لەبەردەم کۆشکەکە وەستابوو
لەکاتێکا دەستی لینای گرتبـوو تەواو دەم و چاویان سور ببۆیەوە بەهۆی سەرماوە
کەشی زستان وایە ساردیەکەی تەزێنەری هەیە بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا چێژیی خۆی هەیـە
" پورێ تۆ بڵێی لەم کارە وەرت گرن"
لینای بچووک وتی
نیما سەیری کرد و چەمایەوە بۆ ئاستی ئەو" ئازیزی من هیوا لەدەست مەدە گیانەکەم ئەگەر لێرەش وەر نەگراین ئەوا ئەڕۆین بەڵکو هەلی تر هەبێت "
نیما بەجوانی بۆ لینای شی کردەوە
لینا بزەیەکی کرد و سەریی لەقاند" هێی ئێووە چی ئەکەن لێرە ها"
یەکێک لە پاسەوانەکانی دارگا گەورەکە بوو کە وەستابوو ئێشکگربوونیما ترسا لەو هاوارەی پاسەوانەکە ویستی خۆی هێمن بکاتەوە
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژیی" ئێ بـ بەڕێزم ئـ ئێمە بۆ کار هاتوین سەیری ڕۆژنامەکە بکە"
دای بەدەستی پاسەوانەکە لەسەرەوە بۆ خوارەوە سەیریی ئەوی کرد لەکاتێکا دەستی چەپی لەسەر دەماچەکەی کەمەری بوو
" همم دەی باشە بڕۆ ژوورەوە"
لەگەڵ ئەو قسەیەی پاسەوانەکە نیما بزەیەکی تەواوی کرد و دەستی لینای گرت
دەستەکەی تری جانتایەک بوو کە هەمووی بیست دانە پارچە جلی تیانەبووچووه ژوورەوە لەبەردەم دەرگای چونە ژوورەوەی کۆشکە گەورەکە وەستابـوو
نزیک بۆیەوەو لەدەرگــای دا
دووای کەمێک کرایەوە
کچێک بوو جلێکی فەرمی لەبەر بـوو" سـڵاو خاتون چۆن خزمەتان بکەم"
کاربەدەستەکە بە زمانێکی پاراو وتی" ئێ من هاتوم بۆ کار یانی هیوادارم وەر بگیرێم"
ئەوەی وت
کاربەدەستەکە سەری لەقاند" وەرە ژورەوه دەی تۆش بچکۆڵ"
سەرەتا بە نیمای وت دوواتر بە لینای وتهەردووکیان چونە ژورەوە بەیارمەتی کاربەدەستەکه
تەواوی کاتەکە نیما و لینا سەریان سوڕمابوو لە جوانی و ڕاقی کۆشکەکە
بەژیانیان شتی وایان نەبینیبـوو
چونکا زۆر مواسەفات بەرز بـوو" وەرنە سەرەوە بەڕێز یۆنگی لەوێیە"
یەکێکی تر وتی کە ئەویش هەمان جلی ئەوی لەبەر بـوونیما دەستی لینای تووند گرتبوو
چوونە سەرەوە بۆ ئەو ژورەی یۆنگی لێـیەجوونە ژوورەوە هەر کە یۆنگی ڕێی پێدان
نیما زۆر شڵەژاوبوو بەڵام لەبەر لینا خۆی دەرنەئەخست
کار دۆزینەوە شتیکی زەحمەتە هەرجیەک بێت ئەو هەلەی تاقی کردەوە
" تۆ خۆت بناسێنە"
یۆنگی بەدەنگێکی گڕ وتی
وای کرد نیما لەخەیاڵە سوکەکانی بێتە دەرەوە
YOU ARE READING
∭ دَُِڕِٔنـَِٚدًِەُِّیًِــِیِّ چًَِــًِاوُِەکَِـًّــاِنِْٔ ∭ 𝒥𝓀. 𝒥𝑒𝑜𝓃✔
Short Storyکۆشکی جۆن جۆنگکووک پێویستیان بە کار بەدەستێکـە نیــما ئەو کچە جوانەی ئەچێتە کۆشکە گەورەکەی جۆن جۆنگکووک تاوەک و کار بکات لەگەڵ کچی خوشکە کۆچ کردووەکەی ئایە نیما چی لێبەسەر دێــت ئەکتەرەسەرەکیەکانم جۆن جۆنگکووک زاڵف نیما جانگ سۆیۆنگ کیم تایهیۆن...