❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
تایهیۆنگ:تەنها بۆ من وەکوو سەگێ گوێڕایەڵ ئەبی نا؟(لەلای گوێیەوە بە چپەوە گووتی)
تایهیۆنگ:با دەستپێ بکەین.(خێرا ڕۆیشت دانیشت بێ ئەوەی رێگە بە جۆنگکووک بدات وەڵامی بداتەوە)
تایهیۆنگ:قاوەکە بخۆوە و منیش دواتر سەیری ئەکەم بزانم داهاتووت چی بۆ داناوی.(بە زەردەخەنەی گەشەوە گووتی)
(وەک ئەوەی هەر ئەو نەبووبێت چەند چرکەیە پێش ئێستا جۆنگکووکی بەمجۆرە بانگ ئەکرد،تایهیۆنگ سەیری جۆنگکووکی ئەکرد)
(ئەو ئارەقەی دیت کە لە قژی گەشتی کردە خوارەوە بە ملیدا،زەردەخەنەیەکی لاری کرد،هەستی ئەکرد ئەفڕێ لە خۆشیا کە بەمجۆرە کاریگەری هەبووە لەسەری)
تایهیۆنگ:دەی شیرینەکەم چاوەڕێی چیت؟(هەردووک دەستی لەسەر مێزەکە دانا ئینجا سەری لەسەر دەستەکانی دانا و بە شیرینیەوە سەیری ئەکرد)
(جۆنگکووک دەستی بۆ کووپەکە بردوو و بەرزی کردەوە و خواردیەوە،زۆر بچووک بوو بۆیە هەر بە چەند قوومێ تەواو بوو،تەنها ئەیویست بزانێ چاو شینەکەی خەریکی چییە)
تایهیۆنگ:کەواتە...(دەستی خشاند بۆ کووپەکەی جۆنگکووک،جۆنگکووک هێشتاکە دەستی لەسەر کووپەکە بوو)
(بۆیە تایهیۆنگ بە ئەنقەست دەستی لە دەستی ئەو خشاند ،جۆنگکووک هەناسەیەکی قووڵی دا ئەیویست دڵی ئارام بکاتەوە ئەگەر نا هەر لەم چرکەیەوە لەوانەبوو هاتبا دەرەوە لە سینگی)
تایهیۆنگ:چیمان هەیە لێرە.(کووپەکەی تۆزێ ئەسووڕاند بێگوومان جگە لە یەکتۆز قاوە کە مابۆوە هیچی تری نەئەدیت)
تایهیۆنگ:لە داهاتوودا ئەبیتە پاشا.(جۆنگکووک برۆی لێ بەرز کرد)
جۆنگکووک:ئاشکرا نییە؟
تایهیۆنگ:یەکێک لە تەنیشتت ئەبێت دەست لە ناو دەست.(جۆنگکووک لەخۆڕا تۆزێ پەرۆشی دایگرت)
جۆنگکووک:کێیە؟(هەر بەڕاستی ئەیویست بزانێت کە تایهیۆنگ لەم شتانە باشە؟؟)
تایهیۆنگ:ئۆو کوڕێکە،جوان و نازدار،زۆر ئاشقی ئەویشی لێرە.(زەردەخەنەیەکی لاری کرد)
جۆنگکووک:ئەو کێیە؟(بەڕاستی هەستێکی ناخۆشیشی هەبوو نەیئەویست بزانێت کێیە)
تایهیۆنگ:هـــم کەمێ قوورسە ،لەبەر ئەوەی کووڕەکە زۆر نایابە دیتنی زۆری ئەوێ.(بەزۆری خۆی گرتبوو پێنەکەنێ)
YOU ARE READING
For eachother_taekook
Historical Fictionجۆنگکووک پاشای داهاتووی شانشینی بووسانە،ئەم کەسە نادیارەی کە لە ناو ئەم بەهەشتەی ناوی ئەبرد دیتی و بە چەند چرکەیەک ئاشقی بوو ،ئەم کەسە نادیارە لە کوێ ئەبینێتەوە؟ جۆنگکووک ئەتوانێت بە کەسە نادیارەکەی بگات؟؟ taekook Starts:27/7/2024 Ends:.... Hope you...
