێگایە، وە دەریاچەیەک لە نزیکەوەیە و قوڵە...."
پرسیارم کرد " ئێ دواتر..؟؟"
ووتی " گەر بتەوێت کارەکەت ئەنجام بدەی ئەمڕۆ هەلێکی زۆر باشە، بەڵام شتێک هەیە..!! "
برۆکانم گرژ کرد " چی شتێک ؟"
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دواتر ووتی " بەڕێز تایهیۆنگ وەک دەزانی ئەمە کارێکی زۆر چڕ و پڕ لە وردەکاری و مەترسیدارە، گومانم نییە لەوەی تۆ دەتوانی ئەنجامی بدەیت، بەڵام چی ئەگەر بە مۆبایلەکەی تێلی بۆ پاسەوان یان جیمینی باوکی بکات؟ ئەوکات مەترسییەکی زۆر دەکەوێتە سەرت، بە تەواوی چواردەوروبەری ئەو خانووە چۆڵە و شوێنی خۆحەشاردانی نییە، گەر بە ئوتومبێل بە خێرایی بڕۆن بۆ ئەوێ لەوانەیە تەنها ١:٣٠ کاتژمێر یان زۆر کەمتریان پێ دەچێت، ئەوە کاتێکی کەمە و لەو بڕوایەدا نیم شوێنێکی نزیک هەبێت تا بتوانی خۆتی لێ حەشاربدەیت لە ماوەی ١:٣٠ کاتژمێردا..!!"
ڕێگەم دا قسەکانی تەواو بکات، وەڵامی پرسیارەکەیم دایەوە " بەڵام ئەو جورجە بچوکە فریا ناکەوێت تێل بکات بۆ یارمەتی، تەنها لەوانەیە فریا بکەوێت کەمێک هاوار بکات لە ئازاری جەستە سوتاوەکەی..!! من تەواوی خانوەکە دەسوتێنم بەسەریدا !! دواتر بە ئارامی چاوی دادەخات و خەوێکی قوڵی تاهەتایی لەسەر ڕێگاکەی دەبێت.....!! " بەبەر خۆمەوە پێکەنینێکی شەیتانیم کرد.......
جۆنگکوک ووتی " هــمم هەرچۆنێک تۆ پێت باش بێت بەڕێز تای، بەختێکی باش..!!"
تێلەکەم داخستەوە و بەرەو دەرەوەی ژوورەکەم ڕۆشتم، جینی سکرتێرەکەشم خەریکی کار کردن بوو، سێریکم کرد " هێی جین نایەی لەگەڵم ژەمی نیوەڕۆ بخۆین ؟؟" سەری بەرز کردەوە و زەردەخەنەیەکی کرد " بیرۆکەیەکی خراپ نییە، تکایە دەتوانیت کەمێک چاوەڕوانم بیت تا شتەکانم کۆبکەمەوە ؟؟ " سەرم لەقاند بە بەڵێ " ئــم باشە، ئێستا تێدەگەم لە هەستی چاوەڕوانی، جاران تۆ و ن/ت چاوەڕێی منتان دەکرد تا فایلەکانم کۆبکەمەوە بەڵام ئێستا من چاوەڕوانی تۆ دەبم......"
جین بە زەردەخەنەوە شتەکانی کۆدەکردەوە و گوێی بۆ قسەکانم دەگرت" ئەوە ڕاستە، بەڵام ن/ت هەندێک جار نەیدەتوانی چاوەڕوانت بکات ......"
جین شتەکانی سەر مێزەکەی کۆکردەوە و پێکەوە ڕۆشتین بۆ ڕێستۆرانتی نزیک کۆمپانیا.........
