خــەیــاڵ

124 29 19
                                    

ئایا چاوەکانم پێیان نەوتی کەزۆر بە خراپی تۆم دەوێت؟

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئایا چاوەکانم پێیان نەوتی کە
زۆر بە خراپی تۆم دەوێت؟

⎯⎯⎯⎯⎯⎯ ˳༄꠶ ⎯⎯⎯⎯⎯⎯

خۆشەویستی بە چیرۆکەکە ببەخشن
چونکە بەخۆشەویستیەوە نوسراوە!



"دەی ئێستا قەرارە چی بکەین کـاڕڵـ؟"

"هەر ئەوەی کە گووتم تۆ ڕێگریت هەیە
ئەگینا پێویستە من و تۆ بەیەکەوە بچین"

کـاڕڵـ و عائیشە لەسەر پرۆژەکە کێشەیان بۆ دروست بوە ئەوان بابەتێکیان دیاری کردوە دەیانەوێت بچنە
خانەی بەساڵاچووان و لەوێ ژیانی یەکێک لە کەسە بەتەمەنەکانی ئەوێ بکەن بە چیرۆک و پڕۆژەیەکی
جوانی لێ بەرهەم بێنن بەڵام عائیشە ناتوانێت و نایەوێت لەگەڵ کـاڕڵـ بەتەنیا بچێت هەرچەندە بابەتەکە پەیوەندی بە خوێندن هەیە و بۆ خۆشی و کات بەسەربردن ناچن بەڵام عائیشە سورە لەسەر ئەوەی
نەچێت هەم بشیەوێت ناتوانێت براکەی و باوکی
ڕێگەی پێ نادەن

"خاتوونی من گەر قسە لەگەڵ براکەت بکەیت
تێی بگەیەنی بۆچی دەچین هەر ڕازی نابێت؟"

"بێ گوومان ڕازی نابێت، گەر ئەوە بزانێت
ناهێڵێت جارێکی دیکە پێ بخەمەوە زانکۆش"

"ئەی ئێستا چیمان لەدەست دێت؟"

"نازانم بەڵام خەریکە دەبم بە کێشە بۆتۆش
ئەگەر هەر وا بڕوات پرۆژەکە تەواو نابێت
بەهۆی منەوە تۆش پرۆژەکەت لەدەست دەچێت"

"پرۆژە گرینگ نیە عائیشە ئەسڵەن خوێندن
فیدای چاوانت بێت بەڵام کە دەبینم بەم شێوەیە
خەمی لێ دەخۆی دڵم دێشێت"

"دەی من لەو وانەیە نمرەی تەواو نەهێنم چی بکەم؟"

"گەر بەتەنها ئەو پڕۆژەیەم کردبێت دەیکەم
بەس تۆ خەمی لێ مەخۆ قوربانی چاوانت بم"

"دەی خودا نەکات ، ناتوانی کەمێک جدی بیت؟"

"وای لە خاتوونی من خەریکم خۆم بە فیدا و بە قوربانی دەکەم کەچی ناڕەزایی دەردەبڕێت"

﴿لــەچــکـەکــەت﴾✔️ 🔚Where stories live. Discover now