Part-14

369 38 15
                                        

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جۆنگکووک:جیمین ئەسپەکان ئامادە بکەن ئەڕۆین بۆ هێنانی تایهیۆنگ.(ناوی تایهیۆنگ لە هۆڵەکە دەنگی دایەوە)

(جیمین بە تێنەگەشتنەوە سەیری جۆنگکووکی ئەکرد،ئەوانەی ئەوێش،جۆنگکووک سەیری وەزیرەکەی کردەوە)

جۆنگکووک:ئێوەش ئەو کەسە بانگێشت بکەن کە بۆ منتان پێ باش بووە من بەوە ڕازیم کە بزانن کامیان باشتر ئەبێ.

جوویانگ:ئەتوانن هەمووتان بڕۆن.(هۆڵەکە وردە وردە چۆڵ بوو،جیمینیش ئەسپەکانی ئامادە کردبوو)

جووڵی:کەواتە تایهیۆنگ ئەو کەسەیە کە ئەتەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ بکەی؟(جۆنگکووک سەری لەقاند)

جوویانگ:کەواتە زوو بڕۆ بیهێنە وە پێش ئەوە هەمووی بۆ باسبکە،جۆنگکووک ئەزانی کە کاتی زۆر قوورس چاوەڕێی ئەکات بۆیە با ئەویش دڵنیا بێ.

جۆنگکووک:نیگەران مەبن .(خێرا ڕۆیشت بۆ لای جیمین)

(هەرزوو بەڕێ کەوت،خۆی و جیمین و دوو پاسەوان،جیمین لە پێشەوە بوو ،چوونکە ئەو ڕێگای ماڵەکەی تایهیۆنگی ئەزانی)

-

(تایهیۆنگ کە گوێی لە دەنگی ئەسپ بوو ،دڵی زۆر خۆشبوو دووبارە جیمین هاتبۆوە وادیاربوو کە جۆنگکووک نامەی تری ناردووە)

(خێرا لە ژوورەکەی چووە دەرەوە ئینجا بە هۆڵە گەورەکەدا چووە خوارەوە دواتر بۆ پێش دەرگاکە و کردیەوە)

(لە دوورەوە ئەسپەکەی جیمینی دیت دوای چەند چرکەیە چەند ئەسپێکی تریشی دیت،زۆر پێی سەیر بوو یەکتۆز هاتە پێشەوە تاکوو ڕووخسارەکان زیاتر ڕوون بێ لای)

(بەڵام کە دیتی ڕووخساری جۆنگکووک لە دواوە جیمین بوو ،شۆک بوو،دڵی لەو ساتەدا لەسەر هەزار لێی ئەدا،زۆری نەبرد چوار ئەسپەکە لە پێش تایهیۆنگ وەستان)

(تایهیۆنگ بە شۆکەوە سەیری جۆنگکووکی ئەکرد،جۆنگکووکیش خۆی تۆزێ سەرسام ببوو چوونکە کاتێکی زۆر بوو نەیدیبوو)

(کە لەسەر کچەکەی لەیسی هاتە خوارەوە،تایهیۆنگ بێ هیچ کات بەفیڕۆ دانێ ڕایکرد بۆ لای و تووند باوەشی لێدا،جۆنگکووک چەن هەنگاوێ گەڕایەوە دواوە)

(وە دەستەکانی لەسەر کەمەری تایهیۆنگ جێگیر کردوو و ئەویش تووند باوەشی لێدایەوە،بۆنە خۆشەکەی تایهیۆنگ یەکسەر کەوتە بەر لووتی،هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی)

(سیەکانی پڕ کرد بە بۆنی تایهیۆنگ)

(جیمین بە ئاماژە بە پاسەوانەکانی گووت دووربکەنەوە و دووانەکەیان بەتەنیا جێهێشت،چەند خوولەکێکی باش ڕۆیشتبوو ،تایهیۆنگ تاکوو ئێستا تووندی باوەشەکەی کەم نەکردبۆوە)

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 21, 2025 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

For eachother_taekookWhere stories live. Discover now