𝚙𝚊𝚛𝚝 𝟿

523 81 120
                                    

نوســـەرپۆفــــ :

" بۆچی نزیکی جیمین ئەکەویتەوە"

بەبێ هەستی وتی
نیمـا لەبەردەم ئەو وەستابـوو

سەری بەرز کردەوە بە چاوە پڕەکانی سەیریی کرد

" من خۆم لەو نزیک ئەکەمەوە؟!"
بەدڵپڕییی ووتی
جۆنگکووک هیچ هەستێکی بەدی نەئەکرد

" من وام نەکردووە من وانیم کە بیری لێئەکەیتەوە "
بە دڵپڕیی وتی زۆر هەوڵی ئەدا نەگریەت بەڵام دەنگی لەرزۆک بوو

" لێــی دوور کـەوە ئەوە ئەڵێم چونکا یەکەم ئاگادار کردنەوە و کۆتایە من کارم بە کاردانەوەکانی جیمین نابێت بەرامبەرت"

ئەوەی وت و زیاتر لەو نزیک بۆیەوە

" هـ هیچ گرینگی بە کاردانەوەکانی مەدە "
بە توندی وتی

جۆنگکووک ئەو وڵامەی ئەوی بەدڵنەبـوو

" ئەگەر وایـە ئەتەوێ لە ژێر جیمینەوە بیت "

چاوەکانی نیما تەواو پڕ بوون هەنسکێکی بچووکی کرد
نەی توانی ئەو قسەیەی جۆنگکووک قبوول بکات

دەنگی زرینگانەوە بوو کە بەر ڕوومەتی جۆنگکوک کەوت

نیما شەقێکی لە ڕوومەتی جۆنگکووک دا
وای کرد ڕوومەتی جۆنگکووک سێ سانتیم بەلای چەپ دا بسوڕێـت

جۆنگکووک چاوەکانی داخست
هەوڵی ئەدا توڕەیی خۆی کۆنتڕۆڵبکات

" هەرگیز نەم ئەزانی بەو جۆرە بێ ڕەوشتانە بیرلەمن ئەکەیتەوە ئەوە بزانە جیۆن جۆنگکووک ڕاستە من کار بەدەستی تۆم بەڵام هەرگیز شەڕەفیخۆم لەکەدارناکەم"

بە چاوی پڕلە فرمێسکەوه وتی و لە ژوورەکە چووە دەرەوە

یەکسەر چووە خوارەوە نەی ئەزانی هەرگیز کە جۆنگکووک بەو شێوەیە ناوی بهێنێت هێندە ئازار ئەکێشێت

خۆشەویستیەکی بچووکی لەدڵی دابەرامبەری چەکاندووە
بەڵام ئەزانێ کە بەو جۆرە بڕووات ئەبێت وشکی بکات

دەستەکانی ئەلەرزین
دەرگاکە کرایەوە
لیسا بوو
هاتە لای بەنیگەرانی لەلای دانیشت لەسەر بێدەکە

" چیبووە ئازیزم"

" قسەم بۆ بکە"

بەدەنگێکی نەرم وتی وای کرد نیما زیاتر بگریەت

"لیسا تکایه ئەمەوێت بەتەنها بم تکایە"
بەتکاوه وتی لیسا نیگەرانبـوو

" باشە ئازیزم"
ئەوەی ووت و ڕۆیشـت
نیما هەنسکێکی بچووکی داو خۆی خستە ژێر بەتەنیەکە

.....

" جۆنکووک چی بووه بۆوا توڕەیت؟"

تای ووتی و هاتە لایی جۆنگووک

∭ دَُِڕِٔنـَِٚدًِەُِّیًِــِیِّ چًَِــًِاوُِەکَِـًّــاِنِْٔ ∭ 𝒥𝓀. 𝒥𝑒𝑜𝓃✔Where stories live. Discover now