❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
(لەگەڵ ئەوە کەمەری تایهیۆنگی تووند گرت و خوارەوەی تایهیۆنگ بە جەستەی خۆیەوە نووساند و تووند ماچی لێوی کرد)
(تایهیۆنگ هەردووک دەستی کردبووە مست و بە سینگی خۆیەوە نووساندبوو،زۆر شۆک ببوو،لەوانەبوو هەندێک لادەر و ئەمانە بێت)
(بەس ئەمەیان زۆر چاوەڕوان نەکرابوو زۆر)
(سەیری جۆنگکووکی کرد ،دیتی دەمووچاوی خوارکردبۆوە بۆ لایەک لە کاتێکدا لێوی بە لێوی ئەوەوە نووساندبوو و چاوی داخستبوو)
(تایهیۆنگیش کەم کەم چاوی داخست،ئەو دەستەی کە کردبوویە مست کردیەوە و لەسەر سینگی جۆنگکووکی دانا)
(وە ئەویش ڕووی بۆ لایەک سووڕاند و ماچی جۆنگکووکی کردەوە،دەستێکی خشاند بۆ لای ملی جۆنگکووک و گرتی)
(جۆنگکووک کە تایهیۆنگ ماچی کردەوە زۆر پەرۆشتر بوو،دەستی برد بۆ سەرەوە تا ڕوومەتی تایهیۆنگ بگرێت و زیاتر و زیاتر نزیکی بکاتەوە)
(لەو کاتەشدا تایههۆنگ ئێخەی جۆنگکووکی گرت و دووری خستەوە،جۆنگکووک برۆی گرژ کرد لەمە ،ئەو ئەیویست یەکتۆز زیاتر ماچی بکات)
(تایهیۆنگ پێکەنینێکی کەمی لە دەم
دەرچوو،پەنجە درێژەکانی بەرز کردەوە لە نێوچەوان و برۆی جۆنگکووکی خشاند)
(جۆنگکووک چاوی داخستبوو و برۆ گرژیەکەی نەما و دەمووچاوی ئارام بۆوە،هەناسەیەکی قووڵی دا،خۆی و هەستە بەرزبوەکانی ئارام بۆوە کە لەگەڵ ماچ کردنی تایهیۆنگ بەرز ببۆوە)
تایهیۆنگ:کەواتە بەم زووانە ئەڕۆنەوە؟(هێشتا دەستی ئەخشاند لە نێوچەوانی)
(جۆنگکووک همێکی کردوو و سەری لەقاند،تۆزێک بێدەنگ بوون،تایهیۆنگ دەستی دوورخستەوە و جۆنگکووکیش ئەو گەرمیە ئاسوودەکەرەی هەستی پێ ئەکرد لە دەستی دا)
تایهیۆنگ:کەواتە زووبە.(بە هێواشی دوورکەوتەوە لە جۆنگکووک و لەوێ ڕۆشت)
(جۆنگکووک هەر سەیری تایهیۆنگی ئەکرد تاکوو بەتەواوی لە پێش چاوەکانی نەما،پەنجە لەرزاوەیەکانی نزیکی سینگی کردەوە)
(لەسەر دڵی داینا و لەوێی ئەخشاند تاکوو یەکتۆز ئەم خێرا لێدانەی دڵی کەم بکاتەوە،چاوی داخست و زەردەخەنەی کرد کە هەستی بە هەموو لێدانەکە ئەکرد)
(تەنها و تەنها بەهۆی ئەم کووڕە چاو شینە)
-
YOU ARE READING
For eachother_taekook
Historical Fictionجۆنگکووک پاشای داهاتووی شانشینی بووسانە،ئەم کەسە نادیارەی کە لە ناو ئەم بەهەشتەی ناوی ئەبرد دیتی و بە چەند چرکەیەک ئاشقی بوو ،ئەم کەسە نادیارە لە کوێ ئەبینێتەوە؟ جۆنگکووک ئەتوانێت بە کەسە نادیارەکەی بگات؟؟ taekook Starts:27/7/2024 Ends:.... Hope you...
