دووریـــ

165 30 13
                                    

جوانی ئاسمانم لە چاوەکانی بینی تیژی چەقۆش لە قسەکانی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جوانی ئاسمانم لە چاوەکانی بینی
تیژی چەقۆش لە قسەکانی

⎯⎯⎯⎯⎯⎯ ˳༄꠶ ⎯⎯⎯⎯⎯⎯

خۆشەویستی بە چیرۆکەکە ببەخشن
چونکە بەخۆشەویستیەوە نوسراوە!

سێ ڕۆژ و سەعاتێک و بیست و هەشت خولەک
لە دلبەر و کیژۆڵەی دڵی دوورە لە بێخەوی چاوەکانی
سور بوون و ڕووخساری ڕەنگی زەردی پێوە دیارە
لە ناوەوە ئەسووتا ، هەستی بە خاڵیبوون دەکرد
لە ناخەوە ، ئازاری دووری تا سەر ئێسقانی هاتبوو
شەوانە خەوی نیە عائیشە تەواوی بیری داگیر کردووە
ڕۆژانەشی بە خەیاڵکردنی ڕووخساری و دەنگی
بەڕێ دەکات خۆشی لە خۆی تێناگات خەریکە
خۆی لەدەست دەدات و بەتەواوی مێشک و دڵ و جەستەی ڕادەستی عیشقی عائیشە دەبێت
خۆشەویستی عائیشە لەنێو دەمارەکانی هاتوچۆ دەکات هەرگیز نەیدەزانی بەمجۆرە کاریگەریی لەسەری هەیە
تا ئەو دوو ڕۆژ دەوریە خەریکە هەموو شتێكی بۆ
ڕوون دەکاتەوە ، دڵی بۆ ئەو لێدەدات و
مێشکی دەربارەی ئەو بیردەکاتەوە ،
دەچێت بۆ هەر جێگایەک و دەست لەهەر شتێک دەدات
ئەوی دێنێتەوە یاد ، دەیەوێت بخەوێت و خەوی پێوە ببینێت بەڵام چۆن چۆنی لەکاتێکدا خەو لە چاوەکانی دابڕاوە ، کـاڕڵـ ئاشنای دەردێک بوە دەرمانی تەنها عائیشەیە بەجۆرێک تەنها بینینی ئەو دڵخۆشی دەکا
لەبەردەم ئاوێنەکە وەستابوو قەمیسێکی سەوز کە نزیک لە ڕەنگی چاوەکانی لەگەڵ جینزێکی ڕەش و قژی ستایلێکێ سادە و بۆ کۆتا جار سەیری ئاوێنەکەی کرد کاتژمێرەکەی لە دەستی کرد و سویجی ئۆتۆمۆبیلەکەی هەڵگرت و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی دەیزانی ئەو کارەی ئێستا دەیکات ئەگەر عائیشە یان براکەی پێی بزانێت هیچی باش ڕوونادات بەڵام نایەوێت لەوە زیاتر لەنێو ئازاری دووری نوقم بێت دەیەوێت دلبەرەکەی ببینێت ئەگەر بۆ یەک چەرکەش بێت تەنها ئارامیەک بۆ دڵە بێ قەرارەکەی بێت بە بینینی چاوە قاوەییەکانی
کە خەریکن کـاڕڵـ'ی پێ بێهۆش دەکەن 
بەرەو زانکۆ ڕۆشت لەبەردەم زانکۆ ئۆتۆمۆبیلەکەی ڕاگرت و چاوەرێی عائیشەی دەکرد بێتە دەرەوە و بیبینێت ، خۆی سەیری بەخۆی دەهات ئاخر چۆن ئەوەندە بەهێزبوە ئەو سێ ڕۆژەی بێ بینینی چاوەکانی بەڕێ کردوە ، هاتە خوارەوە و پشتی بە ئۆتۆمۆبیلەکەی دا و دەستەکانی لەنێو یەکدانا بۆ کەمکردنەوەی ئەوە قەلەقیەی هەیەتی چاوەکانی تەنها لەسەر دەرگای زانکۆ بوو ، ترپەی دڵی بەرز بویەوە خاتوونەکەی دەرکەوت لەچکێکی پەمەیی کردبوو بەتەواوەتی بە گوڵی دەشوبهاند ئاخر ئێستا بۆ کـاڕڵـ هیچ گوڵێک نیە جگە لە ئەو بەمجۆرە دەرکەوت خەریک بوو هۆشی لەدەست دەدا بۆی ، دوای ئەو دووریە قەرار نیە بەم جۆرە دلبەریە دەرکەوێت و زیاتر ئاشقی خۆی بکات
قاچەکانی جەستەی پەلکێش کرد و بەرەو رووی ڕۆشت بەڵام تەنها چوار هەنگاو و بەس ئیدی وەستا دوایی ئەوەی براکەی عائیشە دەرکەوت و عائیشە بێ هیچ سەیرکردنێک لەگەڵ براکەی ڕۆشت ، ئازارێک بە دڵی گەشت چاوەکانی ئاوی تیا قەتیس بوو بەجۆرێک ئەگەر ئێستا لەبەردەم زانکۆ دابنیشێت و پڕ بە دەنگی بگریێت پێی ئاساییە ئاخر ئەوەی پێ غەدرێک بوو کە عائیشە بەم جۆرە دڵڕەقیە ڕۆشت تەنانەت سەیرکردنێکی بۆ کـاڕڵـ پێ زۆر بوو هەر هیچ هەستی بە بوونی نەکرد و جێی هێشت ، بەڵام کـارڵـ ئاگری دڵی بەوەندە خامۆش
نابێت سەر ئۆتۆمۆبیلەکەی کەوت ئەمجارە بە دوایی عایشە ڕۆشت دەیویست ناونیشانی ماڵی عائیشە بزانێت هەڵە کارەکەی بەڵام هەر هیچ نەبێت وەک سەبوریەک بۆ دڵە پڕەکەی ئەوەی دەویست وا بیری دەکاتەوە ئەگەر ماڵیان بزانێت کە بیری کرد دەتوانێت بچێت بۆ لای و بیبینێت دەی ئەو دڵی دەستی بەسەر داگرتوە نازانێت چی ڕاستە و چی هەڵەیە تەنها ئەوە جێبەجێی دەکات کە فرمانی پێ دەکرێت لە لایەن دڵیەوە ، ئۆتۆمۆبیلەکەی ڕاگرت لە دووری ئۆتۆمۆبیلی برای عائیشە ، هەر ئەو دەمەی برای عائیشە ڕۆشت
عائیشە لەبەر دەرگای ماڵەوەیان وەستا لەبەردەم پشیلەیەکی زەردباو دانیشت و زەردەخەنەی بەڕووی دادەکرد دەستی بەسەری دادەهێنا زۆر بە نەرمی ڕەفتاری لەگەڵ دەکرد ، 
"لێرەبە مەڕۆ باشە؟ ئێستا دێمەوە و خواردنت بۆ دێنم"

﴿لــەچــکـەکــەت﴾✔️ 🔚Where stories live. Discover now