𝚙𝚊𝚛𝚝 𝟷𝟶

524 76 115
                                    

نوســەر پۆڤـــ :

هەناسەیەکی بێزاریی دا کە ماوی دەخولەکە جیمین لە چێشتخانەکەیەو نەهاتۆتە دەرەوە

ئەوەش نائاسوودەی ئەکات

هەستایەوەو سەیرێکی باخچەکەی کرد دووبارە و چووه ژوورەوه

ویستی بچێتە ژوورەکەی لەسەرەوە بەڵام گوێی لە دەنگی جیمین بـوو
کە لە چێشتخانەکەوە قسەی ئەکرد

نزیک تربۆیەوە تاوەک و گوێی لە گفتوگۆی ئەووان بێت

" بەڵام تۆ زۆر خۆت قورس کرد ها دەی بۆ سەیرم ناکەیت بەیب من ئاشقی تۆم"

چاوەکانی خولاندەوە کە گووێی لە قسەکانی بوو
ئەی زانی ڕاست نین تەنها بۆ ئەوە ئەوی ئەوێت کە بۆ شەوێک جەستەی بەدەست بهێنێت

" تکایە دوور کەوە بەڕێزم تۆ چیەکەیت؟!"
گوێی لەدەنگی نیمابـوو که زۆر بە قورسی ئەهات

جۆنگکووک سەری بردە ژوورەوه

جیمین نیمای لە نێوان قۆڵەکانی دا زیندانی کردووە و نیما فرمێسک ئەڕێت

چاوەکانی داخست بەتوڕەی دانی بەخۆی داگرت و گرینگی نەدا ویستی بڕوواتە سەرەوە دووباره بەڵام گوێی لە دەنگه ترساو گریاناویەکەی نیمابـوو

" تکایە یارمەتی لاچۆۆ لاچۆۆ"

خێرا خۆی کرد بەژوورەکەداو
لە پشتەوه جیمینی گرت وو دای بە حەرزەکەیا

" گەمژە من وتم دوور کەوە لێی "
جۆنگکووک بە توڕەیی وتی و مشتێکی لە جیمین دا وای کرد لێووی بتەقێت

" نزا بکە هاوڕێمی گەرنا هەر لێرە ئەم تۆپاندی"

بە هاوارو توڕەیەوە وتی
سەیری نیمای کرد کەوەک چولەکەی بریندار ئەلەرزیی

چووە نزیکی ودەستی گرت

" بێنرخ بڕۆ دەرەوە لە ماڵەکەم"
وتیوو لەگەڵ نیما چووە سەرەوە

.....

" تکات لێئەکەم شتێ بکە من ناتوانم وا بەردەوام بم وا بێت من وازئەهێنم"

نیما بەکزی وتی و سەری نزم کردبۆیەوە

جۆنگکووک بەبێ هەستی لێی ئەڕووانی
بەڵام ئایە لەناخیشی دا ووایـە؟!

" خەمت نەبێ من ئەوم تمێ کرد و بوێری ناکات "

وتی و نیما سەری بەرز کردەوە بەچاوە پڕەکانی سەیری کرد

دڵی بۆ حاڵی خۆی ئەسوتا
بەلایەوە ناخۆشبوو کە بپارێتەوە بۆ برگری

بەڵام ئـەو کچــە

ناتوانێت بەتەنها خۆی بپارێزێت لە پیاوێکی برسی

" شتێک ئەکەم وە ئەمشەو لێرە بخەوه لەسەر سۆفاکە"

∭ دَُِڕِٔنـَِٚدًِەُِّیًِــِیِّ چًَِــًِاوُِەکَِـًّــاِنِْٔ ∭ 𝒥𝓀. 𝒥𝑒𝑜𝓃✔Where stories live. Discover now