❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
جۆنگکووک:زۆر جوانە زۆر جوانە.(بە زەردەخەنەوە سەیری بۆمگیووی کرد)
بۆمگیوو:بەختێکی باش لەگەڵ ئەمە.(دەستی لە شانی جۆنگکووکدا ئینجا ڕۆشت)
(جۆنگکووک بە زەردەخەنەی پەرۆشەوە گەڕایەوە ناو کۆشکەکە دوای بۆمگیوو،ئەو شوێنەی کە بۆمگیوو ڕازاندبوویەوە زۆر نزیک بوو لە کۆشکەکە)
(جۆنگکووک بەرەو ژوورەکەی تایهیۆنگ بەڕێ کەوت،لە پێش دەرگا گەورەکە وەستا،هەناسەی قووڵی دا تا خۆی ئارام بکاتەوە)
(باشە چۆن بیبات؟ چۆن داوای لێبکات؟،هەندێک وەستا لەوێ دەستی بەرز کردبۆوە بۆ ئەوەی لە دەرگاکە بدات بەس هێشتا لەگەڵ خۆی ئەدوا تاکوو بزانێ چی پێ بڵێت،چەند خوولەکێ بەمجۆرە تێپەڕی)
تایهیۆنگ:چاو ڕەش؟(جۆنگکووک ڕاچڵەکی بە دەنگی تایهیۆنگ و سەیری کرد)
(دیتی لە ڕاڕەوەکە وەستابوو و هەردووک قۆڵی لە یەکتری نابوو بە سەیری سەیری جۆنگکووکی ئەکرد،جۆنگکووک زەردەخەنەیەکی کرد)
(یەک سەعات بوو لەگەڵ خۆی شەڕ ئەکرد چی بڵێت و نەڵێت ،لە دەرگاکەشی نەدەدا،تایهیۆنگیش هەر لە ژوورەکەی نەبوو)
تایهیۆنگ:چی دەکەی لێرە؟(برۆی لێ بەرز کرد)
جۆنگکووک:چاو شین دێیت لەگەڵم بۆ شوێنێ؟
تایهیۆنگ:بۆ کوێ؟؟
جۆنگکووک:وەرە ئەیبینی.(دەستی بۆ تایهیۆنگ ڕاگرتبوو،تایهیۆنگ تۆزێ سەیری کرد)
(ئینجا بە لوتێکی بەرزەوە خۆی پێش کەوت و دەستی جۆنگکووکی نەگرت،جۆنگکووک دەستی گەڕاندەوە بە پێکەنینەوە)
(ئینجا لە دوای تایهیۆنگ ڕۆیشت ،تۆزێ پێش کەوت تاکوو تایهیۆنگ دوای بکەوێت،دوای ماوەیەکی باش نزیکی شوێنەکە بوونەوە کە جۆنگکووک داوای خۆشەویستی لە تایهیۆنگ ئەکرد)
(تۆزێ هەنگاوەکانی هێواش بۆوە،تایهیۆنگ بە لاچاوێک سەیری کرد،ئینجا جۆنگکووک وەستا و تایهیۆنگیش لەگەڵی وەستا)
تایهیۆنگ:چی هەیە لێرە؟(سەیری چواردەوری ئەکرد هیچ نەبوو)
جۆنگکووک:ئێ تایهیۆنگ من سوورپرایزێکم بۆ تۆ هەیە.
تایهیۆنگ:سوورپرایزی چی؟(جۆنگکووک دووبارە دەستی بۆ تایهیۆنگ ڕاگرت تا بیگرێت)
(تایهیۆنگ سەیری چاوەکانی جۆنگکووکی ئەکرد ئینجا دەستی کە ڕایگرتبوو ئینجا دووبارە چاوە تاریکەکانی،ئەمجارەیان گرتی)
YOU ARE READING
For eachother_taekook
Historical Fictionجۆنگکووک پاشای داهاتووی شانشینی بووسانە،ئەم کەسە نادیارەی کە لە ناو ئەم بەهەشتەی ناوی ئەبرد دیتی و بە چەند چرکەیەک ئاشقی بوو ،ئەم کەسە نادیارە لە کوێ ئەبینێتەوە؟ جۆنگکووک ئەتوانێت بە کەسە نادیارەکەی بگات؟؟ taekook Starts:27/7/2024 Ends:.... Hope you...
