𝚙𝚊𝚛𝚝 𝟷𝟿

514 92 115
                                    

𝚅𝚘𝚝

نوســەر پۆڤـــ :
حەوت ساڵ لەمەو بـەر -

لە دووکانەکە بە زەردەخەنەوە سەیریی گوڵە جۆراو جۆرەکانی ئەکرد
نەی ئەزانی ئاخۆ کامە هەڵبژێرێت بۆ دڵبەرەکـەیــی !

تا خانمە پیرەکە هاتە لایی بە بزەیی بچووکەوە  لێی ڕووانـی

" کوڕم ! چ جۆرێکت ئەوێـت؟ "
بە نەرمیی وتی جۆنگگووک سەریی بەرز کردەوە و سەیری کرد

خۆشی نەی ئەزانی کەمەیان هەڵبژێرێت بۆ دڵبەرەکـەی
حەزی ئەکرد هەمووێان بکڕێت و پێشکەشـی بکات
تاوەک و بۆی بسەلێمێنێت کە چەندە خۆشی ئەوێت چەندە لای گرینگ و تایبەتە

بەتەواویی چاوەکانی بەدوایی دانەیەکی ناوازەوە بـوو
هەناسەیەکی بێزاریی دایەوە بەڵام چاوی بە گوڕێک کەوت سوری قەدیفە بـوو بەڕاستی  تایبەت و شکۆمەند دیار بـوو

" هاهـ خاتوون بەڕایی من ئەو جۆرەیان تایبەتە"
دەستی بۆیی ڕاکێشا تاوەک و خاتونەکە تێبینی کرد
هەر که بینی
بزەیەکی گەورەیی کرد

" زۆر جووانە دڵنیام خاتونەکەشت ئاوا دڵبەرە"
خاتونەکە وتی
جۆنگگووک بە بیرکەوتنەوەی سۆیۆنگ زەردەخەنە هاتە سەر لێوەکانی . . .

" بێگوومان ئەو جوانیەکەی لەمانگ ئەچێـت ئازیزی دڵی منە تاقانەی دڵی منە "
لەبەر خۆیەوە وتی
خانمەکە بزەیەکی کردبـوو ڕۆیشـت گوڵەکە بپێچێتەوه

دووایی کەمێک بۆی ئامادە کرد و جۆنگکووک لێی وەرگرت پاشان بڕە پارەکەی پێدا

" سەیربکە کوڕم تۆ ئاشقی ئەویت وە مەیخەرە بەخت و شانس نسیبی خۆتی بکە هیوادارم بەیەک بگەن"
بەنەرمیی وتی
جۆنگکووک سەریی لەقاند و پێکەنی

" هەوڵی خۆم ئەدەم وە ئەو هیمنە زۆر سوپاس خواتلەگەڵ"

" خواتلەگەل"

پاشان جۆنگکووک سەر ئۆتۆم بێلەکەی کەوت

بەڕێ کەوت بۆ ماڵی سۆیۆنگ لەکاتێکا چەپکە گوڵەکەی لە پێشەوە دانابـو سەیریی ئەکرد بە بزەوە

دووایی ماوەیەک گەیشـت هەرزوو دابەزی و گوڵەکانی هەڵگـرت
بەرەو ماڵەکەی سۆیۆنگ چوو کە بە دیاریی ڕۆژیی لەدایک  بوونی بۆی کڕیبـوو . . .

کلیلەکانی دەرکرت و دەرگاکەی کردەوە دوای خۆی دەرگاکەی داخست
و چووە ژوورەوە

بەڵام سەیریی هۆڵەکەی کرد کە پرشو بڵاو بـوو نزیکەی چوار بوتڵە مەی کەوتبـوون پاشمای پێتزاکەش لەسەر مێزەکە بـوو

برۆکانی گرژ کرد تەنانەت هێشتاش تیڤیەکە نەکوژاوەتەوە؟؟؟

سەری لەقاند و بەرەو سەرەوە چوو ...

دەرگای ژووری سۆیۆنگ کرابۆیەوە بەڵام کە ئەو  دیمەنەی بینی شۆک بـوو لەشوێنی خۆیی ڕەق بـوو

∭ دَُِڕِٔنـَِٚدًِەُِّیًِــِیِّ چًَِــًِاوُِەکَِـًّــاِنِْٔ ∭ 𝒥𝓀. 𝒥𝑒𝑜𝓃✔Where stories live. Discover now