بــیـنـیـنـەوە

78 19 6
                                    

ئەگەر بمزانیایە کۆتا دیدارمانە زیاتر سەیرم ئەکردی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئەگەر بمزانیایە کۆتا دیدارمانە
زیاتر سەیرم ئەکردی...
⎯⎯⎯⎯⎯⎯ ˳༄꠶ ⎯⎯⎯⎯⎯⎯

خۆشەویستی بە چیرۆکەکە ببەخشن
چونکە بەخۆشەویستیەوە نوسراوە!







هەستی دەکرد قاچەکانی لەگەڵی نایەن
ترساو بوو لەهەمان کاتدا شڵەژاو، نازانی چی
بەسەر دلبەر و خاتوونی دڵی دا هاتووە
نازانێت ژیان چی بەسەر هێناوە...
بەڵام بەو پێیەی لەیەکێک لە ژوورەکانی نەخۆشخانەیە دیارە کەوا حاڵی هیچ لە باشە ناچێت
حەسرەت ڕێنوێنی کـاڕڵـ'ی کرد تا بیگەیەنێت
بە دیدەنی دایکی ئەو زۆر لەسەر کـاڕڵـ دەزانێت
دایکی زۆر جار باسی کردوە و بە سەرەتا و کۆتا
مەعشوقی ناوی بردوە ، بە چیرۆکە دڵتەزێنەکەی
عائیشە و کـاڕڵـ دەزانێت

"دایکم لەم ژوورەیە مامۆستا کاتی خۆتان وەرگرن
من نایەمە ژوورەوە هەندێک کارم هەیە لای داپیرەم"

حەسرەت ئاماژەی بە ژوورێک لە ژوورەکانی نەخۆشخانە کرد لەسەر دەرگاکە ژمارە ٢٨ نوسرا بوو
کـاڕڵـ سەری بۆی لەقاند و هەنگاوی دەنا بە لەرزەوە
دەسکی دەرگاکەی گرت و هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا
دەرگاکەی کردەوە ڕۆشت بەرەو ژوورەوە هەر ئەوەی
چوە نێو ژوورەکە هەناسەی تەنگ بوو فرمێسک لە چاوەکانی کەوتن ، عائیشە سەیرێکی کرد و لەنێو جێگاکەی تاسا خێرا ڕووی سوڕاند لە عائیشە
هێزی رووبەڕو بونەوەی نیە بەمجۆرە بیبینێت
ئەو عائیشەی کـاڕڵـ نیە ئەو زۆر شکاوە لە جێگاکەی
دەستەکانی خستە سەر دەمی تا دەنگی گریانی دەرنەچێت ، فرمێسک نەرم نەرم لە چاوەکانی دەتکا
بۆ سەر ڕوومەتی ، قاچەکانی هیچ هێزی تیا نەما
کەوتە سەر چۆک و دەنگی گریانی کـاڕڵـ کەوتە بەر گوێی عائیشە

"کـ کـاڕڵـ"

دەنگی عائیشە لەنێو گوێی دەزرنگایەوە چەند جارێک
ئەو بە حەسرەتی ئەوە بوو دووبارە گوێی لە ناوی خۆی ببێتەوە بە دەنگی دلبەر و خاتوونی دڵی
هێزی دایە خۆی و بە ئازارەوە هەڵسایەوە
ڕۆشت لەبەردەم عائیشە وەستا

"عائیشە"

بە گریانەوە سەیری یەکتریان دەکرد ئازاری دووری
بیست و شەش ساڵەیان ناخی گڕ تێبەردەدان

﴿لــەچــکـەکــەت﴾✔️ 🔚Where stories live. Discover now