𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 16

1.2K 229 25
                                    

8:00pm

~] LINDA CAFFE[~

هێمی دانیشتبوو لەسەر مێزێك لەمێزەکانی کافێکە .. چەند پارچە شوتیەکیش لەسەر قاپێك دانرابوو لە بەرامبەری .. بەڵێ .. خۆشترین خواردن بەلای هێمی یەوە کە میوەیە شوتیە...

چاوەڕوانی نورسین ی دەکرد .. هەتاوەکو گوێی لەدەنگی لێدانی دەرگە بوو .. نورسینی بینی کە لەدەرگە دەدات ..

هێمی بزەیەکی کرد و دەرگەکەی لێ کردەوە .. ئێستە کۆتاییەکانی ئۆکتۆبەرە .. وە کەش و هەوا زۆر سارد بووە .. بۆیە خێرا دەرگەکەی داخست ..

"سڵاو هێمی... چۆنی؟"

"من باشم ... وەرە ئێرە"

بەدەستی نیشانەی بۆ مێزەکە کرد کە شوتیەکانی لەسەر بوو ... نورسین وەکو منداڵ پێکەنی و ڕایکرد بۆ شوتیەکە ..

"یاه هێواش بیرت بێ تۆ دوگیانی"

نورسین گوێی پێ نەدا و دانیشت و پارچە شوتیەکانی بە شێوەیەک دەخوارد وەکو ئەوەی یەکەم جار بێ تامی بکات ..

" بمبوورە هێمی .. بەڵام من زۆر لاوازم بەرامبەر شتێکی ئاوا خۆش"

هێمی پێکەنی لەسەر شێوەی نورسین .. هەروا پلەی گەرمی گەرم کەرەوەکەی زیاد کرد .. دواتر لە بەرامبەر نورسین دانیشت ..

"سێرکە نور ... منخێرا دەچمە بابەتەکەوە .. من ئەمەوێت چانسێکی ترم پێ ببەخشی بۆ ئەوەی ببمە هاوڕێت .. من سەرەتا بڕوام پێت نەبوو چونکە لەگەڵ جاك بووی .. بەڵام دواتر زانیم تۆ گرنگی بە کارەکانی ئەوە وە نادەی .. هیوادارم ڕازی ببیت"

هێمی بە جدی قسەی دەکرد .. دواتر سەری داگرد ..

" یاه کچێ تۆ چی ئەڵێی؟ تۆ بوراوی"

نورسین ئەمەی وت کاتێك وەکو مناڵ پێدەکەنی و بەردەوام بوو لە خواردن ..

هێمی سەری هەڵبری و پێکەنی ..

" بەم بۆنەیەوە ... تۆ هاوسەرگیریت کردووە؟ "

نورسین وتی .. هێمی بیری دەکردەوە کە چی پێ بڵێت .. تەنها سەری لەقاند بە مانای نەخێر ... وە نورسین تێگەشت کە نایەوێت قسە لەسەر بابەتەکە بکات ..

"وا دیارە تۆش هاوسەرگیرتت کردووە؟"

"یاه دەزانی چی؟ جاك ئێستا لەگەڵ پارك و ئەو مافیایانە کار ناکات .. چونکە من دوای ئەوەی زانیم دەستی لەگەڵ ئەواندایە زۆر توورە بووم .. وە پێیم وت یا من هەڵدەبژێری و واز لەو کەسانە دێنی .... یاخود هەرگیز من نابینیتەوە ... جاك وازی لەو کارانە هێنا بۆ من هێمی!!! دوای ئەوە هاتە پێشەوە و داوای هاوسەرگیری لێم کرد!!!! وە من جاك م زۆر زۆر خۆشدەوێت!! بەدڵنیاییەوە ڕازی بووم .. وە دوو مانگ دوای ئاهەنگەکە هاوسەرگیریمان کرد !!.. بۆیە زۆر بەپەلە بوو چونکە .... ئای خوایە زۆر شەرم دەکەم کە باسی دەکەم بەڵام من دوگیان بووم لە مانگی یەکەمدا .. بۆیە بەپەلە ئاهەنگەکەمان کرد .. ئای هێمی جاك تاکە کەسە لەژیانم باوەری پێ بکەم .. لەبەر ئەوەی من تەنیام .. بێ دایك و باوك .. بۆیە زۆر بروام بە جاك هەیە .."

𝐓𝐡𝐞 𝐃𝐚𝐫𝐤 𝐁𝐨𝐲 || BBH ✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن