𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 8

1.7K 270 38
                                    

♠️♥️♣️♦️

HIMIE POV

دوای ئەوەی کە لە ژوورەکەی بیکی هاتمە دەرەوە چووم بۆ لای ئەو ژوورەی کە دایکمی لێیە .. بیکی وتی کە دایکم زۆر باشە و هیچ نەخۆشیەکی نەبووە تەنها فێڵی پارک بوو ..

لە دەرگام دا و چومە ژوورەوە .. دایکم دانیشتبوو و بیری دەکردەوە .. کە گوێی لە دەنگی دەرگەکە بوو هەستایە سەر پێ و وتی ..

"هێمی؟! .. کچەکەم ئەمە تۆیت؟"

دایکم بە دەنگێکی پر لە خەمباری قسەی کرد ..من هیچم نەوت .. تەنها نزیک بومەوە و لە بەردەمیدا وەستام ..

دایکیشم دەستی لە دەم و چام دا .. دواتر زانی کە خۆمم .. بەخێرایی باوەشی پیا کردم .. من تەنها بە بێدەنگی وەستابووم ..

دوای کەمێک ئەو بێدەنگیەم شکاند و وتم ..

"من تۆڵە دەکەمەوە .. وە هەتا ئەو کاتەش تۆ پێویستە ئاگاداری خۆت بیت و خواردنەکانت و دەرمانەکانت بە باشی بخۆی"

بە هێمنی وتم .. دواتر دورکەوتمەوە .. وە چومە دەرەوە لە ژوورەکەی دایکم ..

بەڵام من یاریەکەم لەبیر چوو!! .. بە دڵنیاییەوە بەرێز کۆ لی جۆن لێم توورە بووە .. پێویستە بە بیکهیون بڵێم ..

بەرەو ژوورەکەی بەیک هیۆن بەرێ کەوتم و لە دەرگام دا .. دوای کەمێک گوێم لە دەنگە توند و پیاوانەکەی بوو کە دەیگوت 'وەرە ژوورەوە' ..

چومە ژوورەوە و لێی نزیک بومەوە .. دواتر هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و سەیەی بیکی م کرد و وتم ..

"بیکی یااه~ ئەتوانم برۆم بۆ یاری بۆکسێنەکەم؟"

بیکی وەکو هەموو جار بەدەستێکی شەرابە سوورە خوێناویەکەی پێ بوو بە دەستەکەی تری جگەرەکەی ..

سەیری ناو چاومی کرد بە نیگایەکی تیژ کە وەکو ئەوە وابوو کە بڵێت 'نەفرەت بۆکسێنی چی؟'.. لە کەیەکەوە ئەو بیکی یەی کە بە
منداڵ دەچوو ئاوا ترسناک بووە؟

" نەخێر"

بە دەنگە سارد و سرەکەی کە هیچ هەستێکی تێدا نەبوو وتی .. بەڵام من زۆر ئینکارم و هەر لەسەر قسەی خۆم دەمێنمەوە ..

"من دەرۆم و کەس رێگریم لێ ناکات"

بەهەمان دەنگی ئەو وتم .. ئازیز دووبارە دوبارەی دەکەمەوە هەر تۆ نیت کە دەتوانیت ساردی بنوێنیت ..

پێکەنی!! .. نەفرەتی چیم وتوە کە ئاوا مایەی پێکەنین بێت؟ .. ئەم جارە سیرمی کردەوە و بە بزەیەکەوە لێوەکانی ئەمەیان دەوت کاتێک کە هەردوو گوپەکانمی دەگوشی بە هەردوو دەستی ..

𝐓𝐡𝐞 𝐃𝐚𝐫𝐤 𝐁𝐨𝐲 || BBH ✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن