𝚙𝚊𝚛𝚝 𝟼

542 79 314
                                    

پۆڤ نوســەر -

گولەکان پشکتون و جوانی بەهار باڵی کێشاوە بەسەر هەموو شوێنێکا

لەلایەکەوە دەنگی پێکەنینی نازدارەکەی ئەو ناوەی گرتۆتەوە

قژەکانی پەخشان کردبـوو

بەرەو یارەکەی هات و دەستەکانی ئەوی گرت

" دەی با سەما بکەین لەناو گوڵەکانی بەهار"

ئەوەی لەدەم هاتە دەرەوە وای کرد یارەدڵڕەنجەکەی سەر بلەقێنێت و بڕوواتە ناو ەندی گوڵەکان

بەهێواشـی دەستەکانی ئەوی گرت کەمەری لەخۆی چەسپ کرد و هەنگاوی بچووک ئەجوڵان

ئاوازەکەشیان ئاوازی دەمی بولبولەکان بوو کە ئەیان جریواند

" خۆشـم ئەوێیـت جۆنگکووک"
ئەوەی وت کە بە چاوە کەشە قاوەیەکانی سەیریی ئەوی کرد

جۆنگکووک خەندەی گەورەی کرد و لوتی خستە سەر ڕوومەتی و بۆنی کرد

" مەگەر ئەزانی چی لەناو دڵی من دا ڕووئەدات سەخڵەتی ناکەم کە تۆ ترپەکانی دڵمی ئاشقی تۆم شێتی تۆم من تۆم خۆشەوێت زیاتر تەنانەت لەو دایکەی کە تۆی بووە"

وتی و لەگەڵ هەر یەکێک لەو وشانە ماچی ڕوومەتی ئەکرد

خاتونەکەی بەدەنگێکی ناسک و بەرز پێکەنی

" ئەزانی چی من بەهیچ کاریگەر نابم لەتۆ زیاتر جیۆن"

ئەوەی وت و سەیری چاوەکانی جۆنگکووکی کرد

جۆنگکووک بزەی نەهێشت و وردە وردە لەو نزیک بۆیەوە
لێووەکانی لەسەر هی ئەو دانا
بەهێواشی ماچی ئەکرد
تەواوی ناخی وەک بورکان وابـوو

" مـیشــ منیش خۆشـم ئەوێیـت سۆیۆنگ"

...

داچڵەکی بە خراپی

ئارەقەیەکی زۆری کردبۆیەوە
دڵی خێرا لێی ئەدا

" سۆیۆنگـ"

بەهێواشی بەبەر خۆیەوە وتی دەستی لەسەر دڵی دانا

" نەفرەت لەبیری بکە"
جپاندی هەر چەندە ئەیەوێت لەبیری بکات بەڵام ناتوانی

لەسەر بێدەکە هەڵسایەوه هێشتا کریگەریی خەونەکەی لەسەر بـوو

سەری ڕاوەشاند و سەیری کاتژمێری کرد

∭ دَُِڕِٔنـَِٚدًِەُِّیًِــِیِّ چًَِــًِاوُِەکَِـًّــاِنِْٔ ∭ 𝒥𝓀. 𝒥𝑒𝑜𝓃✔Where stories live. Discover now