𝚙𝚊𝚛𝚝 𝟸𝟸

479 82 110
                                    

پـــۆڤــ نووســـەر :-

هەفتەیەک بەسەر ئەمڕۆژەدا ڕۆیشـت کە جۆنگکووک نیمای بینی و لەو کاتەوە چاویان بەیەک نەکەوتۆتەوە

نیما لەهۆڵەکە دانیشتبـوو بێچارەبـوو وا بەتەواوەتی هەموو پارەکان تەواو  ئەبن کە بە کار کردن لە کۆشکی جیۆن کۆی کردبۆیەوە

بێگوومان موسروفاتی لەسەرە کرێی خانو کارەبا ئەو خواردن پارەی زیادەش بۆ لینا و کرێی قوتابخانەکەشی

سێ ڕۆژ ئەبێت بە دووای کارێک دا ئەگەڕێت بەڵام تەنانەت دەستیشی ناکەوێـت !

" نەفرەت ئێستا چۆن پارە پەیدا بکەم ؟؟؟"
بەدڵتەنگی وتی
بەڵام
وەستا هەر کە کەسێکی بە میشکاهات ! لیسـا!

خێرا مۆبایلەکەی دەرکرت و پەیووەندی بە لیساوە کرد

" ئاهـ سڵاو لیسا چۆنیت؟ " من باشم نیما تۆچۆنیت باشیت؟" من باشم سوپاس لیسا " ئاهـ نیما لەکوێ بوویت بۆوا لەناکاو ڕۆیشتی سەیرکە ئێستا کۆشک چۆڵ بووە " ها چۆن چۆڵ بووە لیسا ڕوون قسە بکە !" خاتوو شیم لەگەڵ خاتوو سارانگ ڕۆیشتن بۆ دەرەوەی وڵات ئێ وە ئێستا ئەوەی لێرە بێت گەورەمە کەچی ئێستا بەکەمی دێتە ئێرە زۆربەی پاسەوانەکانی لاداوە خزمەت کارەکانی دەرکردووە و تەنها من و دایەکی تری لێین وا بزانم گەورەم نیازی وایە بگوازێتەوە " لیسابە داخەوە وتی " ئای خوایه بەڕاستی نازانم چی بڵێم لیسا.. هەم منیش کێشەم تەواو نابێت " بۆچی چیبووە نیما ؟"
" ئایە هێشتا هاوڕێ کورەکەت لە باڕەکە پێویستی بە شاگرد هەیە؟ تکایە من پێویستم بە پارەیە "
" ئۆو بێگوومان سەیرکە ئەوە ژمارەکەی &  دوواتر پەیووەندی پێوە بکە ئازیزم ئەگەر ناخۆم بۆت ئەنێرم بڕێک لە موچەکەم "
" هێی نا سوپاس دەست بەکار ئەبم خۆشم ئەوێیت هەر تەندرووست بە
" وەتۆش نیما

نیما دای خستەوەو سەیریی ڕەقەمی ئەو کوڕەی کرد کە گوایە هاوڕێی لیسایە و خاوەنی باڕێکە

نیما بەناچاری ئەوێی هەڵبژارد چونکا پارەی لا نەمابـوو

ژمارەکەی لێداو پەیووەندی پێووا کرد

جاری یەکەم هیچ دەنگ نەبـوو جاری دووەم هەڵی گرت
نیما بزەیەکی کرد
" فەرموو ؟ 
" ئاهـ سڵاو بەڕێز ئایە هێشتا بەدووای شاگردێک ئەگەڕێن بۆ باڕەکەتان؟
" تۆ کێیت؟
" هاوڕێی لیسام زاڵف نیما تکایە ئەتوانم چاوپێکەوتن بکەم؟
" پێویست ناکات سبەی شەو کاتژمێر نۆ وەرە دەست بەکار بە و هەرشتێک ڕوی دا لەسەر ملی خۆت چوونکا خۆتەزانی ئێرە باڕە
" ئۆو نەخێر وە زۆر سوپاس سبەی ئامادە ئەبـم
" پۆشاکی باش بپۆشە خاتوون خواتلەگەڵ
" ئ هـ خواتلەگەڵ

نیما هەڵسایەوە بە نائومێدی ناچاربوو گەرنا حەز بە چارەی ئەو شوێنانە ناکات

.

.

.

دووایی ڕۆژێــک

نیما دووای ئەوەی لینای خەواند
ڕۆیشت بۆ ژوورەکەی و دەستی کرد بە خۆ ئامادە کردن

∭ دَُِڕِٔنـَِٚدًِەُِّیًِــِیِّ چًَِــًِاوُِەکَِـًّــاِنِْٔ ∭ 𝒥𝓀. 𝒥𝑒𝑜𝓃✔Where stories live. Discover now