𝚙𝚊𝚛𝚝 𝟺

567 82 202
                                    


نیــما ....

چاوەکانم کردەوە
سەقفی ژوورەکەم بـوو کێ منی هێناوەتە ئێرە؟

سەرم جوڵاند
ئازارم هەبـو

" نیما باشتربوویت"

لیسا وتی وای کرد سەیری بکەم سینیەک خواردنی پێبـوو

"ئهم کێ منی هێنایە ئێرە؟"
بەزۆر ئەوەم وت ئەو هەناسەیەکی بێزاری لێدەرچوو سینیەکەی لەسەر کۆشی داناو لەتەنیشتم دانیشت

" من بووم شۆک بووم کە لەو حاڵە تۆم بینی هەر لەوکاتەشا بەڕێز تای هات و ئەو باروودۆخەی بینی وە ئەو تۆی کردە باوەشـی و هێنایە ئێرە"

شۆک بووم تای منی هێناوەتە ئێرە؟؟ وە لەم حاڵەشـم دا ؟؟

"چ چـی لیسا تۆ بەڕاستیتە"

" بەجدیمە گەمژە خۆ گاڵتەناکەم بەڵام کێ تۆی خستە ئەم حاڵەوە؟؟"

سەرەتا بەبێزاری وتی بەڵام دوواتر بەمەراقەوە

" هیچ نەبو"

" وڵامێکی گونجاو نەبوو"
وتی و بەگرژیی سەیرمی کرد

"ئەزانم ئەو شیمە بۆقەبووە"
بە توڕەی وتی

"لـ لیسا تـۆ چۆن ئەزانی؟"

" هاهـ هەموویان ئەزانن سۆنیا بەڕێز جۆنگکووکی ئەوێت و شیمیش ئەوی وەک براژنی خۆی داناوە"

بۆجاری سەتەم شۆک بووم
سۆنیا جۆنگووکی خۆشەوێت؟؟

" بەڵام من چیم کردووە کە بەو جۆرە ئازارم ئەدەن ؟؟ من تەنانەت ئێستا زانیم"

"کچم گەمژەیت یان چی تۆ لە سۆنیا جوانتری و ئەو خەریکە دڵی ئەتەقێت ئەترسێ لەوەی کە بەڕێز جۆنگکووک تۆی بچێتە دڵەوه "

نەفرەت ئەوە چ بیرکردنەوەیەکە

من وە جۆنگکووک

هاهـ مەحاڵــە

" لیسا گاڵتەئەکەیت من کوا جوانم هەم من هەژارم تۆ چۆن وابیرئەکەتەوە"

بە خێرایی وتم نامەوێ وا بیربکاتەوه

" ئێستا سەلماندت کە گەمژەیە بەڕاستی"
وتی و دانەیەکی لەسەری خۆی دا

"ئایش دەی ها نانەخەوبۆخۆ زۆر بێهێز بوویت"

هەستامەوەو دانیشتم بەڕادەی دۆزەخ برسیم بوو
ئەوە تاکە هەلم بـوو

" بەڵام سۆنیا لێرە ئەمێنێتەوە ئیتر"

کەوچکەکەم دانا بەسەر سوڕمانەوه سەیری لیسام کرد

" لیسا بەڕاستیتە؟"
ترسام نەفرەت دڵنیام من ئەکوژن بەهەردووکیان

" بەڵێ دوێنێ شەو خاتو شیم بەزۆر بەڕێز جۆنگکوکی ڕازی کرد "

سەرم لەقاند بە باشە بەڵام ترس چوبووە ناخمەوە

∭ دَُِڕِٔنـَِٚدًِەُِّیًِــِیِّ چًَِــًِاوُِەکَِـًّــاِنِْٔ ∭ 𝒥𝓀. 𝒥𝑒𝑜𝓃✔Where stories live. Discover now