𝚙𝚊𝚛𝚝 𝟻

579 84 1K
                                    

نوســـەر پۆڤـــ :

جۆنگکووک بەتوڕەیی بەرەو ڕووی شیم و سۆنیا چوو

سۆنیا توند قۆڵی شیمی گرتبـوو هەر دیار بوو کە سەرخۆشـە وە سوراوەکەی زۆر جوان تێک چووبوو بێگومان نیشانەی ماچـە!

" لێرە چی ڕووئەدات شیم ئەوە چ حاڵێکە"

شیم ترسا هەرزوو خۆی بێتوان نیشاندا

" براکەم ئێمە لە دەرەوە بوین"

" جارێکی تر پێ ناخەنە دەرەوە بەشەو کەرنا سزاتان ئەدەم"

جۆنگکوک نڕاندی بەتوڕەیی
سۆنیا قۆڵی شیمی بەردا و چوە پێش جۆنگکووک

" چی هەیە کە وا توڕە بێت جیۆن"

" ئەوو دەستانەت لادە پێش ئەوەی بۆم نەشکاندوویت"

بەتوڕەی وتی و سۆنیا چوە دوواوە

" ئێستاش بۆ ژوورەکەتان"

هەردکیان ڕۆیشتن بە ترسەوە
جۆنگکووک هەناسەیەکی دایەوە لە بێزاریی



........

هەفتەیەک تێپـەڕیی

ئەمڕۆ جۆنگکووک لەماڵەویە و پشویە
بێگوومان تایش بەهەمان جۆر

جۆنگکوک لە ژووری کار کردن بوو هەرچەندە پشووبوو بەڵام ئەو کاری خۆی هەر ئەکرد

تای هاتە ژوورەوەو چاکەتەکەی دانا

" سڵاو بۆ کارئەکەیت"
تای وتی و پاڵی دایەوە بە مێزەکەدا

" بڕۆ کە بێزاریی"
جۆنگکووک بەساردی وتی تای چاوەکانی بادا

"تششە قسە زل"

" بەهەر حاڵ یۆنگی وتی من لەکۆمپانیام"

تای وتی

"ئەزانم تای"

" کوڕم خۆ تۆ هەر بێکاری بۆچی نەڕۆینە کۆگای سۆکن لەوێ سەرێکیان لێبەین "

تای وتی جۆنگکوک بیری لەقسەکەی کردووە بەلایەوە گونجاو بوو کەسەرێک لەو کۆگایە بدات کە نزیکەی سێ هەفتەیە نەچووە

" باشە کەواتە بابڕۆین"
جۆنگکووک وتی قەڵەمەکەی لەسەر فایلەکەی مێزەکەدانا کە ئەمڕۆ بەسەری دا هاتبۆیەوە

چوونە دەرەوە لە ژوورەکە
بەڵام لیسا خەریکی پاک کردنەوەی تابلۆیەکان بوو

" ژووری کار کرد پاک بکەنەوە بەڵام دەست بۆ فایلەکان نەبەن "

جۆنگکووک بەساردی وتی و تێپەڕی
لیسا خێرا سەری نزم کردووە

سۆنیا گوێی لە قسەکانی جۆنگۆووک بوو هەرزوو چاوەکانی بچووک کردەوە و پلانێکی نەفرەتی بەمیشکا هات

خێرا چوە ژووری کار کردنی جۆنگکووک
هێدێ شوێن گەڕا بەڵام چاوەکانی کەوتە سەر فایلە شینەکە کە قەڵەمێکی لەسەربـوو
ئەوەش بەواتای ئەوەیە کاری لەسەر کردووە

∭ دَُِڕِٔنـَِٚدًِەُِّیًِــِیِّ چًَِــًِاوُِەکَِـًّــاِنِْٔ ∭ 𝒥𝓀. 𝒥𝑒𝑜𝓃✔Where stories live. Discover now