تــەمـەنـێکـ

137 28 11
                                    

نەمردم من ئەمجارە بێ تۆنەچم شەرتە هەتائەم خوارە بێ تۆ دەروونم خاڵیە وەک نەی دەناڵێ هەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆ لەلای تۆ دڕکو داڵ گوڵزارە بێ منلەلای من خەرمنی گوڵخارە بێ تۆ لەلای من باوجودی ناسواجناسکەسی تێدا نیە ئەمشارە بێ تۆ ⎯⎯⎯⎯⎯⎯ ˳༄꠶ ⎯⎯⎯⎯⎯⎯

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

نەمردم من ئەمجارە بێ تۆ
نەچم شەرتە هەتائەم خوارە بێ تۆ
دەروونم خاڵیە وەک نەی دەناڵێ
هەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆ
لەلای تۆ دڕکو داڵ گوڵزارە بێ من
لەلای من خەرمنی گوڵخارە بێ تۆ
لەلای من باوجودی ناسواجناس
کەسی تێدا نیە ئەمشارە بێ تۆ
⎯⎯⎯⎯⎯⎯ ˳༄꠶ ⎯⎯⎯⎯⎯⎯

خۆشەویستی بە چیرۆکەکە ببەخشن
چونکە بەخۆشەویستیەوە نوسراوە!








بیست و دوو ساڵ تێپەڕیوە بەڵام ئاگری نێو ناخی لەو بیست و دوو ساڵەی تەمەنی بۆ چرکەیەک نەکوژاوەتە
کۆتایی هات ئیدی دلبەرەکەی هی ئەو نیە
ئەو لە ماڵێکی ترە وە لەنێو دڵی بێگانەیەک ئاشنایە
نازانێت ئێستا ئەو چۆن ڕەفتار لەگەڵ خاتوونی لەچک بەسەر دەکات؟ ئایا دەبێت خۆشی بوێت بەقەد ئەو؟ یان دەبێت هێمنانە ڕەفتاری لەگەڵ بکات؟ دەبێت خۆی بە فیدایی چاوە قاوەیەکانی بکات؟ دەبێت وەک ئەو دڵی لەو شوێنە دانێ کە عائیشەی ئەو پێی دەخاتە سەر؟ هەرچەندە جوان نیە ئەو بیری لێ بکاتەوە بەڵام بەخودا بەدەست خۆی نیە یادی عائیشە ناڕوات لەبیری
تەنانەت زۆر جار خەوی پێوە دەبینێت بۆ ئەمەش دووبارە داوای لێبوردن لە هاوسەرەکەی دەکات
بیری عائیشە لەنێو مێشکی چەقیوە ئەو چاوەکانی لەبیر ناکات تەنانەت زەردەخەنە نەرمەکەی وە ئەو وشانەی کە پێی دەگووت هەرگیز لە خەیاڵیدا ناڕوات، بەردەوام دەخولێنەوە لەنێو سەری ،دەیویست بۆیەک بین ، ئەو ئەو پیاوە بێت کە بڕیارە ببێتە هاوسەری ئەکرا کـاڕڵـ ببێت بە تیمارکەری ئەو نەوەک ئەو ببێت بە برینی کـاڕڵـ دەیویست خۆش بژین ماڵێکی سادە و ژیانێکی پڕ لە عیشق منداڵێک لە ئەو وە بەرهەمی عیشقەکەیان ببینێت، قەدەر کـاڕڵـ و عائیشە لەیەک ماڵ کۆنەکردەوە ، کـاڕڵـ ئێستاش سەیری مۆبایلەکەی دەکات دەڵێ نەوەکا پەیوەندیم پێوە بکات دەی لەوەیە بەهەڵە نامەیەکی بۆ بنێرێت تۆ بڵێی عائیشە هێندە دڵ ڕەق بێت و جارێکی بە خەیاڵی نەیەت ئەو پیاوەی چەندە وێران کردوە؟ ناکرێت نامەک بەهەڵە بنێرێت؟
جیابوونەوە بۆ ئەو قورسە وە تا ئێستا پێی قبوڵ ناکرێت ناتوانێت باوەڕ بەخۆی بهێنێت عائیشە ئیتر نیە ناتوانێت خۆی تێبگەیەنێت کە بۆ ئەو نیە ، عائیشە لەبەر چاوی ونبوە ئەمما لەبەر دڵی نەرۆشتوە ،
وە ئێستاش بیری ناچێتەوە چۆن چۆنی شەوەکانی بەڕێ دەکرد چۆن چۆنی ڕۆژەکانی لێ دەڕۆیشت
چۆن ئەو شەوانە لەبیر بکات بە هەردوو دەستی دەیکێشا بەسەریدا تا لەو تارماییەی نێو سەری ڕزگاری ببێت ناتوانێت لەبیری بکات قاچەکانی هێزی ڕۆشتنی نەبوو ، چەندین جار دەستەکانی بەرز کردۆتەوە بەرەو ئاسمان و گوتوویەتی: خودایە بۆچی؟
لەبیری ناکات چەندین جار داوای لە خودا کردوە
بیگەڕێنێتەوە بۆ لای خۆی چەندین جار داوای مردنی کردوە داوای ئەوەی کردوە فریشتەی ڕۆحکێشان
بێت و ڕۆحی بکێشێت ئەو رۆحەی کە بە عائیشەوە بەندە، چەندین جار داوای لە خودا کردوە کە بەرگە ناگرێت ئیدی ئەو ناخی لەنێو گڕی عیشق دەکوڵا
چەندین جار قێزی لەخۆی دەکردوە کە لە ئاوێنەکە
سەیری خۆی دەکرد چەندە وێرانە وەک شێتێک وابوو قێزی لەو ڕوخسارە شکاوەی دەکرد سەیری دەستەکانی دەکرد برینی لەسەر بوون بەهۆی ئەوەی چەندین جار کێشاویەتی بە دیواری ژوورەکەی وە چەندین شەوی لەسەر شەقامەکان بەسەر بردوە ژووری خەوەکەی لێ ببو بە جەهەندەمێک هەر کە سەری دەخستە سەر سەرینەکەی یادی عائیشە خەوی لێ تاڵ دەکرد
دیوار و بێدی ژوورەکەی و دەرگا و پەنجەرە هەمووی ببون بە دوژمنێک و چنگیان لە پێستی دەخشاند
ئیدی شەوانێکی زۆری لە شەقامەکان بەسەر دەبرد
بەو شەقامانە تێدەپەڕی کە پڕ بوون لە بۆنی عائیشە
ڕۆژی وا هەبوو لەبەردەم پەنجەرەی ماڵی عائیشە خەبەری دەبویەوە خەڵکی وەک شێتێک سەیریان دەکرد
کـاڕڵـ لە دووری مەعشوقەکەی هیچی لەدەست نەدەهات تەنها ئەو فرمێسکە گەرمانە نەبێت کە دەیڕشت لە دووری وە هەموو ڕۆژێکی وەک یادکردنەوەی بۆ
دلبەرەکەی وشەیەی ﴿خۆشمدەوێی﴾
دەچرپێنێت وەک ئەوەی عائیشە گوێبیستی بێت..

﴿لــەچــکـەکــەت﴾✔️ 🔚Where stories live. Discover now