زۆر بە ئازارە کاتێک حاڵت بەستراوەتە بە کەسێک
تەنانەت لەگەڵ ناو هێنانیشی تەزوو بە گیانتا دێت.⎯⎯⎯⎯⎯⎯ ˳༄꠶ ⎯⎯⎯⎯⎯⎯
خۆشەویستی بە چیرۆکەکە ببەخشن
چونکە بەخۆشەویستیەوە نوسراوە!هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و قاچەکانی لەو دیو دەرگاکە ئاودیو کرد ، قەرارە ژیانێکی تر بژی قەرارە
ئیدی ڕێگای ڕاست بگرێتە بەر ، بیرکردنەوەی دوو مانگەی خەریکە ئێستا جێبەجێی دەکات ،
هەر کە چوە ژوورەوە هەر ئەوەندەی دەربارەی
ئاینەکە دەیزانی سەلام کردنە بۆیە بە دەنگێکی
کەمێک بەرز دوا بۆ هەموو ئەو خەڵکانەی لەوێ بوون"سلام علیک و رحمە اللە و برکاتە"
ئەوانەی لەوێ بوون وەڵامی سەلامی کوڕە گەنجەکەیان دایەوە بەڵام تۆزێک سەرسوڕماو بوون چونکە ڕوخسارێکی نوێ بوو موسڵمانەکانی ئەم مزگەوتە
نزیکەی سی چل کەسێک دەبوون بۆیە بە باشی یەکتریان دەناسی تا ئێستا ئەویان نەبینیبوو لەوێ
مامۆستای مزگەوتەکە دەستی بە قامەتکردن کرد
خەڵکەکە لە شوێنێ خۆیان هەڵسانەوە و بەرێکی
لە تەنیشت یەک وەستان لەگەڵ وشەی اللە اکبر'ی
مامۆستا دەستیان بە نوێژکردن کرد کـارڵـ لە سوچێکی
مزگەوتەکە دانیشت بوو سەیری دەکردن دیار بوو
دەنگی خەڵک و قورئان خوێندنی مامۆستاکە
دڵی کـاڕڵـ'ی لە ڕێگای ڕاست بە ئاگا هێنایەوە
لەگەڵ سەیرکردنی ئەوان بۆ نوێژ کـاڕڵـ زیاتر و زیاتر
خۆشەویستی نوێژ کردن و موسڵمان بوون لەدڵی زیاتر ڕەگی داکوتا ، فرمێسک لە چاوەکانی کەوت
ئەو بەو گوێگرتنەی بۆ نوێژەکە هەستی دەکرد
کە بیست و دوو ساڵەی ژیانی چ ڕەنج بە خەساریەک بوە بۆی لە ڕێگای هەڵە بووە ، چەندە درەنگ بە ئاگا هاتۆتەوە ، لەگەڵ سەلامدانەوەی نوێژ ، ئەوێ بێدەنگ بوو کـارڵـ پەنجەکانی بەرەو چاوی برد و فڕمێسکەکانی سڕی بەڵام خەڵکەکە هەر لە شوێنی خۆیان بوون ئەوان دەستەکانیان بەرز کردبویەوە
داوایان لە خودا دەکرد ، چەندە ئاسوودەیی بوو بۆ رۆحی تەنها سەیرکردنی ئەو دیمەنە چەندە
دڵخۆشی بۆی هێنا ، چاوەڕێی ئەوێی کرد کەمەک چۆڵ بێت و بچێتە لای مامۆستاکە و ڕێنمای موسڵمان بونی لێی وەرگرێت ، وەک ئەوەی مامۆستاکە دڵی بزانێت
سەیری شوێنی کـارڵـ'ی کرد کە بەم کاتی نوێژە بۆچی
بە تەنیا لەوێ دانیشتوە و بەمجۆرە نامۆییە لەو خەڵکە دەڕوانێت؟ لە شوێنی خۆی
هەڵسایەوە و بەرەو ڕوی ڕۆشت
YOU ARE READING
﴿لــەچــکـەکــەت﴾✔️ 🔚
Aventuraکـە مـن هـی ئـەو بم و ئـەتـۆش هـی ئـەوێـکـی تـر چ بـکـەیـن؟ بـە گـوێـرەیـی یـاسـایـی قـورئـانـیـش لـەو دنـیـاشـدا بـەیـەکـ نـاگـەیـن.