دوای ئەوە خواردنمان داوا کرد و دوای کەمێک گەشت، لەکاتی نانخواردندا جین باسی خشتەی کاری ڕۆژانەی دەکرد،" وە سەبارەت بە کۆبونەوە ئەمڕۆ هیچ کۆبونەوەیەکمان نابێت،"
ووتم " هههه چەند ڕێکەوتێکی باشە، هەرخۆی من دوای نانی نیوەڕۆ کۆمپانیا جێدێڵم و ئەمڕۆ دەیدەمە دەست خۆتان، هەندێک کارم هەیە،"
جین کەمێک بیری کردەوە " کەواتە کارێکی هێندە گرنگە ئەمڕۆ کاری کۆمپانیا جێبهێڵیت..؟!"
بە لالێوێک زەردەخەنەم کرد، " ئـــمم، زۆر لەوە گرنگتریشە کە تۆ بیری لێدەکەیتەوە "
زەردەخەنەیەکی کرد" هههه هیچ خەمت نەبێت بە ئاسودەیی کاری خۆت ئەنجام بدە"
زەردەخەنەم بۆی کردەوە.....
جین دەربارەی ئەم کارەی ئەمڕۆم ئاگادار نییە و پێم نەوتووە چونکە دەزانم ڕێگر دەبێت گەر بزانێت، هەرچەندە ئەو تەنها سکرتێرمە بەڵام من وەک برا یان ئەندامی خێزانی خۆم تەماشای ئەو دەکەم، جگە لەوەی ن/ت یش بە هەمان شێوە وەک متمانە پێکراوترین هاوڕێی دایدەنا، ئەو دڵسۆزترینە بۆم و هەرشتێک لەبەرژەوەندی من بێت دەیکات، بۆیە گەر بەم پلانەم بزانێت دڵنیام بە هەرشێوازێک بێت ڕێگر دەبێت، بەڵام تۆڵەکردنەوە چاوی منی کوێر کردووە.....
تا ئێمە نانەکەمان تەواو کرد، بوو بە کاتژمێر ١ ی پاش نیوەڕۆ، دواتر ماڵئاوایمان لەیەک کرد و جین گەڕایەوە بۆ کۆمپانیا و منیش بەڕێکەوتم بەرەو ماڵی جۆنگکوک.......
دوای کەمێک گەشتم، و ڕۆشتمە ژوورەوە لەسەر مێز و کورسیەک دانیشتم و قسەمان دەکرد لەکاتێکدا و قاوەیەکی ئامادە کرد و پێشکەشی کردم و دانیشت بەرامبەرم........
" بەڵام بەڕێز تای تۆ دڵنیای لەوە؟ " چاوەڕێی وەڵامێک بوو لێم،
سێری چاویم دەکرد " ئم، بەتەنیا دەڕۆم. "
سێری کردم لەکاتێکدا پەنجەکانی لێک ئاڵاندبوو لەسەر مێزەکە، " بەڕای من کەسێک لەگەڵ خۆت ببەی بە تەنها نەڕۆی..."
کەمێک بیرم کردەوە " جا سوودی چییە ؟"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هایییی چۆنن گوڵەکانم تکایە ڤۆت بەن، با منیش زوو زوو پارتی تازەتان بۆدانێم، دەی ئێوەش بە ئەرک نەبێت وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ئەمانەم بۆ جێبەجێ بکەن 🥺💟 :
١- ڤۆت بەو کۆمێنتێکی خنجیلانەش بەجێ بهێڵە.💛🌼
٢- تکایە هەریەکە لەئێوە چیرۆکەکەم شێر بکات بۆ دوو هاوڕێی. 🌹❤
٣- وە کۆتادانە، گەر فۆڵۆوت نەکردوم، بیکە بۆ چیرۆکی زۆر خۆشتر.....🧿💙
خۆشم ئەوێن، باییییی💕🌸
YOU ARE READING
❦ ꧁ کَــابُـــوسَ ꧂ ❦ ( تەواو کراوە ) ✔
Short Storyلە فرمێسکەکانمدا نقوم بووم خەریکە دەخنێم، بەڵام من هێشتا ناتوانم باوەڕ بکەم، هەرچەندە کاتی ئەوە نییە بەڵام یادگاریەکان یەک لەدوای یەک خۆیان نماش دەکەن، ئەو نەمردووە تەنها لە خەوێکی قوڵدایە..........