𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 11

1.2K 247 16
                                    

Himie pov

من هاتمەوە ماڵەوە بەڵام مێشکم سەرقاڵ بوو بووە ئەمڕۆ بینیم .. ئەو جلانەو ئەو ناسنامەیە
ئایا بەراستی ئەوە هی باوکمە؟
باشە پاڕك دەیەوێت چیم پێ بڵێ؟
نەفرەتی من زۆر لەوە دەترسێم کە ئەوکەسەی لە نامەکە باسی دەکرد بەیکهیۆن بێ

بەیکهیۆن هەر کە منی گەیاندەوە ماڵەوە بوونی نەما لە کۆشکەکە
بڕیارم دا خۆم بشۆرم و بڕۆم بۆ لای دایکم
بەڵام من هیچ جلێکم پێ نیە!
بۆیە چووم قەمیسکێکی درێژی بەیکم هێنا
کە بۆ من گەورە بوو و دەگەیشتە نیوەی
ڕانەکانم ،

بەرەو ژوورەکەی دایکم ڕۆشتم .. لەدەرگەم دا
بەڵام هیچ وەڵامێک نەبوو .. چومە ژوورەوە بینینم
کە دایکم نوستووە

تەنها ماچێکی نێو چەوانیم کرد و هاتمە دەرووە
ڕۆشتنە خوارەوە و لە ژووری دانیشتن لەسەر قەنەفەکان ڕاکشان و تەمەشام تەلەفیزیۆن دەکرد

لە دوای ماوەیەک دەنگی دەرگەی کۆشکەکە هات و زانیم کە بەیکهیۆنن گەڕاوەتەوە ..
بەیکهیۆن دوای ماوەیەک هاتە ئەو ژوورەی کە من لێی دانیشتبووم

بە دەستێک گڵاسە پڕ ویسکێکەی گرتبوو، بە دەستەکەی تریشی جگەرەکەی،
وەکو هەموو جارێک بە ڕووکەشە ساردەکەی
دانیشتبووو
دوای ماوەیەک لە بێدەنگی
بەیکهیۆن ئەو هێمنییەی شکاند
دوای ئەوەی گڵاسە ویسکێکەی بە یەک جار
خواردەوە

"هێی هێمی،
وەرە بەرامبەرم"

بەدەنگە شارەکەی وتی
خۆی هەر ئەوە چاوەڕوان کراوە لە بێکی

هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژی
دواتر هەستانە سەر پێ و بەرەو بەیکی ڕۆشتم

بێکی بزەیەکی لاری کرد دوای ئەوەی سەیری منی کرد
نەفرەتی بیرم چوو کە قەمیسەکەی ئەوم لەبەرە!

بەسەری هێمای بۆ ئەوە کرد
کە بێم و لەسەر ڕانی دابنیشم

منیش بە تێنەگەیشتنە وە وتم

"بەڵی؟"

جگەرەکەی دەستی گوژاندەوە
و لەپڕ دەستی منی ڕاکێشا و
وای لێم کرد کە لەسەر ڕانی دابنیشم

زۆر شەرمەزار بووم و سەر گوڵمەکانم
ڕەنگی سوریان وەرگرتبوو

دەستی بە قژما هێنا و لە منەوە
نزیک بۆیەوە وەکو ئەوەی بۆنم بکات
ئای خوایە چەن شەرمەزاریە.!!

تاڵیک لە قژمی بە دەوری پەنجەیدا
سوڕاندەوە

منیش بە سترێس ئەوە وتم

"ت..... تۆ چی دەکەی؟"

"من حەزم بەو قەمیسە نەدەکرد،
بەڵام دوای بینینی لەبەری تۆ
بوو بە باشترین قەمیسم
...
بۆنی خۆمم زۆر بەلاوە
خۆش بوو
کە بۆنم کرد لەسەر تۆ .."

ئای خوایە چی ڕوودەدات؟
بۆچی دڵم ئاوا خێرا لێدەدات؟
بە نەفرەت بێ خواردنەوە کاری
تێکردووە!!

"تۆ زۆرت خواردۆتەوە
وە ئاگاشت لە خۆت
نەماوە کە چی دەڵێیت"

ئەوەم وت و بەنیاز بووم
بە پێوە بوەستم
بەڵام دەستی منی گرتووە و
دامینیشاندەوە

" ئۆه نەخێر ئازیزەکەم
من ئەگەر 10 بوتڵیش بخۆم
سەرخۆش نابم
چونکە من بەیکهیۆن'م"

تەنها بێدەنگ بووم و خەریک
بوو شەرم منی دەخوارد
ئای خوایە
وا هەست دەکەم کە
ئاهەنگێک لە ناو دڵمدا ڕوو بدات
وە تاکە دەنگ کە ببیسترێت
دەنگی تەپڵ بێت

"من باوکی تۆم
دۆزیەوە"

ئەمەی وت بە دەنگێکی نەرم
وە هێشتا تاڵەکانی قژمی بە پەنجەکانیەوە
لول دەکرد ... بەڵام بوەستە!!
باوکی من.!!

"چۆن!!"

بوەستن خوێنەرە بەڕێزەکان.!!
بەیک بە نەرمی قسەی کرد!!
بۆیەکەم جار.!!
پێویستە لە مێژوو بنوسرێتەوە
بە پێنوسی ئاڵتونی!!

"من ئەو جلانەم بینی کە لەناو سندوقەکە
بوون. .. وە ئەشزانم وا تێگەشتنی کە
باوکت مردووە
بەڵام خۆی لە ڕاستیدا باوکت دەژێت!!
وە ئەویش بەوە دەزانێت کە
تۆ کچی ئەوی..
بەڵام ئەو دڵنیا نیە...
ئەو جلانە و ئەڵقەکە و ناسنامەکە
هەمووی ڕاستەقینەن
لە ڕووداوێکی هاتوو چۆی
پلان بۆ دانراو توانیان
باوکت بریندار بکەن.!!
وە مەبەستی کوشتنیان بوو
بەڵام بە شێوەیەک خۆی
ڕزگارکرد کە ئێستا کەس
پێی نازانێ"

" چۆن؟
واتا...
باوکم هێشتا زیندووە!! "

" بەڵێ
بچکۆڵەکەم"

بە بزەیەکی لارەوە قسەکانی
دەکات.!.. ئای خوایە بێژی تۆ بەتەمای
چی بکەی؟

" ئێ... ئێستا ئەو
لەکوێیە؟"

بە هێمنی وتم
کاتێک دڵم زۆر بە خێرایی
لێدەدات!
بە نەفرەت ڤی تۆ کێی وا دەکەی
تەپڵەکان لەناو دڵم دەنگیان بێت!

تاڵێکی قژمی بە
پەنجە ناسکەکەیەوە لولدا
کە دەڵێی ئەمانە هی کوڕ نین
بەڕاستی دەستەکانی بێژی لەدەستی
زۆربەی کچەکان جوانترە
وا دیار نیە کە ئەم دەستانە
هی پیاوێکی دڵ ڕەق و
سارد بێ

"ئۆ ئۆو ئازیزەکەم
بۆ ئەمڕۆ ئەوەندە بەسە
کاری زیاترمان ماوە بیکەین!"

"باشە..
کەواتە ئەو کارە چییە
کە پێویستە بیکەین؟"

"هێمی...
من تۆم خۆشدەوێ!! "

See u next chapter

𝐓𝐡𝐞 𝐃𝐚𝐫𝐤 𝐁𝐨𝐲 || BBH ✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن