مــردنــ

114 27 24
                                    

جێگەت خاڵیە هێشتا جێگەی خاڵی تۆ لە وجودی هەمووان جوانترە!

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جێگەت خاڵیە
هێشتا جێگەی خاڵی تۆ لە وجودی هەمووان جوانترە!

⎯⎯⎯⎯⎯⎯ ˳༄꠶ ⎯⎯⎯⎯⎯⎯

خۆشەویستی بە چیرۆکەکە ببەخشن
چونکە بەخۆشەویستیەوە نوسراوە.





عائیشە دڵخۆش بوو تەنانەت ئەوەندە دڵخۆش کە
چووە سەر مێزی نانخواردن لەگەڵیان لە علی نەدەترسا
هەرچەندە براکەی لە ماڵ نیە بەڵام لە ئەگەری ئەوەی کە بگەڕێتەوەش هەر دەیەوێت بەسەر خۆی زاڵ بێت و ترسەکەی کۆنترۆڵ بکات ئەو دەیزانی کۆتا شەویەتی لەگەڵی ئەگەر لێشی بدات هیچ نیە
هەر خۆی بەیانی دەڕوات، بۆیە کۆبوونەوەی
لەگەڵ خێزانەکەی بۆ کۆتا جار پێ باش بوو

"بۆچی علی تا ئێستا نەهاتۆتەوە پیاوەکە؟
ئاگات لێیەتی؟"

دایکی عائیشە پرسیاری لە هاوسەرەکەی کرد
علی لە بەیانیەوە ڕۆشتوە و تا ئێستا دیار نیە

"لەگەڵ هیشام هەندێک کاری هەبوو گوتی
دواتر دەگەڕێمەوە و چاوەرێی من مەبن"

ئەوان بەردەوام بوون لە نانخواردن بەڵام عائیشە
ئەوەی پێ باش نەبوو کە لەگەڵ هیشامە چی ئەگەر
زانیبێتی چووە بۆ بینینی کـاڕڵـ ؟ ئەوکاتە گیانێ دەکێشێت، سەری لەقاند تا ئەو بیردکرنەوە خراپانەی
لە مێشکی بچێتە دەرەوە ، داپیرەی سەیری عائیشەی کرد کە شڵەژاوە لەژێر مێزەکە دەستی عائیشەی گرت
بە چاوەکانی پێی گووت ئارامبێت، عائیشە نەیدەزانی
بەجۆرێک شڵەژاوە کە نەیتوانیوە بیشارێتەوە تا ئەوەی
ئەوانی تر هەستی پێ بکەن،

دوایی نانی ئێوارە لە هۆڵەکە دانبشتبوون و سەیری
تەلەفزیۆنیان دەکرد هەموو شتێک ئارام بوو تا ئەو دەمەی دەرگای ماڵەکە بە خێرای کرایەوە و علی وەک
ڕەشەبایەک دەرکەوت پڕ بەدەنگی هاواری ناوی
عائیشەی کرد ، عائیشە لە ترسا هەموو لاشەی دەلەرزی
دەستەکانی وەک شەق شەقە وابوون ئەو هاوارەی
علی هیچ باشەی لەدوا نایەت

"کچێێێێێ عائیشە ئەی بێ ئابڕو"

هاتە هۆڵەکە بێ هیچ قسەیەک خێرا ڕۆشت بەرەو
عائیشە و قژی گرت لەدوای خۆی ڕایکێشا تا گەیشتە
ناوەندی هۆڵەکە بە قژ گرتن بردی عائیشەی ترساو
تاساو وەک باڵندەی نێو قەفەز دەلەرزی دەگریا
باوکی لە علی نزیک بویەوە پرسیاری لێی کرد

﴿لــەچــکـەکــەت﴾✔️ 🔚Where stories live. Discover now