𝚙𝚊𝚛𝚝 𝟸𝟹

449 85 128
                                    

نوســەر پۆڤـــ :

هەفتەیەک بەسەر ئەمڕۆژەدا ڕۆیشت و نیما باش لە کارەکەی ڕاهاتبـوو وە بڕەپارەیەکی باش وەرئەگرێت

هاوڕێیەتی لەگەڵ سان پتەو بووە و بۆیەکتر زۆر باشن

سەبارەت بە جۆنگکووک

لە کۆمپانیا بوو حەزی بەوە نەبوو چونکا دەمێکە نیمای نەبینیــبوو

بڕیاری دا کە بڕوواتە لای  چونکا ئامادە بوونیشی لە کۆمپانیا سودی نییە هەر خەیاڵی لای نیمایە

هەناسەیەکی دایەوە و چاکەتەکەی کردە بەری و سویجەکەی هەڵگرت و چووە دەرەوە لە بینا بەرزەکەی جیۆن

سەرکەوتە سەر ئۆتۆم بێلە سپیە تازە مۆدێلەکە جۆنگکووک زیاتر ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی بیئێم بەکار ئەهێنێت چونکا تەواو باشتیرینن

بەڕێ کەوت بۆ ماڵی نیما کاتژمێر دەیە و لیناش لە قوتابخانەیە

دووای ماوەیەک گەیشت

لەدەرگای دا بەڵام دەنگ نەبوو بەلایەوە سەیربـوو خۆ نیما زوو هەڵئەستێت؟؟

دووبارە لە دەرگای دایەوە و ئەمجارەش بە درەنگەوە هات و کردیەوە

نیمای خەواڵوو دەرکەوتبوو کە هێشتا جلەکانی دوێنێ شەوی باڕی لەبەر بوو
جۆنگکووک برۆیەکانی بەرز کردەوە بۆ سەرەوە سەیریی حاڵی نیمای کرد کە چۆنە

بەڵام ئەو جولانە چییە ؟
سەیریی جەستەی کرد کە چەندە ئەو جلەی لێدێت ڕەشی تاریک

" جۆنگکووک؟؟ چیئەکەیت لێرە"
وتی و بەدەستی قژە زەردەکەی هەڵدایەوە

" نیما ئەوەچیە ئەو حاڵە؟؟ جلەکانت ؟؟ بەوکاتەش خەوتویت؟؟؟"
جۆنگکووک بەتووندیی وتی

" بەتـۆ چی؟"

بەورتی وڵامی دایەوە جۆنگکووک لە بی باوەڕی چاوەکانی هێنایە پێشەوە

" هاهـ نیما من جدیم"
وتی و خۆی کرد بەژوورا

لەهۆڵەکە لەسەر قەنەفە بێجیکە دانیشت

" هێی من خەوم دێت چیتەوێت؟؟؟"
ًووتی بە مۆنی
بەهۆی ئەوەی دوێنێ شەو کتژمێر دوو گەڕابۆیەوه تێر خەونەببـوو

" نیما ئەو حاڵەچییە ئەو جلە چییە "
دوبارە بەتووندیی وتی

" جلی کارە قابیلە چییە؟؟ دەی بەسە پرسیاری بێمانا"
نیما وتی و لەسەر تاکێک لە قەنەفەکان دانیشت و دەستەکانی گرێ دا

" جلی کار؟؟؟؟ ئەوە جلی کارە؟؟ گاڵتە ئەکەیت"
بەزۆر خۆی گرتبـوو پڕ بەماڵەکە هاوار نەکات
دووبارە سەیری جلەکەی کرد
کە ڕووت بوو

" یاااا بۆ هاوار ئەکەیت؟؟ کەڕ  بـووم !!"

وتی و دەستی بە گوێچکەکانی گرت

∭ دَُِڕِٔنـَِٚدًِەُِّیًِــِیِّ چًَِــًِاوُِەکَِـًّــاِنِْٔ ∭ 𝒥𝓀. 𝒥𝑒𝑜𝓃✔Where stories live. Discover now