𝚙𝚊𝚛𝚝 𝟷𝟽

534 98 120
                                    

𝚅𝚘𝚝 𝚔𝚘𝚖𝚎𝚗𝚝  🖤∼

نوســەر پۆڤــ :
دووایی دووڕۆژ

لەبەردەم کۆشکی جۆنگکووک وەستابـوو
بە چاوە پەڕەکانی سەیریی ئەکرد

تەواو یادگاریی لێرەدا هەیە

بەتایبەت لەگەڵ جۆنگکووک ∼

ویستی بچێتە ژوورەوە بەڵام پاسەوانی بەردەرگاکە بە گومانەوە لێی نزێک بۆیەوە و لەبەردەمی وەستا

" هێی تۆ کێیـت؟ چیتەوێ"
بە توڕەیی ووتی

" من سۆیۆنگم ! ئەمەوێ بڕۆمە ژوورەوە "
بەکزیی وتی
پاسەوانەکە لەسەرەوە بۆ خوارەوە سەیریی ئەوی کرد و
مۆبایلەکەی دەرهێنا

" بۆستە ئەبێت بە گەورەمان بڵێـم چوونکا لە ماڵەوە نییە"
بە ساردیی ووتی و سۆیۆنگ سەریی لەقاند

دووایی ئەوەی پاسەوانەکە قسەی لەگەڵ جۆنگکووک کرد و ڕاوێژی پێکرد

" وەرە لەگەڵم "
ئەوەی ووت و چوونە ناوەوەی کۆشک لەدەرگای دا

لیسا کردیەوە

لیسا شۆک بوو هەر کە سۆیۆنگی بینی چونکا ئەزانێت کێیـە؟

" ئەم خاتونە خێرا بەرنە ژووریی بەڕێز جۆنگکووک ئاگاداربە فەرمانی ئەوە وە نابێت کەس بیبینێت بەتایبەت خاتوو نیما"
سۆیۆنگ لەگەڵ ناوی نیما برۆیەکانی گرژ کرد

لیسا سەری بە باشە لەقاند و ئاماژەی بۆ سۆیۆنگ دا بێتە ژوورەوە

وە بریە سەرەوە بۆ ژووریی جۆنگکووک

......

سۆیۆنگ لە ژوورەکەی جۆنگکووک لەسەر بێدەکە دانیشـبـوو ماوەی نیو کاتژمێرە لێرەیە

سەیریی ژوورەکەی ئەکرد تەواو ڕەنگی ڕەشبـوو
بەلایەوە سەیر بوو بۆچی؟

خۆ کە لەگەڵ ئەو بوو کوڕێکی زۆر ڕەنگبیر بوو
تەواو حەزی بە تێکەڵ کردنی ڕەنگەکان بوو
وە بەدەگمەن ڕەشی بەکار ئەهێنـا
کەچی
سەیری ژوورەکەی کرد سوچ بە سوچی ڕەنگی رەشی تاریک بـوو
بەڵام دیزاینەکەیان زۆر جووان بـوو

هەڵسایەوە تاوەک و جوانتر تێبینیان بکات
هەموو سوچێک گەڕا
بەدڵی بـوو

ئەو حەزی بە جۆنگکووک بـوو ∼

دەرگاکە کرایەوە
ئەوە جۆنگکووک بـوو کە بەساردیی سەیریی سۆیۆنگی کرد و لێی چووە پێشـ

" بۆچی ویستوتە من ببینیت؟ چیتەوێت؟"
بە گڕیی وتی و چاکەتەی لەسەر بێدەکە فڕێدا

سۆیۆنگ بەنیگەرانی چووە لایی و توند دەستی لەسەر یێقەی دانا

" کووک من سۆیۆنگی تـۆم ! من هیتۆم تۆ بیرت چوو ؟ تکایە وا مەبە لەگەڵم من هێشتا تـ - - - -

" ئێهــ گەرهاتوی قسەی بێمانا بکەیت؟؟ بڕۆ دەرەوە"
سۆیۆنگی دور کردەوە

∭ دَُِڕِٔنـَِٚدًِەُِّیًِــِیِّ چًَِــًِاوُِەکَِـًّــاِنِْٔ ∭ 𝒥𝓀. 𝒥𝑒𝑜𝓃✔Where stories live. Discover now