pov writer \ YuRi
مەبەستی من لەم چیرۆکە بۆ زۆر شت ئەگەڕێتەوە یەکێک لەوانە ئەوەیە هەمووکات قەدری ئەو کەسە بزانین کە لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵمان بوون و پێزانینمان هەبێ بۆیان،
لەوانەیە چانسێکی وەک تایهیۆنگمان نەبێت،
وە زۆر لەوە گرنگتر خوای گەورە خۆی ئەزانێت ئەبێ چیمان بەسەر بێت،،
نابێت یەخەی ئەم و ئەو بگرین و بڵێین " گەر تۆ ئەوە و ئەوەت نەکردبا ئەمە ڕووی نەئەدا !! " ئەمە هیچ ڕاست نییە،
یاخود پارە یان سامان یان هەرشتێکی ئەم دونیایە گرنگتر نییە لەو کەسە ئازیز و خۆشەویستانەمان کە نزیکن لێمانەوە،
لەدوای هەموو ئەوانەی ڕووئەدەن، پەشیمانی و داوای لێبووردن هیچ کاریگەریەک یان هیچ تۆزقاڵێک سوودی نییە چونکە تازە شتەکە بووە و تەواو، ( " بمبورە! " " زۆر پەشیمانم! " )
دڵشکاندنی کەسێک لە پێناوی چەند شتێکی پڕوپوچ بەڕاستی گەوجایەتیە، لەدوای دڵشکان زۆربەی جار ڕق و کینە شوێنی خۆشەویستی ئەگرێتەوە،
کاتێک پێتوایە و سوری لەسەر شتێک و بتەوێت بیکەیت، لەبیرت بێت بڕوابەخۆبوونی ئێجگار زۆریش بۆ شتە زۆر ئەستەمەکان کاری گەمژەکانە ( کاتێک تایهیۆنگ ویستی تۆڵەی خۆی لە کۆمپانیای پارک بکاتەوە )
لە کۆتاییشدا دەڵێم، لەم چیرۆکەم بەناوی " کابووس " زۆر پەند و وانەی زیاتر هەن کە بمانەوێت فێری بین و گرنگ بن بۆ ژیان، چونکە من تەنها خاڵە سەرەکیەکانم ووت، وە ئەمەوێ سوپاسی دانە بە دانەتان بکەم کە تاکو ئێستا خوێنەری چیرۆکەکەم بوون و سوپاس بۆ ڤۆت و کۆمێنتە شیرینەکانتان بەڕاستی سوپاسگوزارم و پێزانینم هەیە بۆ هەمووان،
بەم پارتە کۆتایی بە چیرۆکەکەم ئەهێنم....
[ یـــــوری ]
YOU ARE READING
❦ ꧁ کَــابُـــوسَ ꧂ ❦ ( تەواو کراوە ) ✔
Historia Cortaلە فرمێسکەکانمدا نقوم بووم خەریکە دەخنێم، بەڵام من هێشتا ناتوانم باوەڕ بکەم، هەرچەندە کاتی ئەوە نییە بەڵام یادگاریەکان یەک لەدوای یەک خۆیان نماش دەکەن، ئەو نەمردووە تەنها لە خەوێکی قوڵدایە..........