Part-8

273 43 72
                                        

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:تکایە دایە سەیرکە باوکیشم گووتی باش.(سایرن دووبارە سەری بە نەخێر لەقاند)

نیجین:دەی سای ئەوەندە کەلەڕەق مەبە هەم گووتی کە دەمووچاوی دا ئەپۆشێت وایە تای؟

تایهیۆنگ:ئەی گیان بەڵێ بەڵێ هەر لەبیرم کرد ئەمەت پێ بڵێم سووپاس باوکە گیانی خۆم.(چووە لای باوکی و ماچێکی گەورەی ڕوومەتی کردوو و لە باوەشی کرد)

سایرن:نیجین باسی چی ئەکەی؟؟ چۆن ئەهێڵی ئەم کارە بکات؟؟،باشە ئەی ئەگەر نامجوون و ئەوان بزانن؟؟ ئەی ئەگەر خەڵکەکە بزانن؟

نیجین:خۆت بەمجۆرە بێزار و نیگەران مەکە شیرینەکەم ،وە تایهیۆنگ پلانی هەمووی داناوە .(سایرن سەیری تایهیۆنگی کرد)

تایهیۆنگ:سەیرکە دایە،یەکەم شت کە ئەچینە ڤیستیڤاڵەکە من لەگەڵ ئێوە ئەبم و ئیتر بەمجۆرە ئینجا کە لە یەکتر جیا ئەبینەوە من ئەڕۆم کارەکەی خۆم ئەکەم ،دەی تکایە زۆرم حەز پێیە ئەمەوێت تاقی بکەمەوە.

سایرن:تۆ هەر نازانیت ئەم کارانە بکەیت.

تایهیۆنگ:ئەزانم بەس شاردبوومەوە.(سایرن برۆی لێ بەرز کرد)

تایهیۆنگ:تکایە.(سایرن سەیری نیجین و تایهیۆنگی کرد هەردووکیان بە چاوی پاڕانەوە سەیری ئەویان ئەکرد تاکوو ڕازی بێت)

سایرن:باشە ب...(تایهیۆنگ هاوارێکی خۆشی کردوو و ڕایکرد بۆ لای دایکی)

(ماچی ڕوومەتی ئەکرد لەسەر یەکتری و تووند لە باوەشی کردبوو،سایرن تەنها وەستابوو لە ژێر دەستی تاکوو تەواو بوو)

سایرن:تەواوبووی؟(تایهیۆنگ بە زەردەخەنەیەکی گەورە سەری لەقاند)

سایرن:ئاگاداری خۆتبە و ئاشکرا مەبە.

تایهیۆنگ:ئهم دایە گیان نیگەرانی شازادەکەت مەبە.(ئینجا رۆیشتە دەرەوە لە ژوورەکەی دایک و باوکی و بە زەردەخەنەوە ئەملاو و ئەملای ئەکرد لە خۆشیان)

تایهیۆنگ:با بزانم ئەتوانی خۆت بگریت چاو ڕەش گیان.(زەردەخەنەیەکی لاری کرد)

(راستیەکەی خۆشی نازانێت بۆ ئەمە ئەکات،بۆ خۆی ئەکاتە مەترسی و خۆی ماندوو ئەکات لەم شتە تەنها و تەنها لەبەر جۆنگکووکی چاوڕەش)

(وەڵامێکی تەواوی بۆخۆی پێنیە ،تەنها ئەمە نەبێت کە خۆشی وەردەگرێت لە مشەوەشکردنی جۆنگکووک،ناخی و دڵی ئاو ئەخواتەوە کە جۆنگکووک ئەبینێ بەزۆر خۆی گرتووە کە شتێک نەکات)

For eachother_taekookWhere stories live. Discover now