چاوەکانی چەشنی قاوەن
خەو زڕێنن...⎯⎯⎯⎯⎯⎯ ˳༄꠶ ⎯⎯⎯⎯⎯⎯
خۆشەویستی بە چیرۆکەکە ببەخشن
چونکە بەخۆشەویستیەوە نوسراوە!سەرم لەملا بۆ ئەملای پشتیەکەم دەبرد
وەک ئەوەی خوێیان کردبێتە چاوەکانم
خەوم لێ ناکەوێت تەواوی بیرکردنەوەکانم
بوون بە خاتوونی لەچک بەسەر ، ئاخر هەر کە
ئاشنای چاوەکانی بووم هەر کە برژانگەکانی بڵند کرد
زانیم دانە بە دانەی برژانگی دەبێتە کۆت و زنجیر
بۆ دڵە داماوەکەم ، تەواوی ئەمڕۆمی داگیر کردووە
وەک ئەوەی خاتوونی لەچک بەسەر
دوعای لێمکردبێت داوا لە خودا بکات
«تا بیری لێنەکەمەوە ، خەوم لێ نەکەوێت»
ئاخر ئاسایی نیە تەنها بە بینینێکی چاوەکانی
وا ئاڵوودە بم دەی خەتای منیشی تیا نیە
ئەو بە چاوە جادوویەکەی سەیرمی کرد
تەنها بەو سەیرکردنە ئەسیر و وێرانی کردم
هەستێکی سەیر و یەکەمجارە بەو جۆرە هەست بکەم
نازانم ئەوە کەوتنە داویەتی یان چی..«بەیانی»
لە هەمان جێگای ئەو دانیشتم ئەو دوێنێ لێرە دانیشتبوو نازانم گەر من ببینێت لێرە دادەنیشێت
یاخود نا ،چاوەڕێی دەکەم
دەستەکانم لەنێو یەک دانابوو
قاچەکانم لەژێر مێزەکەی بەردەمم یاری پێدەکرد
تەنها بۆ کەمکردنەوەی شڵەژانەکەم دەمەوێت زوو بیبینم تەواوی دوێنێ چاوەڕێی ئەمرۆم کرد
لەگەڵ هاتنە ژوورەوەی هەر یەکێک لەوان
سەرم بەرز دەکەوە بە هیوای ئەوەی خاتوونەکەم بێت
بەڵام نا تەواوی کاتەکە بێ هیوا دەبووم
دەی خاتوون تکایە زوو وەرەو ئاوێک بکە
بەو ئاگرەی دڵم و ڕزگارم بکە
قوتابیەکی تر هاتە ژوورەوە سەرم بەرزکردەوە
ترپەکانی دڵم خێرا بوون هەوە بەڵێ خاتوونەکەم گەشت لەچکێکی سپی کردبوو دڵنیا بوومەوە ئەو کچێکی ئاسایی نیە ئاخر چ کچێک ڕەنگی سپی
وا لێ دەبێتە نەخش و لێی دەڕازێتەوە؟
نیە بەڵێ نیە جگە لەو ، نزیک بویەوە سەیرێکی
جێگاکەمی کرد و دەستەکانم لە کورسیەکەی تەنیشتم دانا تاوەکوو بیبینێت و لای من دەنیشێت
وەلی رۆشت و دوو لەمن دانیشت بۆچی خاتوون؟
ئاخر گەر بزانی چیت لەو دڵە بێ ئارامەم کردوە
هەر وا ڕەفتار دەکەی؟ بۆچی وا سارد ڕەفتارت کرد؟
دەی قەرار نیە وا دانیشم دوور لە ئەو
بۆیە لەو شوێنەی دانیشتبوو نزیک بوومەوە
YOU ARE READING
﴿لــەچــکـەکــەت﴾✔️ 🔚
Aventuraکـە مـن هـی ئـەو بم و ئـەتـۆش هـی ئـەوێـکـی تـر چ بـکـەیـن؟ بـە گـوێـرەیـی یـاسـایـی قـورئـانـیـش لـەو دنـیـاشـدا بـەیـەکـ نـاگـەیـن.