ئــازار

138 33 13
                                    

هەرچەندە دڵم بەتاڵ دەکەمەوەدیسان پڕ دەبێتەوە لە تۆ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

هەرچەندە دڵم بەتاڵ دەکەمەوە
دیسان پڕ دەبێتەوە لە تۆ.

⎯⎯⎯⎯⎯⎯ ˳༄꠶ ⎯⎯⎯⎯⎯⎯

خۆشەویستی بە چیرۆکەکە ببەخشن
چونکە بەخۆشەویستیەوە نوسراوە!



مرۆڤ کە بەرەنگاری دڵی دەبێتەوە باجەکەی
دەبێت ڕۆح بیدە ، جەستەی باجەکەی بدات
عائیشە کە خەریکە خۆی دەخەڵەتێنێ بەڵام
لە تەواوی ڕەفتار و گوفتارەکانی گۆڕانێکی بەرچاو
بەدی دەکرێت زوو زوو سەرنجی دەڕوات
دوایی چەند جار ناو هێنانێک ئینجا دێتەوە
نێو دونیای حەقیقەت و وەڵام دەداتەوە
خەریکە لەنێو بیرکردنەوە لە کـاڕڵـ ون دەبێت
یاری بە خواردنەکەی بەردەمی دەکرد کەوچکەکەی لەمسەر بۆ ئەم سەری قاپەکەی دەبرد چاوەکانیشی تەنها لەبەردەمی خۆی دەڕوانی بەتەواوی خەیاڵی ڕۆشتبوو دەجەنگێت دەیەوێت ڕووبەری ببێتەوە
بەڵام ناتوانێ ئەوەندە بێ دەسەڵاتە بەرامبەر
دڵی کە خەریکە کۆنترۆڵی خۆی پێ ناکرێت ،
لەسەر مێزی نانخواردن هەمووی
خەریکی نانخواردنە جگە لە عائیشە و داپیرەی
کە دوو ڕۆژە بە سەردان هاتۆتە ئەڵمانیا لای
کوڕەکەی و خێزانەکەی ، دەی داپیری عائیشە
تەمەنێکی لەنێو عیشق و خۆشەویستی بەسەر بردووە
دەزانێت عائیشە دەردی چیە هەر ئەوەی کە ئەمڕۆ بینی لە پەنجەرەکە هەموو شتێکی بۆ ڕوونکردەوە
داپیری هەستی بەو فرمێسکی عائیشە کرد کە
لە سەر ڕوومەتەکانی نیشتەوە خۆی پێ نەگیرا
خێرا پرسیاری کرد

"ئەزیزی دڵم ، چی بوو؟ بۆچی دەگریت؟"

ئەوانەی کە خەریکی نانخواردنیش بوون
خێرا ئاڕاستەی چاوەکانیان چوە سەر عائیشە
هەر زوو عائیشە چاوەکانی سڕی و ئەو گرێیەی لە قوڕگی دروست ببو قوتی دا

"هیچ نیە داپیرە گیان خواردنەکە کەمێک
گەرم بوو قورگمی سوتاند"

ئەوەی دەسوتا قوڕگی نەبوو ئەوە تەنها
بەهانەیەک بوو عائیشە خەریکە دڵی
دەسوتێ لەنێو ئەو گێژاوی ئیشق و خۆشەویستیە ، کەچی ناچارە خۆی ئاسایی نیشان بدە ، بەڵام داپیرەی دەزانێت ئەوەی عائیشە دەیڵێت لە ناڕاستی زیاتر
هیچی تر نیە ئەو نەوەکەی خۆی باش دەناسێت
بۆ یەکەمجارە عائیشە وا بە سەر لێ شێواوی ببینێت ، زیاتری نەگووت بێدەنگی هەڵبژارد دەیەوێت خۆی لە دەمی عائیشەوە گوێی لێبێت کە چ گێژەڵوکەیەک لە ناوەوەی ڕوودەدات

﴿لــەچــکـەکــەت﴾✔️ 🔚Where stories live. Discover now