𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 21

1.1K 221 107
                                    

"بەڵام ئەوەتا لەبەرامبەرمە .."

من گوێم لێ بوو... بەڵام بە ئەنقەسد گوێم پێ نەدا ..

لەم کاتەدا  گارسۆنەکە هات و لەدواوەیدا دوو یارمەیێدەر خوردنەکەیان دەهێنا بۆ سەر مێزەکەمان

ئەو گارسۆنە دوای دانانی خواردنەکان لەسەر مێزەکەی ئێمە بە هێمنی و خەندەیەك گوتی لەکاتێکدا من گڵاسەکەم برد بۆلای دەمم ئاوەکە بخۆمەوە

"هیوای کاتێکی خۆش لەگەڵ خاتوون'ەکەتدا"

دوای بیستنی ئەمە رێك هەموو ئەو ئاوەی لە ناو دەممدا بوو رشاندمە سەر چاکسۆندا ، لە کاتێکدا جاکسۆن بە داماوی دەیگوت

"دڵنیام من بە بێ بەختی لەدایك بومە .. وە هەر بە بێ بەختی' ش دەمرم ، تەنها دەمەوێت بزانم چ گوناهێکم کردووە لە ژیانمدا  "

منیش لێرەدا تەنها بە زۆری هەوڵمدەدا پێنەکەنم!، گوناحە

هەتا گارسۆنەکەش پێکەنی ،، منیش بە بە شێوەیەك سەیرم کرد وەکو ئەوەی بڵێم' ئەتەوێ لە جێی ئەو بی یان چی؟ '

ئەویش بە ترسەوە خێرا ڕایکرد بۆ ژووری چێشت لێنەرەکان ، دواتر سەیری چاکسۆنم کرد کە هەستا بووە سەر پێ

"چاکسۆن ، من بەراستی داوای لێ بووردن دەکەم! دەتوانم یارمەتیت بەم؟"

"نەخێر هێمی تەنها لێرە دابنیشە هەتاوەکو دەست شۆرەکە دەڕۆم!،"

بە شێوەیەك قسەی دەکرد وەکو ئەوەی چیتر نەفرەتی لە هەموو ژیانی خۆی کردبێ، بە هێمنی سەرم بۆ لەقاند بە ئەرێ..

هەر ئەوەنەی پێ نەچوو ڕۆشتە دەست شۆرەکە .. ئەو پێکەنینەی هەوڵم دەدا دەرنەچێ هەموویم ڕژاند ..
. ئای خوایە زۆر پێکەنیناویە!

دواتر من دەستم کرد بە خواردنی ئەو خۆراکە نایابانەی لەسەر مێزەکە دانرا بوون ، بەراستی خواردن ژیانی منە .. بیری سۆرا دەکەم ....

چاکسۆن گەرایەوە دوای ئەوەی نیو کاتژمێر لە دەست شۆرەکە مایەوە وەکو ئەوەی کچێك بێت لە دەست شۆر مکیاجەکەی تازە بکاتەوە بۆ خۆشەویستەکەی ..

ئای خوایە لە بیرکردنەوەکانی من ..

چاکسۆن دانیشت دوای ئەوەی بە بێزاری ئۆف ئۆفی دەکرد .. من تەنها دەمویست پێنەکەنم وە بەزۆر خۆم ڕاگرتبوو!

End himie pov

Jakson pov

من بوومە گاڵتەی ئەم چێشتخانەیە .. نەفرەت لەو گارسۆنە، نەفرەت لەوانەی لەگەڵیشیدا بوون ..

𝐓𝐡𝐞 𝐃𝐚𝐫𝐤 𝐁𝐨𝐲 || BBH ✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن